سەرەکی » وەرزش (پەڕە 208)

وەرزش

دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ لاكازێت

یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵی ئینگلیزی ئه‌و واده‌یه‌ی دیاری كرد كه‌ ئه‌لیكسانده‌ر لاكازێتی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ داده‌بڕێت. لاكازێت به‌هۆی پێكانه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری له‌ ئه‌ژنۆی بۆ ئه‌نجامدراوه‌و یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵیش رایگه‌یاندوه‌ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ ماوه‌ی‌ 6 هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌. ئه‌رسناڵ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌ هێرشبه‌ره‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتوی له‌ ئه‌ژنۆی بۆكراوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ مانگێك داده‌بڕێت. لاكازێت كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ...

زیاتر »

یه‌كه‌م حاڵه‌تی خواردنی ماده‌ وزه‌به‌خشه‌كان تۆماركرا

به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی یه‌كه‌م حاڵه‌تی خواردنی ماده‌ی‌ وزه‌به‌خش له‌ ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی‌ پیۆنگ چانگ تۆماركراو به‌هۆیه‌وه‌ وه‌رزشكاره‌ نێردرایه‌ ماڵه‌وه‌. لیژنه‌ی‌ رێكخه‌ری ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ رایگه‌یاند كی سایتۆی ژاپۆنی كه‌ به‌شداری له‌ ركابه‌ریه‌كانی پێشبڕكێی سه‌ر سه‌هۆڵ ده‌كات ماده‌ی‌ وزه‌به‌خشی به‌كارهێناوه‌ به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ له‌ گوندی ئۆڵۆمپی دوورخراوه‌ته‌وه‌. دادگای دادی وه‌رزشی رایگه‌یاند ئه‌و پشكنینای بۆ وه‌رزشكاران كراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ سایتۆ ماده‌یه‌كی وزه‌به‌خشی خواردوه‌، بۆیه‌ داوای لێكراوه‌ گوندی ...

زیاتر »

مارسێل هیرچه‌ر دواجار خه‌ونه‌كه‌ی به‌دیهێنا

دواجار مارسێل هیرچه‌ری مه‌زنترین وه‌رزشكاری خلیسكانی سه‌ر به‌فر چاوه‌ڕوانیه‌كه‌ی‌ بۆ بردنه‌وه‌ی‌ میدالی زێڕ له‌ ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ كۆتایی پێهێناو توانی ئه‌و میداله‌ له‌مل بكات. مارسێل به‌ مه‌زنترین وه‌رزشكاری خلیسكانی سه‌ر به‌فر داده‌نرێت كه‌ له‌ پێشبڕكێی خلیسكانی سلالۆم 6 ساڵ له‌سه‌ریه‌كتر بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی جیهان و ئه‌مساڵیش له‌ حه‌وته‌م سه‌ركه‌وتن نزیكه‌. مارسێل له‌ ركابه‌ریه‌كه‌ی‌ كه‌ له‌ چه‌ند پێشبڕكێیه‌ك پێكهاتووه‌ له‌ دواین پێشبڕكێ كه‌ ...

زیاتر »

یاری لووتكه‌ی‌ چامپیۆنس لیگ

دوای وه‌ستان بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 2 مانگ یارییه‌كانی چامپیۆنس لیگ كه‌ به‌ به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كان داده‌نرێت ده‌ستی پێكرده‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی‌ دوێنی شه‌و 2 یاری به‌ڕێوه‌چوون ئه‌مڕۆش به‌هێزترین یاری ئه‌م قۆناغه‌ ئه‌نجام ده‌درێت. به‌هۆی به‌هێزی یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ یوفا بڕیاری داوه‌ كه‌ یارییه‌كانی چون و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی 16 له‌ ماوه‌ی‌ 8 رۆژدا به‌ڕێوه‌بچن ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ هانده‌ران بتوانن ...

زیاتر »

لاپۆرت یانه‌یه‌ك له‌ مایه‌پووچ بوون رزگار ده‌كات

په‌یوه‌ندی كردنی ئیمریك لاپۆرتی به‌رگریكاری یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیك بیلباو به‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی یانه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی بچوكی له‌ مایه‌پوچ بوون رزگار كردوه‌. جۆن كلۆد برۆنالی سه‌رۆكی یانه‌ی‌ جانی فه‌ره‌نسی كه‌ یانه‌یه‌كی بچوكی فه‌ره‌نسایه‌ ئاشكرای كرد په‌یوه‌ندی كردنی لاپۆرت به‌ مانچسته‌ر سیتی به‌رامبه‌ر بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ یانه‌كه‌ی ئه‌وانی له‌ مایه‌پوچ بوون و نه‌مان رزگاركردوه‌. لاپۆرت سه‌ره‌تای یاریكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی‌ جان كه‌ ...

زیاتر »

بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی دا نازناوه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌

هه‌ڵبژارده‌ی‌ پرتوگال بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژووی خۆی دا نازناوی یۆرۆی فوتساڵی برده‌وه‌ كه‌ توانی له‌ یاری كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیای خاوه‌ن زۆرترین نازناو دووچاری شكست بكات. له‌ یاری كۆتایی یۆرۆی فوتساڵ كه‌ له‌ سلۆڤینیا به‌ڕێوه‌چوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ پرتوگال روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیا بۆوه‌و یارییه‌كه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌ 2 گۆڵ بۆ هه‌ردوولا كۆتایی هات له‌كاتی زیادكراوی گێمی دووه‌م پرتوگال توانی گۆڵی سه‌ركه‌وتن تۆماربكات. پرتوگال ...

زیاتر »

كۆمپانیای پوماده‌بێته‌ سپۆنسه‌ری ئه‌ی سی میلان

یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلان دوپاتی كرده‌وه‌ بۆندێكی سپۆنسه‌ری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای پوما كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی ئیمزا كردوه‌ و ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ وه‌رزی داهاتوه‌وه‌ ده‌بێته‌ سپۆنسه‌ری یانه‌كه‌. كۆمپانیای ئه‌دیداس ساڵانێكی زۆره‌ سپۆنسه‌ری یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلانه‌ كه‌ یانه‌كه‌ هه‌میشه‌ درێسی دروستكراوی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پۆشیوه‌، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی یانه‌كه‌و نه‌گه‌یشتنه‌ چامپیۆنس لیگ ئه‌دیداس بڕیاری دا بۆندی نێوانیان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش بووه‌ ...

زیاتر »

یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كه‌ی ئێمه‌ (F.U.S.)

هه‌وراز كاوه‌ به‌شی یه‌كه‌م هه‌ندێك كار و بابه‌ت ئه‌گه‌رچی جوگرافیا و شوێنه‌كه‌ی بچووك و له‌باریش نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی پێبده‌ی، به‌ڵام كاتێك چه‌ندین ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ر ده‌بێت كاریگه‌ری و شوێن پێی خۆی ده‌كاته‌وه‌ و شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ بخرێته‌ سه‌ر كاغه‌ز و گرنگی پێبدرێت، به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ پێشكه‌وتنی مرۆڤ و ده‌ربازبوون له‌و چه‌قه‌ی تێی كه‌وتووه‌، یان په‌یوه‌ندی ...

زیاتر »

كۆنتی و زێدان دووانه‌یه‌كی لێكدانه‌بڕاو له ‌سه‌ركه‌وتن و شكست

ئه‌نتیۆ كۆنتی و زینه‌دین زێدان دوو هاوڕێی كۆنن و ئه‌و مێژووه‌شیان له‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ چه‌ند ساڵێك به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ریزی خانمه‌ پیره‌كه‌ یارییان كردوه‌. ئه‌م وه‌رزه‌ هه‌ردووكیان به‌ده‌ست قه‌یرانی‌ خراپی‌ ئه‌نجامه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و مه‌ترسی دوورخستنه‌وه‌یان له‌ ئه‌ركه‌كه‌یان له‌سه‌ره‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ وه‌رزی رابردوو پاڵه‌وانی ئینگلته‌را و ئیسپانیا بوون. ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی‌ چێڵسییه‌، له‌ یه‌كه‌م وه‌رزیدا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ توانی ...

زیاتر »

مباپێ‌‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ ڕه‌ش

ئا : ئاكۆ عارف ئێستا ئه‌ستێره‌یه‌کی تر له‌ ئاسمانی‌ تۆپی‌ پێی جیهاندا ڕوو له‌دره‌وشانه‌وه‌یه‌، كیلیان مباپێ‌-ی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ ئه‌و ناوه‌یه‌ و چاودێران و شاره‌زایانی‌ یاری‌ و ته‌نانه‌ت هانده‌رانی‌ تیپه‌كانی‌ تریش به‌گرنگییه‌وه‌ ناوی‌ ده‌هێنن و باسی‌ ده‌كه‌ن . ئه‌و له‌ 20-ی‌ دیسه‌مبه‌ری‌ 1998 له‌دایك بووه‌، شوێنی‌ یاریكردنی‌ له‌یاریگادا هێڵی‌ هێرشبردن و هێرشبردنی‌ لاكانه‌، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا(پاریس سان جێرمان) و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا(فه‌ره‌نسا) باشی‌ هێناوه‌. ...

زیاتر »