سەرەکی » ئابووری (پەڕە 51)

ئابووری

عیراق بڕی نەوتی فرۆشراو و داهاتەكەی ئاشكرا دەكات

بڕی نەوتی هەناردەكراوی عیراق و داهاتەكەی بڵاوكرایەوەو مانگی رابردوو كۆمپانیای سۆمۆ هەر بەرمیلێك نەوتی بە زیاتر لە 41 دۆلار فرۆشتوەو كۆی داهاتەكەشی زیاتر لە سێ ملیارو 400 ملیۆن دۆلار بووە. وەزارەتی نەوتی عیراق كۆی نەوتی هەناردەكراو داهاتەكەی بۆ مانگی رابردوو بڵاوكردەوەو رایگەیاند: بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) مانگی تشرینی دووەمی رابردوو بڕی 81 ملیۆن و 262 هەزار ...

زیاتر »

نە شیكردنەوە و نە چارەسەریشیان پێیە

فەیسەڵ عەلی* قورسترین‌و ئاڵۆزترین ئەو قۆناغانانەی بەسەر مێژووی ئابووریی جیهانیدا تێپەڕیوە، ئەو ماوانەیە كە تێیدا تیۆری ئابووری نەیتوانیوە رەوشی باوی ئابووری شرۆڤە بكات یان چارەسەری گونجاوی پێشكەش بكات، چونكە ئەوكات تیۆری ئابووری رووبەڕووی حاڵەتی بێ پێشینەی وا نەبۆتەوە، هیچ سامپڵێكی ماتماتیكی یان پێوانەیی بۆ پێشبینیكردنی لەبەردەست نەبوە تا بتوانێ لێوەی هاوكاری بڕیاردەران بكات، لە رابردوودا، تیۆری كلاسیكی شكستی هێنا لەوەی ...

زیاتر »

پسپۆڕێكی ئابووری رێنمایی هاووڵاتیان دەكات

پسپۆڕێكی ئابووری رایدەگەیەنێت، هەر هاووڵاتییەك سەركێشی بە نرخی دۆلارەوە بكات، دەبێت دوایی ئەنجامەكەی قبوڵ بكات، چونكە بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی نرخی دۆلار دیار نییەو نازانرێت لە چ نرخێكدا جێگری دەبێت، بۆیە باشترە پارەكانیان پێشتر چۆن هەیانبووە بە دۆلار بووە یان بە دیناری عیراقی هەر بەو شێوەیە لای خۆیان بیهێڵنەوە. خەڵك بەگشتی‌و مووچەخۆران بەتایبەتی زیانیان بەردەكەوێت د.خالید حەیدەر ئابووریناس‌و مامۆستای زانكۆی سلێمانی، لەبارەی ...

زیاتر »

بەغدا پەنا بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار دەبات

یەکەی ئابووری نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی لە هەڵكشاندایە، ئابووریناسێكیش پێشبینی دەكات، بەهای دۆلار زیاتر بەرزبێتەوە و «هەڵئاوسان” رووبدات. هەرچەندە بانكی ناوەندیی عیراق 100 دۆلاری بە 119 هەزار دینار خستە بازاڕەوە، بەڵام بەهای دۆلار لە هەرێم‌و عیراق هەر بە بەرزی ماوەتەوەو نرخی 100 دۆلار لەسەرووی 129 هەزار دینارەوەیە. لە عیراق كورتهێنان هەیە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە ...

زیاتر »

سلێمانی سفرەی سەفەری هەناردەی بەریتانیا دەكات

کارگەی ئاسمان بۆ بەرهەمهێنانی سفرەی سەفەری لەشاری سلێمانی، بۆ جاری سێیەم بەرهەمی حازرکراوی رەوانەی وڵاتی بەریتانیا دەکات وەک یەکێک لەکارگە گەورەکانی سفرەی سەفەری لەشاری سلێمانی. شێخ سەباح، خاوەنی کارگەی ئاسمان رایگەیاندوە: بە پشتیوانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، بۆ جاری سێیەم کارگەکەمان سفرەی سەفەری هەناردەی وڵاتی بەریتانیا دەکات. راشیگەیاند: ئێستا هەوڵەکانمان چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی سفرەی سەفەری رەوانەی وڵاتانی (ئەڵمانیا ...

زیاتر »

گرێبەستی کڕینەوەی بەرهەمی تەماتەی جووتیاران

لە مەراسیمێکدا لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لێکتێگەیشتنی کاری لەگەڵ هەردوو کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور و هەریر ئیمزا کرد. بەپێی لێکتێگەیشتنەکە هەردوو کارگەکە بۆ لەمەودوا دەبێت بەروبوومی تەماتەی خۆماڵی بکەنە دۆشاو و رێژەی لەسەدا 50ی بەروبوومی تەماتەی جووتیاران بکڕنەوە. کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وتی: «وەزارەتی کشتوکاڵ وەزارەتی ...

زیاتر »

قەیرانی ئابووریی عیراق، یەكەمین كێشەی دەرەكی جۆ بایدن

میدل ایست نیوز و: تەحسین تەها چۆمانی قەیرانی ئابووریی عیراق، یەكێك لەو پرسە گرنگانەیە كە چ لەسەر ئاستی ناوخۆ و چ لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیدا، چاوێكی زۆری لەسەرە، بەتایبەت لە دوای پڕۆژەی پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەدا. چەندین هۆكار هەن كە ئاماژە بە خراپتربوونی دۆخی ئێستای ئابووری تا شەڕی ناوخۆی عیراق دەكەن. گۆڤاری فارین پۆڵیسی ئەمریكی، بە وردی ئاماژە بەو هۆكارانە دەكات ...

زیاتر »

پەرلەمانی كوردستان داوای ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجە دەكات

یەکەی ئابووری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: دوای رێكەوتنی حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، دەبێت پڕۆژە یاسای بودجە ئامادە بكات و رەوانەی پەرلەمانی كوردستان بكات و تەئكیدیشدەكاتەوە، ئامادەكردنی پڕۆژە یاساكە گرفتی مووچە و زۆر كێشەی دارایی تر كە لە هەرێمی كوردستاندا هەیە چارەسەر دەكات. زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ماوەی شەش ساڵ زیاترە هەرێمی ...

زیاتر »

پەسەندكردنی بودجە دوادەخرێت

وەزیری پلاندانانی عیراق ئاشكرایدەكات، گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 لە خشتەی كاری كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیراندا نەبوەو بۆ چەند رۆژێكی تر دواخراوە. خالد بەتال وەزیری پلاندانانی عیراق رایگەیاندووە، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 رەوانەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بەڵام تەواوكردنی گفتوگۆكان لەسەر پڕۆژە یاساكە چوار رۆژی تر دەخایەنێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، لە پڕۆژە یاساكەدا نرخی بەرمیلێك نەوت ...

زیاتر »

تەنیا یەك دۆلار عیراق لە قەیرانی دارایی رزگار دەكات

یەکەی ئابووری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، كۆتایی بە قەیرانی ئابووری و دارایی عیراق دەهێنێت و پسپۆڕێكی ئابووریش دەڵێت: «دەبێت حكومەتی عیراق تەنها چاوی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا نەبێت». هاوكات بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە (ساكسۆ بانك)ی دانیماركی رایگەیاندوە، لە ساڵی 2021دا پێشبینی ئەوە دەكەین بەهای بەرمیلێك نەوتی خاو لەنێوان (40 بۆ 60) دۆلارەوە مامەڵەی پێوەبكرێت، ئەگەری لەوە زیاتریش هەیە ئەگەر ...

زیاتر »