سەرەکی » مانشێت (پەڕە 103)

مانشێت

كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی هێزی لاوانە و هەمیشە بە خوێنی لاوان تازە دەبێتەوە

بەڕێزان: سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان ‎لە (20)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەكەم و هیواخوازم بەردەوام بن لە خزمەتكردنی لاوانی كوردستان. ‎لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا، رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان وەك رێكخراوێكی گرنگ و كاریگەر توانیویەتی خزمەتی لاوان بكا و لە رێگای پڕۆژە ستراتیژییەكانی وەك رێكخراوێكی تایبەت بە لاوان لە نێو ...

زیاتر »

پیرۆزبایی بۆ رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان

عومەر فەتاح: خزمەتكردنی زیاتری لاوان بەڕێزان/ سكرتێر و سكرتاریەت ‌و تەواوی ئەندامانی ئازادیی لاوان بابەت/ پیرۆزبایی سڵاوێكی گەرم … لە یادی بیست ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوە تێكۆشەرەكەتان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم، دەستخۆشیتان لێدەكەم، كە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ‌و تائێستاش لە خەباتی رێكخراوەیی ‌و مەدەنی خۆتاندا خزمەتی بەرچاوتان بە لاوانی كوردستان كردووە لە هەموو بوارەكاندا. سەرباری خزمەت ‌و چالاكییە زۆرەكانتان، بەڵام ...

زیاتر »

هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە دابڕێنراوەكان بەردەوامن

لە ئاستە جیا جیاكانی عیراق، هەرێمی كوردستان، كەركوك و خانەقین، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و خانەقین و ناوچە دابڕێنراوەكان. بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی شاری خانەقین-ی كرد و لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ رووداوەكانی ئەمدواییەی ناوچەكە كرد. شێركۆ میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز بە PUKmedia ی راگەیاند: لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، هاوڕێ لەگەڵ ...

زیاتر »

قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتری دەستپێدەكرێت

راگەیاندنی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لەبارەی قۆناغی دووەمی بایۆمەترییەوە، رایگەیاندووە كە قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتری خۆی دەبینێتەوە لەڕێكخستنەوەی میلاك لەنێوان وەزارەت‌و دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمی كوردستاندا، بەوەش كێشەی كەمیی فەرمانبەر چارەسەردەبێت‌و دواجاریش هەمووان سوودمەنددەبن لێی. سەمیر هەورامی راوێژكاری راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئێستا ملیۆنێك و 250 هەزار مووچەخۆر لەهەرێمی كوردستاندا هەیە، كە مووچە لەحكومەتی هەرێم ...

زیاتر »

شاڵاوی ڕاگواستن و تەعریب تا کەی؟

د. کاوە محمود شاڵاوی ڕاگواستن و گۆڕانکاری دیموگرافی لە مێژووی هاوچەرخدا دژ بە گەلی کورد لە کاتی جۆراجۆر و بە شێواز جۆراو جۆر بەردەوام بووە. پاش دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق و لکاندنی کوردستانی باشور بەم دەوڵەتەوە لە لایەن ئینگلیزی داگیرکەرەوە، ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی باشور لە گەڵ عێراقدا کە هەندێ نەتەوەی دیکە وەک تورکمان و عەرەب و ئاشوری و کلدان و ئەرمەن ...

زیاتر »

کاتێک ئینسان لە ئەخلاق دادەبڕێت بۆ عەرەبە هاوردەکانی کەندێناوە

شێرکۆ کرمانج 10 ساڵ پێش ئێستا لە تێزی دکتۆراکەم پێداگریم لەسەر ئەوە کرد کە عەرەبە هاوردەکان (عرب التعریب) هیچ وابەستەگییەکی رۆحی بەو خاکەوە نایانبەستێتەوە کە هێنراون بۆی. تێزەکە بەدەستکارییەوە لە توێی کتێبك بە ناونیشانی «Identity and Nation in Iraq» لە ئەمریکا بڵاوبۆوە، دواتریش لەلایەن دەزگای ئاراس‌ و دار الساقی کرا بە عەرەبی‌ و بڵاوکرایەوە، پاشانیش بۆخۆم کتێبەکەم بە دەستکاریی زیاترەوە ...

زیاتر »

درامای کوردی تینوی حیوارە

جەمال جەباری من ڕەخنەگری دراماو سینەما نیم، بەڵام وەک بینەرێک چەن خوێندنەوەیەک بە بینینم بەرامبەر دراماو کارە تازەکانی مانگی ڕەمەزان دەکەم . لەمێژە چاوەڕوانی ڕەمەزانین بۆ بینینی چەن درامایەکی کوردی، چونکە لەچاوپێکەوتنەکانی پێش ڕەمەزان دەرهێنەرو ئەکتەرەکان واباسیان لێوەدەکرد کەبینەر ناتوانێ چاو لەسەر تیڤیەکان هەڵگرێ بەهۆی کاری جیاوازو نوێکاری لەگرتەو لۆکەیشنی جوان و فەیسی تازە بۆ بەر شاشەکانی ڕاگەیاندن . کەچی ...

زیاتر »

״پەرلەمان سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێرێت״

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا دوای تەواوبوونی رێوشوێنەكانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم بەڕێوەبچێت. شەمۆل ئەشین سابیر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی سەوز بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەوپێیەی ماوەی یاسایی بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی كاندیدەكانی سەرۆكی هەرێم تەواوبووە، چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ...

زیاتر »

فراکسیۆنی یەكێتی سەرۆكی لیژنەیەک و بڕیاردەری لیژنەیەکی (نوێنەران)ی بەرکەوت

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و بڕیاردەری لیژنەی خوێندنی باڵای بەدەستهێنا. لەوبارەیەوە جەمال شكور پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە PUKmedia ی راگەیاند: دوێنێ لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری هەڵبژارد و بە زۆرینەی دەنگ پەرلەمانتار شێركۆ میروەیس پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكی لیژنەكە هەڵبژێردرا. لەلایەكی دیكەوە، هەردوێنێ لیژنەی خوێندنی ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: پێكەوە چارەسەری كێشەكان بكەین

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دوێنێ لەپێنجەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی حوكمڕانیی ئەلكترۆنی لەئیستۆنیا، لە پانێلێكی تایبەتدا تیشكی خستەسەر لەمپەرەكانی بەردەم بەئەلكترۆنیكردنی خزمەتگوزارییە حكومییەكان لەكوردستان‌و چۆنێتیی چارەسەركردنیان. لەدۆخێكی دژوارو پڕ قەیراندا هەنگاوەكانی حوكمڕانیی ئەلكترۆنیمان دەستپێكرد لە پانێلەكەدا، قوباد تاڵەبانی، ئەوەی دووپاتكردەوە بەئەلكترۆنیكردنی حوكمڕانی یارمەتیدەر دەبێت لەزیادكردن‌و شەفافكردنی داهات‌و رێكخستنەوەی بازرگانی، هەروەك هۆكارێكیش دەبێت بۆ كەمكردنەوەی تاوانەكان‌و بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە. سەبارەت بەئەزموونی ...

زیاتر »