سەرەکی » هەمەڕەنگ

هەمەڕەنگ

هەفتەی نمایشی فیلمی سینەمایی لە كفری

لەدووەم هەفتەی نمایشی فیلمی سینەمایی كە سەرپەرشتیارانی فیلم هاوس لە شاری كفری ئەنجامی دەدەن، دوو كورتە فیلم بەناونیشانی (نان) لە سیناریۆو دەرهێنانی (مستەفا الجنابی)و فیلمی (تەنهایی) لەسیناریۆو دەرهێنانی (عەبدوالخالق جەودەت) نمایشكرا. سەبارەت بە چالاكی و بەرنامەی كاری فیلم هاوس لە شاری كفری، دلاوەر نوری ئەحمەد سەرپەرشتیاری ئەم پرۆژەیە بەكوردستانی نوێی وت: پرۆژەی نمایشی فیلمی سینەمایی لە هۆڵی فیلم هاوس لەكفری ...

زیاتر »

کلیپی «Believer» یەک ملیار بینەری هەبووە

گروپی میوزیکی « Imagine Dragons « کە یەکێکە لەگروپە ناودارە هونەرییەکانی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان، ساڵی 2017 کلیپێکیان بەناوی « Believer « بڵاوکردەوە کە بەیەکێک لەکلیپە ناودارەکانی ئەم گروپە دادەنرێت. ئەم کلیپە لەدوای بڵاوبوونەوەی تائێستا توانیویەتی لە چەناڵی یوتیوب یەک ملیار بینەری هەبێت و کلیپەکەش بگاتە ئاستی بەرهەمە هونەرییەکانی تر کە لەیوتیوب زۆرترین بینەری هەیە.

زیاتر »

ده‌رمانی‌ ئه‌فسوناوی‌ خه‌ڵه‌فان ده‌دۆزێته‌وه‌

سكای‌ نیوز زۆر كه‌س له‌ دنیادا خه‌می‌ پیریی بۆته‌ خه‌مێكی‌ گه‌وره‌ی‌‌و له‌ كورده‌واریشدا ده‌وترێ، خۆزگه‌ مردن هه‌بوایه‌ به‌ڵام پیری‌ نه‌بوایه‌، هه‌ڵبه‌ت له‌ پیریشدا یه‌ك له‌ مه‌ترسیدارترین ده‌رده‌كان نه‌خۆشی‌ خه‌ڵه‌فانه‌. راپۆرتێكی‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ خه‌ڵه‌فانی‌ ئاشكرا كرد، كه‌ نه‌خۆشییه‌كی‌ باوه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا‌و له‌ پیریدا سه‌ر هه‌ڵده‌دات. راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ شێوازی‌ ژیانی‌ كه‌سه‌كه‌وه‌ ...

زیاتر »

هونه‌رمه‌ند دڵپاك سه‌عید كۆچی دوایی كرد

خانمه‌ هونه‌رمه‌ند دڵپاك سه‌عید كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ بواری هونه‌ریدا كارده‌كات كۆچی دواییكرد. دوێنێ سێشه‌ممه‌ 14/5/2019، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد دڵپاك سه‌عید كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ بواری هونه‌ریدا كارده‌كات و خزمه‌تێكی به‌رچاوی به‌ هونه‌ری شێوه‌كاری له‌كوردستاندا كردووه‌، كۆچی دوایی كرد. شێوه‌كار دڵپاك سه‌عید له‌ دایكبووی شاری هه‌ولێره‌و ساڵی 2000 یه‌كه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی به‌ناوی (من و سروشت) كردۆ‌ته‌وه‌، ‌ساڵی 2004 دووه‌مین پیشانگه‌ی ...

زیاتر »

65ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

فیلمی («Pokemon Detective Pikachu») کە فیلمێکی ئەنیمەیشنە توانی لەماوەی دوو رۆژی نمایشیدا بڕی 65ملیۆن دۆلار داهات بەدەستبهێنێت. فیلمەکە بەرهەمێکی سینەماییەو دوو کۆمپانیای ئەمریکی و ژاپۆنی بەهاوبەشی بەرهەمیانهێناوەو کارەکتەرە سەرەکییەکەشی لەیاری و زنجیرە کارتۆنی بۆکیمۆن وەرگیراوە.

زیاتر »

سینەماکارانی روسیا، ئازه‌ربایجان، کا‌زاخستان و ئه‌فغانستان له فێستیڤاڵی وارش بوون

به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ندین میوان له‌ وڵاتانی روسیا، ئازه‌ربایجان، کازاخستان و ئه‌فغانستان؛ نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی «وارش» له‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران، میوانداری هونه‌رمه‌ندانی به‌ستێنی شارستانیه‌تی میراتی هاوبه‌ش و ده‌ریای كاسپیه‌ن بوون. به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی «وارش»، هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكارانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای كاسپیه‌ن و بوارو به‌ستێنی شارستانییه‌تی میراتی هاوبه‌ش بۆ به‌شداریكردن له‌نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ...

زیاتر »

گوڵـنسا لە بێرمنگهام خەڵاتی بەدەستهێنا

فیلمی گوڵنسا کە به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ری كورد ستار چه‌مه‌نی گوڵ-ە، دوای بەشداریکردن و بەدەستهێنانی چەندین خەڵات لەفێستیڤاڵە جیهانییەکاندا، لەنوێترین بەشداریکردنی توانی له‌خولی یانزەهەمینی فیلمه‌ سه‌ربه‌خۆكانی بێرمنگهام لەبەریتانیا بەشداری بکات و خەڵاتی به‌شی كامێرا بۆ باشترین وێنه‌گرتن و خه‌ڵاتی ئه‌ڵماسی فێستیڤاڵه‌كه‌ بباتەوە.ئەم فیلمە نووسینی ڤیدا ساڵحییه‌و وێنەگرتنی محەمەد فەکووری و چەندین ئەکتەر رۆڵی تێدا دەبینن لەوانە: سەعید داخ، عەلی محەمەد ڕادمەنش، یەگانە ...

زیاتر »

بەیاساکردنی میدیا لە کوردستان و قوتابخانەی رۆژنامەوانیی سلێمانی چاپ و بڵاوکرایەوە

لەچوارچێوەی بڵاوکراوەکانیداو لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا، لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان هەردوو دەقی یاسای (رۆژنامەگەری)و (مافی دەستکەوتنی زانیاری) لەدووتووێی کتێبی (بەیاساکردنی میدیا لەکوردستان)و نامیلکەو سیدی (قوتابخانەی رۆژنامەوانیی سلێمانی) چاپ و بڵاوکردەوە. لەپێشەکی کتێبی (بەیاساکردنی میدیا لەکوردستان) کە هەردوو دەقی یاسای (رۆژنامەگەری)و (مافی دەستکەوتنی زانیاری) بەزمانەکانی کوردی و عەرەبییە، کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکا نووسیوێتی: هەردوو یاسای (رۆژنامەگەری لەکوردستان)و (مافی دەستکەوتنی ...

زیاتر »

200 ملیۆن دۆلار داهاتی بەدەستهێنا

فیلمی (Captain Marvel) کە فیلمێکی نوێی خەیاڵی زانستییە، توانی لەماوەیەکی کەمی نمایشیدا لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهان، بڕی 200 ملیۆن دۆلار داهات بەدەستبهێنێت. فیلمەکە دەرهێنانی ئانا بودن-ەو هەریەکە لە (بێری لارسۆن، جیما تشۆن، ماکینا گریس، لی بێس، بن ماندلسۆن، سامۆئیل جاکسۆن)و چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن.

زیاتر »

رواندز، فێستیڤاڵی فۆلکلۆری و هونەریی

رواندز، فێستیڤاڵی پیشاندانی چالاکییە فۆلکلۆری و هونەرییەکان بەڕێوەچوو لەچوارچێوەی ئەو چالاکییە کەلتووری و فۆلکلۆرییانەی لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەڕێوەدەچن، لەماوەی رابردوودا لەدۆڵی ئاکۆیانی رواندز لە نێو سروشتە جوانەکی کوردستاندا، فێستیڤاڵی ڕۆژی رواندز بەڕێوەچوو. لەو فێستیڤاڵەدا کە بە سەرپەرشتی قایمقامی رواندز بەڕێوەچوو، جەماوەرێکی زۆری ناوچەکەش ئامادەی بوون، چەندین چالاکی هەمەجۆری فۆلکلۆری و کەلتووری و گۆرانی و کردنەوەی پیشانگە فێستیڤاڵەکەیان جوانتر کرد. پیشانگەی ...

زیاتر »