سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 1)

دۆسێ

تەواوبوونی ئەركی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق راگەیەندرا

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، وڵاتەكەی پێویستی بە هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا نەماوە بۆ بەگژداچوونەوەی ڕێكخراوی داعش، بەڵام خشتەی كاتی رەسمی بۆ بڵاوەپێكردنی هێزەكان، پشت بە ئاكامی وتوێژەكان دەبەستێت لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاش لە میانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ كازمی، كۆتایی هاتنی ئەركی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عیراق راگەیاند. سەرۆكی ئەمریكا لە 26ی تەمموزی 2021، لە كۆشكی سپی و لەكاتی ...

زیاتر »

خۆپیشاندان لەپێناوی ״كۆتایی هێنان بە قوتاربوون لە سزا״

سەدان كەس لە بەغدا، بۆ «كۆتایی هێنان بە قوتاربوون لە سزا» لە عیراق خۆپیشاندانیان كرد، بەو پێیەی تائێستا دەیان نەیاری دەسەڵات و چالاكوان لە خۆپیشاندانە میللییەكەی تشرینی یەكەمی 2019وە كوژراون یان رفێنراون، وەك ئاژانسی (فرانس پرێس) ئاماژەی پێدەكات. خۆپیشاندەران زۆرێك لەو خوێندكارانەی لەخۆگرتبوو كە لە خۆپیشاندانی ناڕەزایی 2019 بەشدارییان كرد و لە نێوجەرگەی پایتەختی عیراقدا لەژێر چاودێری توندی پۆلیسدا رێپێوانیان ...

زیاتر »

سەدرییەكان دەگەڕێنەوە و بەشداریی لە هەڵبژاردندا دەكەن

دوای ماوەیەك لە راگەیاندنی پاشەكشەكردن رەوتەكەی لەلایەن موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدرەوە لە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق كە وابڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، سەرچاوە سیاسییەكانی عیراق باس لەو هەوڵ و نێوەندگیرییە خۆجێی و دەرەكیانە دەكەن كە خراونەتەگەڕ بۆ پاشگەزكردنەوەی سەدر لە بڕیارەكەی، ئەمەش لەنێوەندی پێشبینییەكانی گەڕانەوەی بۆ كێبڕكێی هەڵبژاردن، بەڵام بە مەرجەوە، رەوتی سەدر دەستباڵابووە بەسەر ركابەرەكانی لە ...

زیاتر »

״دەلتا״ لە عیراق تەندروستی پەرێشان دەكات

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق، داوای راگەیاندنی باری نائاسایی تەندروستی دەكات لە وڵات، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هۆكاری ئەمەش بۆ لاوازیی هۆشیاری تەندروستی دەگێڕێتەوە. ئەمەش لەكاتێكدایە، بڵاوبوونەوەی جۆری «دەلتا»ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە هەمان كاتدا بە جۆرە هیندییەكەشی ناودەبرێت، رەوشی تەندروستی خراپتر كردووە و بۆتە مایەی بەرزكردنەوەی ئاستی ژمارەی تووشبوان بە پەتاكە بە جۆرێك كە ...

زیاتر »

كێشه‌ی ئێرله‌ندا له‌ ماوه‌ی دوو شه‌ڕی جیهانیدا

موحه‌ممه‌د گه‌ڵاڵه‌یی* ده‌ستپێك كێشه‌ی ئێرله‌ندا یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ له‌مێژینه‌كانی به‌ریتانیای مه‌زن، كه‌ لێكه‌وته‌ی گه‌وره‌ی سیاسی، ئابووری، سه‌ربازی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی لێكه‌وته‌وه‌، به‌هۆی گرنگی پێگه‌ی به‌ریتانیا له‌ كیشوه‌ره‌كانی ئه‌وروپا، ئاسیا و ئوسترالیا، هه‌روه‌ها له‌ باشوور و باكووری ئه‌فه‌ریقا و خۆرهه‌ڵاتی دوور و ئەمریکای باكووردا، خاوه‌ن ئیمپراتۆریه‌تێكی گه‌وره‌ی جیهانی كه‌ خاوه‌نی 70 داگیرگه‌(مستعمرة) بوو له سه‌ر ئاستی جیهاندا، كێشه‌ی ئێرله‌ندا له‌ دیدی ...

زیاتر »

تەپ و تۆزی تالیبان لە كابول و قەندەهار

لەشكر حەمە ساڵح نزیكەی 20 ساڵ لەمەوبەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی گەیشتنە ئەفغانستان بۆ روخاندنی ئەمارەتی ئیسلامی تالیبان و لەناوبردنی رێكخراوی قاعیدە و پاشان دامەزراندنی حكومەتێكی دیموكراتی. روخاندنی تالیبان چوار هەفتەی پێچوو لە ماوەی ئەو 20 ساڵەدا، بەشێك لە ئامانجەكانی ئەمریكا بەدیهاتن بە تایبەتی رووخاندنی ئەمارەتی ئیسلامی تالیبان و لەناوبردنی رێكخراوی قاعیدە، بگرە ئەو پرۆسەیە تەنها چوار هەفتەی پێچوو، بەڵام ...

زیاتر »

كشانەوەی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی…

كشانەوەی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ئەفغانستان بنكەی ئاسمانی باگرام بە دووری (60) كیلۆمەتر لە باكووری كابولی پایتەختی ئەفغانستان، گەورەترین و گرنگترین بنكەی سەربازی و ئاسمانی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە ئەفغانستان، رادەستی حكومەتی كابول كرایەوە. بەدواداچوونی رۆژنامەوانی ناوەندی شەڕ دژی تالیبان و قاعیدە بنكەی باگرام لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا كە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ئەفغانستان بوون، ناوەندی سەرەكی شەڕ ...

زیاتر »

مەترسییەكانی دۆخی نوێی ئەفغانستان

بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ئەفغانستان كاردانەوە و لێكەوتەی جیاجیای دەبێت، پسپۆڕێكی كاروباری ئیسلامی نیگەرانی خۆی نیشان دەدات لەوەی هاتنەوە سەر دەسەڵاتی تالیبان رەنگە ببێتە مایەی بوژاندنەوەی ئیسلامی سیاسیی توندڕەو و پسپۆڕێكی كاروباری ئەمریكاش دووپاتی دەكاتەوە كە كشانەوەكە دوای رێكەوتنی واشنتۆنە لەگەڵ تالیبان لەبارەی قاعیدە و تیرۆریزمی جیهانی بە شێوەیەكی گشتی. دەستێوەردانەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان نیاز سەعید پسپۆڕی كاروباری ...

زیاتر »

هێزێكی چەكدار لە دەرەوەی هێزی رەسمی لە هیرات دامەزرا

لە هەرێمی هیرات کە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان ئەفغانستان و ئێران، هێزێكی چەكداریی نوێ لە دەرەوەی سوپای رەسمی حكومەتی كابول دروستبووە كە دەیانەوێت شەڕی تالیبان بكەن و ناوچەكانی هیراتیان لێ وەربگرنەوە. كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچە سنوورییەكانی ئێران و ئەفغانستان دروستبوونی ئەم گروپە چەكدارییە هاوكاتە لەگەڵ ناردنی هیزێكی سوپای ئەفغانستان بۆ ناوچەكە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچە سنوورییەكانی ئێران و ئەفغانستان كە چەند رۆژێكە لە ...

زیاتر »

چڕبوونەوەی هێرشەكان بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا

هێشتا دیار نییە کە ئاخۆ چەقبەستنی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاكان لەسەر تاران، پەیوەستە بە هێرشەكان بۆسەر بنكە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عیراق بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەك کە بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەش لەلایەن «دەستەی هاوئاهەنگی مقاوەمەی عیراقی» كە چەند گروپێكی وەك «عەسایب و كەتیبەكانی حزبوڵڵا و نوجەبا و كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا» لەخۆ دەگرێت، لەئەستۆدەگیرێن؟ بەڵام قەیس خەزعەلی سەركردەی ...

زیاتر »