سەرەکی » وەرزش (پەڕە 90)

وەرزش

بۆ جاری 15یه‌م به‌ سه‌رۆكی یانه‌ی‌ پۆرتۆ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

جۆرجی نۆنۆ پینتۆ دا كۆستای سه‌رۆكی یانه‌ی‌ پۆرتۆ بۆ جاری پانزه‌یه‌م به‌ سه‌رۆكی یانه‌ پرتوگالیه‌كه‌ هه‌ڵبژێردایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه‌ زیاتر له‌سه‌دا 68ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا. پینتۆ دا كۆستا كه‌ ماوه‌ی‌ 38 ساڵه‌ سه‌رۆكی یانه‌ی پۆرتۆیه‌ له‌ ركابه‌ری دابوو له‌گه‌ڵ جۆزیه‌ فرناندۆ ریۆ به‌ڵام توانی به‌جیاوازیه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر تۆماربكات كه‌ ركابه‌ره‌كه‌ی‌ له‌سه‌دا 22ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا. دا كۆستای ...

زیاتر »

نهێنی پێكانی ماركۆ رۆیس هه‌مووانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه‌

دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ ماركۆ رۆیس له‌ پێكهاته‌ی‌ یانه‌ی‌ بروسیا دۆرتمۆند و راهێنانی یانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ماوه‌ی‌ 4 مانگه‌ به‌شداری راهێنانی یانه‌كه‌ی‌ نه‌كردوه‌. رۆیسی كاپتنی دۆرتمۆند له‌ مانگی 2 له‌ یاری به‌رامبه‌ر ڤێرده‌ربرێمه‌ن دووچاری پێكان هات و به‌هۆی ئه‌مه‌ش یاریگای جێهێشت. تۆڕی سكای سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ دوای پشكنین ده‌ركه‌وت پێكانه‌كه‌ی‌ له‌ ماسولكه‌ی رانی دایه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌بوو ئه‌و یاریزانه‌ 4 هه‌فته‌ ...

زیاتر »

یارییه‌ك له ‌نێوان ئه‌رز و ئاسماندا

لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید هه‌موومان ئه‌و راستیه‌ ده‌زانین كه‌ هه‌ر یاریی‌ یاخود جه‌نگ یاخود هه‌رچییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌مان رووبدا بێگومان هه‌ر له‌نێوان ئه‌رز و ئاسماندایه‌، كه‌واته‌ ئه‌و نهێنییه‌ چییه‌ كه‌ بووه‌ته‌ ناونیشانی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ و خراوه‌ته‌ ژێر ئه‌م ناونیشانه‌وه‌؟! بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یارییه‌كی‌ شه‌تره‌نج بكرێت، ده‌زانم تۆش ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌كه‌ت نه‌بیستبێت ئه‌وا خێرا ده‌ڵێیت»ئینجا چییه‌؟ ئه‌وه‌ كه‌ی‌ بابه‌ته‌؟! به‌ڵام یارییه‌كه‌ ئاسایی‌ نییه‌، چونكه‌ ...

زیاتر »

له ‌دواین پشكنینی تیپه‌كانی پریمه‌رلیگ هیچ تووشبوویه‌كی كۆرۆنا تۆمارنه‌كرا

ده‌سته‌ی خولی ئینگلته‌را رایگه‌یاند دواین پشكنینی بۆ یانه‌كانی ئینگلته‌را ئه‌نجامداوه‌ ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی‌ رۆژی 17ی ئه‌م مانگه‌ یارییه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه‌و له‌ ئه‌نجامیشدا هیچ حاڵه‌تێكی نوێی توشبون به‌ كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه‌. ئه‌م پشكنینه‌ش شه‌شه‌م قۆناغی پشكنینی یاریزانان راهێنه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی یانه‌كانه‌ و دواین پشكنینیش ده‌بێت پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ یارییه‌كان. ده‌سته‌كه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ له‌دوا جه‌وله‌ی پشكنین هیچ حاڵه‌تێكی توشبوون به‌ كۆرۆنا ...

زیاتر »

كۆنۆر ماكریگۆر جارێكی تر وازهێنانی راگه‌یاند

كۆنۆر ماكریگۆری ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی هونه‌ری جه‌نگیه‌ تێكه‌ڵاوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دوور له‌ چاوه‌ڕوانی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له‌ به‌شداری كردن له‌ ركابه‌رییه‌كان راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش جاری سێیه‌مه‌ ئه‌ستێره‌كه‌ی‌ ئو ئێف سی بڕیاری وازهێنان راده‌گه‌یه‌نێت. ماكریگۆر هه‌واڵه‌كه‌ی‌ له‌ رێگه‌ی‌ پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان راگه‌یاند ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی بوو رووبه‌ڕووی ئه‌ندرسۆن سیلڤا بێته‌وه‌. كۆنۆر له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی: سڵاو هاوڕێیان بڕیارمدا واز له‌ ركابه‌ری كردن و ...

زیاتر »

رامۆس ده‌یه‌وێت له‌ مه‌درید واز له‌ یاریكردن بهێنێت

رینیه‌ رامۆسی براو به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی سێرجیۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ئاشكرای كرد ویستی براكه‌ی‌ وازهێنانه‌ له‌ ریزی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید. رینیه‌ له‌ نوێترین لێدوانی بۆ رۆژنامه‌ی ماركا سه‌باره‌ت به‌ نوێ كرنه‌وه‌ی‌ بۆندی رامۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هێشتا هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ براكه‌ی‌ نه‌كردوه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌. بۆندی رامۆس هاوینی 2021 كۆتایی دێت و تا ئێستاش یانه‌كه‌ی‌ نه‌یتوانیوه‌ بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ نوێ بكاته‌وه‌، ...

زیاتر »

تۆپی پێی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە

سات لەدوای سات جوڵەو بزاوتی وەرزشیی لەئەوروپا و جیهان تادێت گەرم و گوڕی و تین و تاوی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و وەرزش بەگشتی و یاریی تۆپی پێ بەتایبەتی هەنگاو بەرەو ژیانەوەو سەرلەنوێ بوژانەوە دەنێت. لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری رابردووەوە وەرزشی جیهانی بەگشتی و تۆپی پێی ئەوروپا بەتایبەتی بەهۆی ڤایرۆی كۆرۆناوە توشی متبوون و چەق بەستوویەكی بێ وێنە بوو، یاریگاكان بێدەنگ ...

زیاتر »

دیگۆ كۆستا دادگایی كرا

دیگۆ كۆستای هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەبەردەم دادگا ئامادەبوو بۆ دادگایی كردنی لەسەر كەیسی خۆدزینەوە لە باج و بە پێكەنینیشەوە دادگای جێهێشت. ئەو یاریزانە بەوە تۆمەتبار كراوە كاتێك پەیوەندی بە چێڵسییەوە كردوە، بە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ خۆی لە باج دزیوەتەوە، لەگەڵ پێنەدانی باجی مافی بڵاوكردنەوەی وێنە کەبڕی ملیۆنێك دۆلار بووە. ئەو یاریزانە لەلایەن داواكاری گشتییەوە داوا كراوە و سزای ...

زیاتر »

تۆپی پێی عیراق لە رێگایەكی داخراودا

یادگار ساڵح تۆپی پێی عیراق لەمێژووی دروستبوونەوە تا ئێستا بەردەوام بەقۆناغی قورس و خراپدا تێپەریوە، هەر سەردەمەش رووبەڕووی كۆمەڵێك كێشە بووەتەوە. ئێستاش ئەو یارییە سەرەرای بارودۆخی جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كۆمەڵێك گرفت وەك دێوەزمە بەرۆکی گرتووە، هەڵبژاردنی یەكێتی تۆپی پێ چەند مانگێكی ماوەو لەم پرۆسەیەش چەند ركابەرێكی بەهێز هەیەو ئەگەری هەیە كوردیش جارێكی تر بچێتەوە نێو پێشبڕكێكانی سەرۆكایەتی. قۆناغ ...

زیاتر »

له‌ یادتان ناكه‌ین

زۆر بەداخەوە لەچەند رۆژی رابردوودا دوو وەرزشكار و دوو كەسایەتی وەرزشیی كۆچی دواییان كرد، یەكەمیان عادل توفیق – ی و وەرزشكاری دێرین و یاریزانی تۆپی پێ و یارییەكانی گۆڕەپان ومەیدان بوو كە برای یاریزانی دیارین جەعفەر تۆفق-یش بوو. خوالێخۆشبوو لە هەندەران و بەنەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كردو رۆژی 6/6/2020 تەرمەکەی گەیەنرایەوە كوردستان و لەسلێمانی و لەگردی سەیوان بەخاك سپێردرا. لەلایەكی ...

زیاتر »