سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 24)

هەمەڕەنگ

ئاهەنگێکی گۆرانی و میوزیک بۆ منداڵان بەڕێوەچوو

لەڕۆژانی رابردوودا لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری منداڵانی سلێمانی ئاهەنگێکی گۆرانی و میوزیکی بۆ منداڵان سازکردو تێیدا چەند هونەرمەندێک خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا. لەئاهەنگەکەدا چەند بەرهەمێکی میوزیک و گۆرانی پێشکەش بە منداڵان کران، پاشان لەپای ئەو خزمەتە هونەرییانەی لەچوارچێوەی کارە هونەرییەکانیاندا بۆ منداڵانیان کردووە، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە هونەرمەندان (شیلان عوسمان، لوقمان سەلیم، سەلام رەشید).  20 جار بینراوە

زیاتر »

نه‌وال ئه‌لزوغبی‌ داوا له‌ به‌رپرسان ده‌كات…

نه‌وال ئه‌لزوغبی‌ داوا له‌ به‌رپرسان ده‌كات گرنگی‌ به‌ خواستی‌ گه‌ل بده‌ن نه‌وال ئه‌لزوغبی‌ گۆرانیبێژه‌ شۆخ‌و شه‌نگه‌كه‌ی‌ لوبنان داوای‌ له‌ به‌رپرسانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كرد، ئاوڕ له‌ باوردۆخی‌ گه‌له‌كه‌یان بده‌نه‌وه‌‌و هیواشی‌ خواست واز له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تاكه‌كه‌سییه‌كانیان بهێنن‌و ئه‌و وێنه‌ ناشیرینه‌ بگۆڕن كه‌ له‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردوودا له‌و نیشتمانه‌ دروستیان كردووه‌. نه‌وال له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ له‌ ئه‌كاونتی‌ توێته‌ره‌كه‌ی‌ خۆیدا بڵاوی‌ كرده‌وه‌ ده‌ڵێ: وا جه‌ژنی‌ ...

زیاتر »

ستارلاینه‌ر شكستی‌ هێنا

كۆمپانیای‌ بۆینگی‌ تایبه‌ت به‌ بواری‌ فڕۆكه‌وانی‌ رایگه‌یاند، كه‌پسولی‌ ئاسمانی‌ ستارلاینه‌ر شكستی‌ هێنا له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا‌و به‌ ناچاری‌ له‌ بیابانی‌ نیو مه‌كسیكۆی‌ ئه‌مریكا نیشته‌وه‌. ستارلاینه‌ر كه‌پسولێكی‌ ئاماده‌كراو بوو بۆ گه‌شتێك وێستگه‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاسمانی‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ مرۆڤی‌ تێدا بێت، به‌ڵام به‌هۆی‌ دروستبوونی‌ كێشه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ پرۆگرامه‌كانییه‌وه‌ زاناكان ناچاربوون گه‌شته‌كه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌. كۆمپانیای‌ بۆینگ له‌ ئه‌كاونته‌كه‌ی‌ خۆیدا له‌ ماڵپه‌ڕی‌ تویته‌ر ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش ...

زیاتر »

سه‌گ نانێرێت بۆ میسر‌و ئوردن

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی‌ ناردنی‌ سه‌گی‌ راهێنراوی‌ بۆ میسر‌و ئوردن راگرتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند سه‌گێك له‌وانه‌ی‌ كه‌ پێشتر ناردوویانه‌ مردوون. ئه‌و سه‌گانه‌ راهێنراون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی‌ بۆمبی‌ چێنراوو ته‌قه‌مه‌نی‌‌و بڕیاری‌ وه‌زاره‌تیش به‌ راگرتنی‌ ناردنیان بۆ میسر‌و ئوردن دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ دووان له‌و سه‌گانه‌ له‌ ئوردن مردوون، یان تۆپیون، هۆكاری‌ مردنه‌كه‌شیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكیان گه‌رما بردوویه‌تی‌‌و ئه‌وی‌ دیكه‌یان تووشی‌ ژه‌هراویبوون ...

زیاتر »

له‌ ژاپۆن منداڵبوون روو له‌ كه‌مییه‌

وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ژاپۆن رایگه‌یاند، رێژه‌ی‌ منداڵبوون بۆ ئه‌مساڵ له‌ وڵاته‌كه‌یاندا 5,9% كه‌می‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ساڵی‌ 1899وه‌ تا ئێستا یه‌كه‌م جاره‌ روو بدات، واته‌ له‌و ساڵه‌وه‌ كه‌ ژاپۆن ده‌ستی‌ كردووه‌ به‌ تۆمار كردنی‌ ئاماره‌كانی‌ منداڵبوون. هه‌ر به‌ پێی‌ ئاماری‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌م ساڵ ژماره‌ی‌ مردووان له‌ له‌دایكبوان زیاتره‌‌و جیاوازییه‌كه‌ش 512 هه‌زار كه‌سه‌، ژماره‌ی‌ له‌دایكبوانی‌ ئه‌مساڵ ته‌نیا 864 هه‌زار منداڵ بووه‌، ...

زیاتر »

یادی رۆژی جیهانیی سینەما دەكاتەوە

بەبۆنەی یادی سینەماوە بەشی هونەری سینەمای سلێمانی چەند چالاكییەك رێكدەخات و خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەك هونەرمەندی سینەماكار و بۆ یەكەمجاریش فیلمی زاگرۆس نمایشدەكات. سەعات 4ی ئێوارەی رۆژی شەممە 28/12/2019 لەهۆڵی تەلاری هونەر لەسلێمانی، بەشی هونەری سینەمای سلێمانی یادی سینەمای جیهانی دەكاتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش رێوڕەسمی تایبەت بەڕێوەدەچێت كە تێیدا خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە چەند هونەرمەندێكی سینەماكاری لاو كە لەبواری نواندندا كاردەكەن. ...

زیاتر »

چواره‌مین پیشانگەی هونەری سیرامیک بۆ ״ره‌ئووف عومه‌ر״ كرایه‌وه

لەبەردەوامی ئەو چالاکییە هونەرییانەی لەسلێمانی بەڕێوەدەچن، له‌گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ به‌به‌شداریی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و ئاره‌زوومه‌ندانی هونه‌ری سیرامیك، چوارەمین پیشانگەی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار «ره‌ئووف عومه‌ر» كرایه‌وه‌، لەپیشانگەکەدا 160 پارچه‌ له‌ هونه‌ری سیرامیك به‌دیزاین و قه‌باره‌ی پچووك و گه‌وره‌ نمایشكرابوو.  14 جار بینراوە

زیاتر »

ئێوارە کۆنسێرتێک سازدەکات

لەبەردەوامی ئەو چالاکییە هونەرییانەی لەسلێمانی بەڕێوەدەچن، سەعات 4ی ئێوارەی رۆژی 27/12/2019 لەتەلاری هونەر، تیپی سەمفۆنیای نیشتمانی عیراقی ئێوارە کۆنسێرتێک سازدەکات. کۆنسێرتەکە لەژێر دروشمی (سلێمانی شاری داهێنەرانی ئەدەب) سازدەکرێت و هەریەکە لە سۆلیستی کورد (ئالان عارف) ژەنیاری چەلۆی عیراقی (ادور المولی) بەشداریی تێدا دەکەن.  32 جار بینراوە

زیاتر »

40 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبوو

فیلمی Star Wars: The Rise of Skywalker کە دوایین زنجیرە فیلمەکانی جەنگی ئەستیرەکانە، لەرۆژی یەکەمی نمایشیدا توانی بڕی 40 ملیۆن دۆلار داهات بەدەستبهێنێت، بەمەش ئەم فیلمە ریکۆردێکی نوێی تومارکرد لەنێو فیلمەکانی کۆمپانیای دیزنی کە بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە. ئەم فیلمە نوێیە، دەرهێنانی جای جای ئەبرامزەو چەندین یەکتەر رۆڵی تێدا دەبینن لەوانە: دیزنی ریدلی، ئادەم درایڤەر، جۆن بویجا، ئۆسکار ئیسحاق، کیلی مالی تران، ...

زیاتر »

فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان لەچه‌مچه‌ماڵ

خەڵاتەکانی چواره‌مین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان لەچه‌مچه‌ماڵ دوای چەند رۆژێک لەنمایشکردنی شانۆییەکان و پێشکەشکردنی چەندین چالاکیی هونەریی، ئێوارەی رۆژی 20/12/2019 بەڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵات بەسەر باشترینەکانی فێستیڤاڵدا، چواره‌مین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان لەچه‌مچه‌ماڵ کۆتایی هات. فێستیڤاڵەکە بەچاودێریی وەزیری رۆشنبیری و لاوان و بە دروشمی (ئاڵنگاریی متمانە) بەڕێوەچوو تێیدا چەندین چالاکی هونەریی پێشکەشکران، هەوەها شانۆكارانی (چەمچەماڵ، كەلار، كفری، خورماڵ، دەربەندیخان، پیرەمەگرون، هەروەها سەقز و ...

زیاتر »