سەرەکی » وەرزش (پەڕە 184)

وەرزش

ئه‌ڵمانیا و به‌رازیل بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ یه‌كتری یاریی ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ 4 یاری تر له‌ جه‌وله‌ی سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ناسنامه‌ی‌ 2 هه‌ڵبژارده‌ی‌ تری قۆناغی 16 ئاشكرا ده‌بێت، تیایدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل و ئه‌ڵمانیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان سه‌ربكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ قۆناغی داهاتوو رووبه‌ڕووی یه‌كتر نه‌بنه‌وه‌. یارییه‌كان ئه‌ڵمانیا×كۆریای باشوور سه‌عات 5ی عه‌سر. سوید× مه‌كسیك سه‌عات 5ی عه‌سر. به‌رازیل×سربیا سه‌عات 9ی شه‌و. سویسرا×كۆستاریكا سه‌عات 9ی ...

زیاتر »

ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی‌ په‌ناڵتیه‌كه‌ی‌ رۆناڵدۆی گه‌ڕانده‌وه‌ كورده‌

عه‌لی ره‌زا بیرانوه‌ند ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی‌ له‌ مۆندیالی روسیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئێراندا دره‌وشاوه‌ته‌وه‌و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و دواجاریش په‌نالتی كریستیانۆ رۆناڵدۆی گه‌ڕانده‌وه‌ به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌. عه‌لی له‌ شارۆچكه‌ی سارابیاس كه‌ سه‌ربه‌ شاری خوڕه‌مئاباده‌ له‌ گوندێك له‌دایك بووه‌و له‌بنه‌چه‌دا عه‌لی ره‌زا بیراوه‌ند كوردی لوڕییه‌ ، ئه‌و له‌ مندیاڵیه‌وه‌ سه‌رقاڵی به‌خێوكردنی مه‌ڕو ماڵات بووه‌و شوان بووه‌. عه‌لی زۆر ئاره‌زوی له‌ یاری تۆپی پێ ...

زیاتر »

چاكا و شاكیری رانه‌گیران

یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ سزای هه‌ریه‌كه‌ له‌ گرانیت چاكا و شیردان شاكیری یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی‌ سویسرای راگه‌یاند و بڕیاری دا ئه‌و 2 یاریزانه‌ رانه‌گرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاری به‌رامبه‌ر سربیا هێمای سیاسیان به‌ده‌ستیان دروستكرد. چاكا و شاكیری دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌رامبه‌ر سربیا گۆڵیان كرد به‌ده‌ستیان هێمای هه‌ڵۆی دووسه‌ریان دروستكرد كه‌ سیمبولی وڵاتی ئه‌لبانیایه‌ و ئه‌و هێمایه‌شیان دژی هه‌ڵبژارده‌ی‌ سربیا كرد ...

زیاتر »

میسی و ئیریكسن له‌سه‌ر لێواری ماڵئاوایی كردن له‌ مۆندیال

ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی جه‌وله‌ی سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت و 4 یاری له‌ كۆمه‌ڵه‌كانی سێیه‌م و چواره‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ تیایاندا ناسنامه‌ی‌ 2 هه‌ڵبژارده‌ی‌ تری قۆناغی 16 ئاشكرا ده‌بێت. یارییه‌كان دانیمارك×فه‌ره‌نسا سه‌عات 5ی عه‌سر. ئوسترالیا×پیرۆ سه‌عات 5ی عه‌سر. ئه‌رژه‌نتین×نه‌یجیریا سه‌عات 9ی شه‌و. كرواتیا×ئایسله‌ندا سه‌عات 9ی شه‌و. فه‌ره‌نسا بۆ دوپات كردنه‌وه‌ سه‌ره‌تا له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م ده‌ست پێده‌كه‌ین كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسای پێشه‌نگی ...

زیاتر »

رووسه‌كان ئاهه‌نگی له‌ دایكبوونی میسی ده‌گێڕن

رۆژی 24/6 رۆژی له‌ دایكبوونی لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین و یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی تۆپی پێیه‌ كه‌ ئه‌مساڵ مۆمی 31 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كوژانده‌وه‌. میسی ئه‌مساڵ له‌ دۆخێكی خراپ و ناخۆشدا ئه‌و مۆمه‌ی‌ كوژانده‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و یاریزانه‌ هیچ بۆنه‌یه‌كی بۆ ئه‌و رۆژه‌ رێكنه‌خست چونكه‌ ئه‌و یاریزانه‌ سه‌رقاڵه‌ به‌ راهێنان و خۆئاماده‌كردن بۆ یارییه‌ چاره‌نووسسازه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر نه‌یجیریا. میسی نایه‌وێت ...

زیاتر »

لۆكاكۆ چه‌ند ژماره‌یه‌كی مێژوویی تۆمارده‌كات

رۆمێلۆ لۆكاكۆی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌لژیكا له‌ یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تونس 2 گۆڵی تری تۆماركرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م مۆندیاله‌ گه‌یانده‌ 4 گۆڵ و چه‌نمد ژماره‌یه‌كی مێژوویی تۆماركرد. لۆكاكۆ به‌و 2 گۆڵه‌ كۆی گۆڵه‌كانی به‌ درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ گه‌یانده‌ 37 گۆڵ و بووه‌ گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌. له‌ پاڵ ئه‌وه‌ش لۆكاكۆ به‌ تۆماركردنی 5 گۆڵ بووه‌ گۆڵكاری مێژوویی به‌لژیكا له‌ مۆندیال ...

زیاتر »

له‌مڕۆوه‌ قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌كه‌ی مۆندیاله‌

له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25/6/2018-ه‌وه‌ یارییه‌كانی مۆندیال پێده‌نێنه‌ قۆناغێكی هه‌ستیاره‌وه‌ به‌وه‌ی دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كان له‌سه‌رجه‌م گروپه‌كاندا ده‌ستپێده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كان دوا یارییه‌كانی خۆیان له‌ قۆناغی گروپه‌كاندا ده‌كه‌ن. به‌پێی به‌رنامه‌ی دانراویش بۆ ئه‌م یارییانه،‌ هه‌ر رۆژه‌و دوا یارییه‌كانی دوو گروپ ده‌كرێن، یارییه‌كانیشیان له‌یه‌ك سه‌عاتدا ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كان دوور بن له‌ گه‌مه‌ پێكردن به‌ ئه‌نجامه‌كان. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌25/6/2018 دوا یاریی هه‌ردوو گروپی یه‌كه‌م سه‌عات ...

زیاتر »

جویل و سكۆمینا و باتیستیای وسانشێز بوون به‌ مێژوو

زاگرۆس نانه‌كه‌لی له‌مۆندیالی 1930- ئۆرگوای-ه‌وه‌ تا مۆندیالی روسیا- 2018 چه‌ندین ریكۆرد وئامار و داتا و یاری وكێشه‌ و دیمه‌نی نه‌خوازراو دیارده‌ی نه‌شیاو و دیمه‌نی سه‌یر وسه‌مه‌ره‌ و گۆڵی جوان وكاره‌سات و فێڵ و هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ و كاته‌ خۆشه‌كان و ناخۆشه‌كانی كردۆته‌ مرواری ملوانكه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ و په‌لكه‌زێرێنه‌كانی مۆندیال. مۆندیال ئه‌مڕۆ بۆته‌ فیستیڤاڵ و دیارده‌ و كۆبوونه‌وه‌ی گه‌لانی جیهان و سۆنگه‌ی ...

زیاتر »

بۆچی میسی كراوه‌ته‌ نیشانـه‌ی تیری پێوه‌رێكی سه‌قه‌ت

زۆرێك له‌وانه‌ی ره‌خنه‌ی گه‌وره‌ له‌ میسی ده‌گرن ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر میسی جامی مۆندیال نه‌باته‌وه‌ نابێته‌ ئه‌فسانه‌، واته‌ مه‌رجی بوون به‌ ئه‌فسانه‌ی یاریزانه‌ جیهانییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌بێت جامی مۆندیال بباته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ناكرێت ناو و ناوبانگی ئه‌فسانه‌ی بدرێتێ. ئه‌م پێوه‌ره‌ بۆ یاریزانه‌ جیهانییه‌كان ناهه‌قی زۆری تیادایه‌، زۆرێك له‌ شیكره‌وه‌ جیهانییه‌كان و رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌ راگه‌یاندنه‌كان و په‌یج‌ و سایته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ...

زیاتر »

مۆندیال مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌ماوه‌

هه‌وراز كاوه‌ (1٦) له‌ كۆتایدا ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا چوار له‌و كه‌سانه‌ی ئیسكۆباریان له‌ مه‌یخانه‌كه‌ كرده‌ ده‌ره‌وه‌، له‌نێو سه‌یاره‌كه‌ی خۆی شه‌ش فیشه‌كی ده‌مانچه‌یان گرته‌ ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌موو ژیانی بۆ به‌رگریكردن له‌ گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا ته‌رخان كردبوو، كه‌چی له‌وكاته‌دا خه‌ڵك بێ ئاگابوون و ته‌نیا كه‌سێك نه‌بوو له‌و چركه‌ساته‌ پڕ له‌ مه‌رگ هێنه‌ به‌رگری له‌و لاوه‌ قژ ڕه‌شه‌ بكات. له‌ ده‌نگی ته‌قه‌ و ...

زیاتر »