سەرەکی » وەرزش (پەڕە 150)

وەرزش

راكه‌رێكی ئیرله‌ندی ریكۆردی راكردنی یەک میلی جه‌مسه‌ری باكووری شكاند

پۆل رۆبنسۆنی ئیرله‌ندی ریكۆردێكی نوێی له‌ راكردنی 1 میل له‌ جه‌مسه‌ری باكوور تۆماركرد و توانی له‌ پله‌ی گه‌رمی 30 پله‌ی ژێر سفر پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست بهێنێت. رۆبنسۆن كه‌ پێشتر ماوه‌ی‌ میلێكی به‌ 3 ده‌قیقه‌و 51 سانیه‌ له‌ كه‌شی ئاسایی بڕیوه‌ توانی له‌ كامپی بارینۆی ترۆپكی زه‌وی ئه‌و ماوه‌یه‌ به‌ 4 ده‌قیقه‌و 51 سانیه‌ ببڕێت كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ وه‌رزشكارێك پێشبڕكێی ...

زیاتر »

ئینێستا داستانێكی کەم وێنه‌

دواجار ئه‌ندرێس ئینێستا-ی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی بارسیلۆناو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، ماڵئاوایی له‌ یانه‌كه‌ی كردو ئه‌وروپای جێهێشت و پاش كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا په‌یوه‌ندیی به‌ یانه‌ی (چۆ نگچینگ دای) چینییه‌وه‌ ده‌كات. ئه‌م یاریزانه‌ ئه‌فسانه‌یه‌ نه‌ك له‌لایه‌ن هانده‌رانی بارساوه‌ به‌ڵكو له‌ هه‌موو ئیسپانیاو بگره‌ جیهانیشدا یاریزانێكی خۆشه‌ویسته‌، خۆشه‌ویستییه‌كه‌شی له‌ سه‌رتاسه‌ری ئیسپانیادا بۆ ئه‌و گۆڵه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌له‌ یاریی كۆتایی مۆندیالی 2010-ی ئه‌فریقای باشووردا ...

زیاتر »

سیناریۆكانی دوو یاری گه‌ڕانه‌وه‌ چۆن ده‌بن؟

سبه‌ی سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ی ئاینده‌ چامپیۆنس لیگ پێده‌نێته‌ قۆناغه‌ كۆتایی و هه‌ستیاره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ و تیایدا دوو یانه‌ی یاریی كۆتایی ده‌رده‌كه‌ون. هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ردوو یاریی چوونی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین كران و هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و ریاڵ مه‌درید هه‌نگاوێكی باشیان بڕی و به‌ پێوه‌ره‌كانی ئه‌نجامی هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی چوون (بایرن منشن×ریاڵ مه‌درید 1-2)(لیڤه‌رپوڵ×رۆما 5-2)، ریاڵ و لیڤه‌ر‌ ره‌نگه‌ دوو یانه‌ی یاریی كۆتایی بن و ...

زیاتر »

ماتۆڕ سواره‌ ناوداره‌كان له‌ مه‌ترسیدان؟

ئه‌مساڵ پێده‌چێت به‌ڕه‌ له‌ژێرپێی ماتۆڕسواره‌ به‌نابانگ و ناوداره‌كانی وه‌ك مارك ماركیزی پاڵه‌وانی وه‌رزی پارو دانی پیدرۆزاو ڤالانتینۆ رۆسی ده‌ربهێنرێت و نازناوه‌كه‌ بچێت بۆ ماتۆڕسوارێكی تر. ئه‌م وه‌رزه‌ی پاڵه‌وانێتیی ماتۆڕسواری مۆتۆ جی پی 16/3/2018 به‌ قۆناغی قه‌ته‌ر له‌حه‌له‌به‌ی رۆسێل ده‌ستیپێكرد، له‌و قۆناغه‌دا ئه‌ندریا دۆفیزیۆزۆی ئیتالی و ماتۆڕسواری تیپی دۆكاتی یه‌كه‌م بوو، دووه‌م قۆناغیش كه‌له‌ ئه‌رجه‌نتین 8/4/2018 كرا جارێكی تر هیچ كام ...

زیاتر »

كێ ده‌بێته‌ باشترین یاریزانی خولی فه‌ره‌نسا؟

ركابه‌ری خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ خولی فه‌ره‌نسا له‌نێوان چوار یاریزاندا ده‌بێت كه‌ 3 یاریزانی پاریس سان جێرمان و یاریزانێكی فه‌ره‌نسی یانه‌ی‌ مه‌رسیلیان. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ سه‌ندیكای یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی فه‌ره‌نسا پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی فه‌ره‌نسای بڵاوكرده‌وه‌. وه‌رزی رابردوو ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی فه‌ره‌نسای برده‌وه‌، ئه‌و خه‌ڵاته‌ جیاواز له‌ وڵاتانی تری ئه‌وروپا له‌لایه‌ن سه‌ندیكای ...

زیاتر »

چیرۆکه‌کانی تۆپی پێ

هه‌وراز كاوه‌ (11) له‌وپه‌ڕی شار قوتابخانه‌یه‌كی كۆنی لێبوو، هه‌موو دیواره‌كانی داڕزابوو، خه‌ڵكی به‌ عیشقه‌وه‌ باسیان ده‌كرد و منداڵه‌كانیان بێ‌ جل و به‌رگ و پێڵاو، یاخود به‌سكی برسی بۆ فێربوونی ئه‌ده‌ب و زانست ده‌نارده‌ ئه‌وێ‌، ڕۆژگارێكی تاڵ و سه‌رمایه‌كی بێ‌ ڕه‌حم و ژاوه‌ژاوی برا كوژی ئاسمانی ڕه‌ش كردبوو، له‌و قوتابخانه‌یه‌ یاریی تۆپی پێ‌ ده‌كرا. هه‌ردوو پۆلی چواری (ا وب) ی سه‌ره‌تایی ...

زیاتر »

تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاڵپشتی خۆی بۆ فایلی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و مه‌كسیك و كه‌نه‌دا بۆ رێكخستنی مۆندیالی 2026 ده‌ربڕی و نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزیشی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ نارد كه‌ پاڵپشتی مه‌له‌فی مه‌غریب ده‌كه‌ن كه‌ تاكه‌ ركابه‌ری فایلی ئه‌مریكا و مه‌كسیك و كه‌نه‌دایه‌. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌كسیك و كه‌نه‌دا میوانداری مۆندیالی 2026 بكات كه‌ 48 هه‌ڵبژارده‌ به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ...

زیاتر »

له‌ پریمه‌رلیگ ڤینگه‌ر شكۆی بۆ راهێنەرانی بیانی دروستكرد

كاتێك ئارسین ڤینگه‌ر له‌ ساڵی 1996 پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵی وه‌رگرت ئه‌و راهێنه‌ره‌ فه‌ره‌نسیه‌ ته‌نها ده‌رگای نازناوه‌كانی به‌ڕووی ئه‌رسناڵدا نه‌كرده‌وه‌ به‌ڵكو به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م راهێنه‌ره‌ بیانیه‌كان له‌و خوله‌دا لابرد و یانه‌كانی ناچاركرد پشت به‌ راهێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا ببه‌ستن. له‌ ساڵی 1889ه‌وه‌ كه‌ خولی ئینگلته‌را ده‌ستی پێكردوه‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ ئارسین ڤینگه‌ر بوو به‌ راهێنه‌ری ئه‌رسناڵ هه‌موو پاڵه‌وانه‌كانی خوله‌كه‌ راهێنه‌ره‌كه‌یان به‌ریتانی ...

زیاتر »

میسی خاوه‌نی زۆرترین داهاته‌

لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ژیانی وه‌رزشی چووه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی‌ وه‌رزی 2017-2018 زۆرترین داهاتیان هه‌بووه‌و له‌و رووه‌شه‌وه‌ پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید كه‌وتووه‌، ئه‌مه‌ش به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامی داوه‌. ئه‌و یاریزانه‌ دوای نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ بارسێلۆنا مووچه‌كه‌ی‌ بووه‌ به‌ نزیكه‌ی‌ 50 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه‌ و داهاتی ...

زیاتر »

مۆرای بۆ چاكبوونه‌وه‌ له‌ پێكان هانا بۆ نادال ده‌بات

رافائێل نادالی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی ئاشكرای كرد له‌لایه‌ن ئه‌ندی مۆرای ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ یارمه‌تی بدات تا زوو له‌ پێكانه‌كه‌ی‌ چاكبێته‌وه‌. مۆرای ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ده‌ست پێكانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌ مانگی 7ی ساڵی رابردوه‌وه‌ به‌شداری هیچ پاڵه‌وانێتیه‌كی گه‌وره‌ی نه‌كردوه‌و دواجاریش ماویه‌ك به‌ر له‌ ئێستا بڕیاری دا نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بدات. نادال سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ...

زیاتر »