سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 76)

دۆسێ

دی مستۆرا: دیمەشق هەلێكی زێڕینی لەدەستدا

ستیڤان دی مستۆرا نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا پێیوایە، دیمەشق هەلێكی زێڕینی لە دوایین گەڕی وتوێژەكانی جنێڤی تایبەت بە سوریای لەدەستداوە. دیمستۆرا لە 14ی كانوونی یەكەمی 2017 رایگەیاندبوو»دانوستانێكی راستەقینە ئەنجامنەدراوە، و وەفدی حكومەتی سوریا خواستی راستەقینەی نەبووە بۆ دیالۆگ، و بە داخەوە تەنیا لەبارەی تیرۆرەوە وتوێژی كردووە». ئەم قسانەی دی مستۆرا دوای كۆتایی گەڕی هەشتەمی وتوێژە ناراستەوخۆكانی جنێڤی تایبەت ...

زیاتر »

رووداوەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڕانكارییەوە بۆ وەرچەرخان

ئیدریس جەبار ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە نیوەی دووەمی سەدەی رابردووەوە بەردەوام گۆڕەپان و شانۆی ئەو ململانێیانە بووە كە لە جیهاندا رویانداوە جێگەی سەرەنج بوون، بە تایبەتیش لەپاش ساڵی 1948 كە دەوڵەتی عیبری دامەزرا و خۆرئاوا بە هەموو توانایەكییەوە لەبەرانبەر تەوژمی توندڕەوەی ناسیۆنالیستی عەرەبی بەرگری لە مانەوەی قەوارەكە كرد. عەرەب نەك جیهانی ئیسلامی، بەرپرسی یەكەمی هاتنەبەری ئەم دۆخەی ئێستای ناوچەكەن، بە ...

زیاتر »

سعودیە: ئامانجی پشتەوەی دەستگیركراوەكانی ״ریتز״ ئاشكرا دەبێت

داواكاری گشتی لە سعودیە دەڵێت، زۆربەی دەستبەسەركراوەكان لە چوارچێوەی هەڵمەتی بێ‌ پێشینەی بنەبڕكردنی گەندەڵی لە سعودیە، بۆ خۆلادان لە دادگاییكردنیان، «رازین بەو سەودایەی لەگەڵیاندا دەكرێت». بەپێی تۆڕی «بی. بی.سی» بریتانی، داواكاریی گشتی رایگەیاندبووە، كۆی ژمارەی ئەوانەی لەلایەن لیژنەی باڵای بنەبڕكردنی گەندەڵییەوە بانگكراون تا زانیاریی پێشكەش بكەن، گەیشتۆتە 320 كەس و لیژنەكەش ژمارەیەك لەوانەی رەوانەی داواكاریی گشتی كردووە، بەوشێوەیەش ژمارەی ئەوانەی ...

زیاتر »

كۆمكاری عەرەبی بڕیارەكەی ترەمپ رەتدەكاتەوە

وڵاتانی عەرەبی، ولایەتە یەكگرتووەكن هاندەدەن، لەو بڕیارە پاشگەزببێتەوە كە دانی بە قوسدا ناوە وەك پایتەختی ئیسرائیل و ئەو هەنگاوە بە هۆكارێك دروستبوونی  پشێوی و توندوتیژی زیاتر لە ناوچەكەدا دادەنێت. وەزیرەكانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی، لە بەیاننامەیەكی هاوبەش و لە دوای سازدانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لە بارەگای كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرە كە هەموو ئەندامەكانی ئامادەبوون، راگەیاندنەكەی ترەمپیان بە «پێشێلكردنێكی مەترسیدار بۆ یاسا نێودەوڵەتییەكان» ...

زیاتر »

مەسەلەی كورد..داینامیكی نوێی و ئاسۆكانی ئایندەی

ئا/ سەنتەری جەزیرە بۆ توێژینەوەكان پێشەكی: مەسەلەی كورد كاریگەرییەكی قول ی بۆسەر سەقامگیری ناوچەكە هەیە، داگیركردنی ئەمریكا بۆ عیراق لە ساڵی 2003 وەرچەرخانی سیاسی لەسەر ئاستی پرسی كورد هێنایەئارا، پاشان بەهاری عەرەبی لە ساڵی 2011ی بەدواداهات كە هێندەی تر دۆزی كوردی خستنەوە سەر شانۆی رووداوەكان، ئەوەش وایكرد رۆڵی كورد لە هەر چوار وڵاتەكە (عیراق، سوریا، ئێران، توركیا) پتەوتر ببێت كە ...

زیاتر »

سوریا: غۆته‌ی‌ شه‌رقی‌ جیهانێكی‌ له‌بیركراو

رۆژنامه‌ی‌ «ئیندپندنت»ی‌ بریتانی‌ باس له‌ بارودۆخ و گه‌زه‌رانی‌ دانیشتوانی‌ شاری‌ غۆته‌ی‌ شه‌رقی‌ ده‌كات له‌ سوریا و له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ راپۆرتێكیدا و له‌ زاری‌ شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه‌، «بارودۆخ و گوزه‌رانی‌ شاره‌كه‌ به‌ كاره‌ساتبار» وه‌سف ده‌كات. له‌م ساته‌وه‌خته‌ و له‌ ساڵی‌ رابردوو، هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی‌ سوریا دوایین هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاری‌ حه‌ڵه‌ب كه‌ له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ كۆنترۆڵ كرابوو. به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌ خۆرئاواییه‌كان، «له‌ ...

زیاتر »

رێكه‌وتنی‌ نێوان پوتین و ئه‌ردۆغان و رۆحانی‌ چی‌ ده‌گه‌یه‌نێت؟

رۆژنامه‌یه‌كی‌ فه‌ره‌نسایی‌ پێیوایه‌، ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی‌ له‌نێوان فلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی‌ روسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی‌ توركیا و حه‌سه‌ن رۆحانی‌ سه‌رۆكی‌ ئێراندا كراوه‌، مانای‌ سه‌ره‌تای‌ كۆتایی‌ جه‌نگ ناگه‌یه‌نێت له‌ سوریا، به‌ڵكو كۆتایی‌ ده‌ستپێكرنی‌ داڕشتنی‌ چاره‌سه‌ره‌. رۆژنامه‌ی‌ لیزیكۆی‌ فه‌ره‌نسایی‌ نوسیویه‌تی‌»مۆسكۆ چاودێری‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ نا مسۆگه‌ر ده‌كات له‌ سوریا و لایه‌نه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریاش كه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دواییدا له‌ ریاز كۆبوونه‌وه‌، گاڵته‌یان به‌ پێشنیازه‌كانی‌ ...

زیاتر »

ئێران: مه‌ودای‌ موشه‌كه‌كانمان زیاتر ده‌كه‌ین

حسێن سه‌لامی‌ فه‌رمانده‌ له‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران، هۆشداریی‌ ئه‌وه‌ ده‌دات ئه‌وروپا كه‌ گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر تاران دروست بكات، ئه‌وا سوپای‌ پاسداران مه‌ودای‌ موشه‌كه‌كانی‌ بۆ زیاتر له‌ دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر په‌ره‌پێده‌دات. پێشتر فه‌ره‌نسا داوای‌ كردبوو دیالۆگێكی‌ «توند» له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت سه‌باره‌ت به‌ موشه‌كه‌ بالیستییه‌كانی‌ و له‌باره‌ی‌ ئه‌و پرسه‌وه‌ به‌ده‌ر له‌ رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 2015ی‌ له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كان، دانوستانی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت. پابه‌ندبوون به‌ ...

زیاتر »

به‌ كوژرانی‌ عه‌لی‌ عه‌بدوڵڵا ساڵح یه‌مه‌ن پێده‌نێته‌ قۆناغێكی‌ نوێوه‌

عه‌لی‌ عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ یه‌مه‌ن له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ باشووری‌ سه‌نعا كوژرا و به‌ كوژرانی‌ ئه‌و پیاوه‌ش، یه‌مه‌ن پێی‌ نایه‌ قۆناغێكی‌ نوێوه‌. له‌ 4ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2017، میدیاكانی‌ سه‌ر به‌ حوسییه‌كان، هه‌واڵی‌ كوژرانی‌ عه‌لی‌ عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ یه‌مه‌ن و سه‌رۆكی‌ حزبی‌ كۆنگره‌ی‌ گشتی‌ یه‌مه‌نییان بڵاوكرده‌وه‌، دوابه‌دوای‌ ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاند، له‌ زاری‌ سه‌كرده‌كانی‌ حزبی‌ كۆنگره‌وه‌، هه‌واڵی‌ كوژرانی‌ ساڵحیان ره‌تكرده‌وه‌ ...

زیاتر »

لیبیا: كۆچبەرە ئەفریقاییەكان دەنێردرێنەوە بۆ وڵاتەكانیان

لەڕێی پرۆسەیەكەوە كە بە ناچاوەڕوانكراو دادەنرێت، وابڕیارە كۆچبەرە ئەفریقاییەكان لە ئۆردوگاكانی كۆچبەرانەوە لە لیبیا، بنێردێنەوە بۆ وڵاتەكانیان، ئەوەش دوای ئەوەی رووبەڕووی پێشێلكاریی سامناك بوونەوە لەو وڵاتە. نەتەوە یەكگرتووەكان لە میانی لوتكەی ئەفریقایی- ئەوروپایی كە لە كۆدیڤوار سازكرا، پلانەكەی پەسەند كردووە، حكومەتی لیبیاش كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پشتیوانی لێدەكرێت، پشتیوانی لەو پلانە كردووە. بەڵام ئەو حكومەتە لە لیبیادا تەنیا دەستی بەسەر ...

زیاتر »