سەرەکی » زانست (پەڕە 69)

زانست

زه‌وی ته‌خت نییه‌ و ته‌واو خڕیش نییه‌

هه‌رگیز گۆی زه‌وی ته‌واو خڕ نه‌بووه‌ ، ئه‌و هه‌ڵئاوسانه‌ی له‌ ده‌وری هێڵی ئیستواشدا هه‌یه‌ و وای له‌زه‌وی كردووه‌ به‌ ڕێژه‌ی (0.3% )پانتر ده‌ركه‌وێت له‌و ناوچه‌یه‌دا، ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ زه‌وی به‌ده‌وری ته‌وه‌ره‌كه‌یدا ده‌سووڕێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك تیره‌ی زه‌وی كه‌ به‌ جه‌مسه‌ری باكوری زه‌ویدا ده‌ڕوات به‌ره‌و جه‌مسه‌ری باشور 12،714 كیلۆمه‌تره‌، له‌ كاتێكدا تیره‌كه‌ی له‌ هێڵی ئیستوادا ده‌گاته‌(12،756) كیلۆمه‌تر، ئه‌و جیاوازییه‌ش كه‌ نزیكه‌ی (42.78)كیلۆمه‌تره‌ ...

زیاتر »

پله‌ی گه‌رمای ساردترین ناوچه‌ی سه‌ر زه‌وی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌

تیمێكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكیی له‌دوا كاریاندا پله‌ی گه‌رمای ساردرترین ناوچه‌ی گۆی زه‌وی ئاشكراده‌كه‌ن ئه‌و تیمه‌ توێژه‌ره‌وه‌یه‌ی سه‌نته‌ری نیشتمانیی بۆ به‌فر و سه‌هۆڵ له‌ زانكۆی كلۆرادۆ ساردترین شوێنی سه‌ر گۆی زه‌وییان ئاشكرا كرد كه‌ پله‌ی گه‌رما تێیدا نزم ده‌بێته‌وه‌ بۆ 100 پله‌ی ژێر سفری سه‌دیی. به‌پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان ئه‌و تیمه‌ ساردترین ناوچه‌یان له‌ دۆڵه‌ بچوكه‌كانی نزیك پلێتی كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشوور تۆمار كردووه‌ ...

زیاتر »

كام ڤیتامینانه‌ گرنگن بۆ پێست

وه‌ك ئاشكرایه‌ ڤیته‌مینه‌كان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان ھه‌یه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ، هه‌روه‌ها هه‌ر ڤیتامینه‌ و به‌شێكی جه‌سته‌ سودی هه‌یه‌. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش جه‌ن ڤیتامینێكن سودیان زۆره‌ بۆ پێست: ١. ڤیتامین A : له‌ گێزه‌ر و ماسی و به‌رهه‌مه‌كانی شیردا هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ بۆ بنیاتی دروستبوونی خانه‌ی نوێ بۆ پێست. ٢. ڤیتامین C : ئه‌مه‌ش گرنگه‌ بۆ هاوسه‌نگی شێداری و روبه‌روبوونه‌وه‌ی ره‌گه‌ ئازاده‌كان. ٣. ...

زیاتر »

هاوسه‌رێتی ته‌ندروستییه‌كی باش به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت

ئاشكرایه‌ بۆ هه‌موو نه‌خۆشی وده‌ردێك چاره‌سه‌رێك هه‌یه‌، به‌ڵام مه‌رج نیه‌ ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ ته‌نها خۆی له‌ده‌رماندا ببینێته‌وه‌، به‌لكو زۆر جار چاره‌سه‌ریه‌كان جیاوازن و جۆراوجۆرن، له‌ نێویشیاندا چاره‌سه‌ره‌یه‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانن. به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵێك له‌ توێژه‌ری به‌ریتانی، ئه‌وه‌ ئاشكرا بووه‌ كه‌ پێكهێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌ریه‌تی هۆكاره‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌كۆمه‌ڵێ نه‌خۆشی له‌وانه‌: نه‌خۆشیه‌كانی دڵ‌و جه‌ڵته‌ی مێشك و نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كان، هاوكات ڕاپۆرته‌كه‌ پشتی به‌ستووه‌ ...

زیاتر »

له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌یه‌ پێویسته‌ لیمۆ بخۆین

• لیمۆ دژی دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌ كارده‌كات. • دژی گه‌شه‌كردنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه‌ و توانای له‌ناوبردنی چه‌ندین جۆری جیاوازی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه‌. • لیمۆ و هه‌موو ئه‌و میوه‌ و سه‌وزانه‌ی كه‌ ڤیتامین سی له‌خۆده‌گرن ئه‌گه‌ری دروستبوونی نه‌خۆشی دڵ و مولوله‌ی خوێن كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌. • پزیشكان رێنمایی به‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن لیمۆ بخۆن كه‌ مادده‌ی ئاسنیان له‌خوێندا كه‌مه‌ چونكه‌ به‌هۆی خواردنی لیمۆوه‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ توانای ...

زیاتر »

له‌ پاراستنی ژینگه‌وه‌ بۆ پاره‌ كۆكردنه‌وه‌

به‌ر له‌چه‌ند ساڵێك كۆمپانیای (كۆكا كۆلا) پرۆگرامێكی خسته‌ڕوو به‌ناوی(Give It Back) واته‌ (بمده‌ره‌وه‌) كه‌ مه‌به‌ست لێی به‌شداریكردن بوو له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێت بۆ پاراستنی ژینگه‌. ئه‌و كۆمپانیایه‌ ملیۆنه‌ها دۆلاری خسته‌كار بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆگرامه‌ی، كه‌ بیرۆكه‌كه‌ی بریتیبوو له‌ دروستكردنی ریكلامی ته‌له‌فزیۆنیی و په‌یامی ئه‌لكترۆنی و چالاكیی جۆراو جۆر له‌زانكۆ و قوتابخانه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاربه‌ران هان بدات كه‌ شووشه‌ ...

زیاتر »

توێژینه‌وه‌یه‌ك نهێنی پزیشكیی (نیسك) ئاشكرا ده‌كات

زانایانی زانكۆی(جیلف)ی كه‌نه‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌ ده‌گمه‌نه‌كانی جۆره‌كانی نیسك ئاشكراده‌كه‌ن، كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ باشتركردنی كاری لووه‌ ڕژێنه‌كان و دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن. توێژه‌ره‌وان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان كرد كه‌ 24 خۆبه‌خش به‌شدارییان تێدا كرد و ده‌بوو نیوه‌یان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ برنج و نیسك و په‌تاته‌ و نیسك بخۆن و هه‌ندێكیشیان به‌ ته‌نها برنج یان به‌ ته‌نها په‌تاته‌ بخۆن . له‌و ماوه‌یه‌دا و به‌درێژایی ...

زیاتر »

ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ئه‌مساڵ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌

كۆمپانیای (هیۆندای) كۆری له‌پلانیدایه‌ به‌ر له‌كۆتایی ئه‌مساڵ دووه‌م ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی خۆی بخاته‌ بازاڕه‌كانی جیھانه‌وه‌. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند زانیارییه‌كی نوێی له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ خستوه‌ته‌ ڕوو كه‌ به‌ (هیۆندای كۆنا ئیلیكتریك) ناوده‌برێت. ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییپه‌ نوێیه‌كه‌ی (هیۆندای) به‌ دوو مۆدێلی جیاجیا فه‌راهه‌م ده‌كرێت كه‌ مه‌ودای رۆیشتنیان جیاوازه‌، به‌و پێیه‌ی یه‌كێكیان توانای بڕینی ٢٩٠ كیلۆمه‌تری ده‌بێت و ئه‌وه‌ی دووه‌میان ده‌توانێت مه‌ودای ٤٧٠ كیلۆمه‌تر ...

زیاتر »

دۆزینه‌وه‌ی نهێنییه‌ك له‌ ژێر كیشوه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باشووردا

له‌كاتی توێژینه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی ئۆقیانووسه‌كان له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕوباره‌ سه‌هۆڵینه‌كاندا، توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ ژێر ڕوباری (باین ئایلاند)ی ئه‌نتاركتیكا دا سه‌رچاوه‌یه‌كی چالاكیی گه‌رمیی گڕكانیان دۆزییه‌وه‌. تیمه‌ توێژه‌ره‌وه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ ده‌بێته‌ هه‌لێك بۆ توێژینه‌وه‌ له‌توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كان، به‌ڵام هێشتا گۆرانكاریی كه‌شوهه‌وا هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵی ناوچه‌ به‌سته‌ڵه‌كه‌كان. له‌ ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوودا تاشه‌ سه‌هۆڵیك له‌ دوورگه‌ی (باین ئایلاند)ی سه‌هۆڵین جیابووه‌وه‌ كه‌ چوار ...

زیاتر »

تای خوێنبه‌ربوون

شێرزاد حه‌سه‌ن ره‌زا* په‌تای كۆنگۆ(CCHF) یاخود تای خوێنبه‌ربوون، به‌هۆی ڤایرۆسێكه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌ناوی (Nairovirus)،له‌ رێگه‌ی زینده‌وه‌رێكی بچوك «گه‌نه‌» (گه‌نه‌: مشه‌خۆڕێكی خوێن مژه‌ له‌تیره‌ی جاڵجالۆكه‌ییه‌كانه‌ ) هه‌ڵیده‌گرێت له‌نه‌خۆشیه‌كه‌كانی (tick borne disease ) ده‌ناسرێت، ڤایرۆسه‌كه‌ له‌وڵاتانی ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیادا بڵاوه‌. زۆرینه‌ی ئاژه‌ڵه‌ وشكایه‌كان وماڵیه‌كان له‌ مه‌ڕوماڵات وبزن به‌ خانه‌خوێ ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ داده‌نرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی باڵنده‌كان به‌رگریان بۆی هه‌یه‌ ...

زیاتر »