سەرەکی » مانشێت (پەڕە 161)

مانشێت

״بەم نزیكانە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم دەستپێدەكاتەوە״

كۆتایی هەفتە بەپێی زانیارییەكانی كوردستانی نوێ «بڕیارە بەم نزیكانە كە پێدەچێت سەرەتا، یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بێت، گفتوگۆ و كۆبوونەوەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەستپێبكاتەوە». بەم نزیكانە مەكتەبی سیاسی كۆدەبێتەوە هەر بەپێی زانیارییەكان بڕیارە بەم نزیكانە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە و دۆخی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و پرسە گرنگەكان تاوتوێ بكات. دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی ...

زیاتر »

بە ئاماری كارو چالاكییەكانی وەڵام دەداتەوە

ماوەیەكە لێرەو لەوێ چەند كەناڵ ‌و میدیایەك كەوتوونەتە هۆنینەوەی تۆمەتی بێ سەروبەر بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزیرەكەی د. یوسف گۆران و چاو لەئاستی هەموو كارو چالاكییەكان ‌و دەستكەوتەكانی بۆ مامۆستایان ‌و خوێندكارانی خوێندنی باڵا نادیدە دەگرن ‌و هەڵەو كێشەیەكی بچووكی لێرەو لەوێ وەك مەسەلەی مێشێك بە گامێشێك لێدەكەن ‌و بەجۆرەها شێوازو ژانەر هەواڵ ‌و راپۆرتی لەبارەوە ئامادە ...

زیاتر »

مەلا بەختیار: هەموومان قەرزارباری سلێمانین

ئێوارەی رۆژی(4/12/2018) بەئامادەبوونی مەلا بەختیار، سیاسەتمەدارو رۆشنگەر، گروپی هونەریی دڵخواز، رێورەسمێكی بۆ پەردەلادان لەسەر پەیكەری شار، لەبەردەركی سەرای سلێمانی بەڕێوەبرد‌و تیایدا مەلا بەختیار، وتارێكی پێشكەشكرد. لەبەشێکی وتارەكەیدا، مەلا بەختیار، سوپاسی گروپی هونەریی دڵخوازی كرد، كە پرۆژەی ئەم پەیكەرەیان ئەنجامداوەو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: لەمانگی یەك گەورەترین كۆنفرانس بۆ (50) فەیلەسوف و بیرمەندی جیهان لەسلێمانی رێكدەخەین‌و چوارەمین كۆنفرانسی دابڕان سازدەدەین.. مانگی چواریش ...

زیاتر »

كۆبوونەوەكەی نوێنەران دواخرا

بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە، كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ متمانەبەخشین بە 8 وەزیری دیكەی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق دواخرا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش تەئكید لە ئیستحقاقی خۆی لە حكومەتی نوێی عیراقدا دەكاتەوە. رێژەی یاسایی تەواونەكرا دانیشتنەكەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران دوای دووجار گۆڕانكاریی لە كاتەكەی، سەرئەنجامیش بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی و ناڕەزایی دژی ژمارەیەك لە كاندیدەكان، «دانیشتنەكە دواخرا بۆ رۆژی پێنجشەممە». ئەمەش ...

زیاتر »

سەعدی پیرە: چین دەتوانێت رۆڵێكی كاراترو باشتر لەعیراق بگێڕێت

بە دروشمی (لەیەكتر گەیشتنی گەلان‌و یەكانگیری بەرژەوەندیەكان)، بەبەشداری وەفدێكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی (ی.ن.ك)و ئامادەبوونی سۆنگ تاو وەزیری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین‌و بەرپرسانی باڵای حزبەكە ناوەندەكانی دیراسات‌و وەفدی 65 پارتی سیاسیی وڵاتانی عەرەبی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكووری ئەفریقا، خولی دووەمی كۆنگرەی گفتوگۆی نێوان حزبی شیوعی چین‌و پارتەكانی ...

زیاتر »

مەراسیمی ناساندن و دابەشکردنی دووتوێی (جەلال) بەڕێوەچوو

لەبەردەوامی ئەو کۆڕانەی ساڵۆنی کوردستانی نوێ رێکیان دەخات، سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ 4/12/2018 ساڵۆنی کوردسانی نوێ مەراسیمێکی بۆ ناساندن و دابەشکردنی دووتوێی (جەلال) رێکخست. دووتوێی (جەلال) کتێبنامەیەکی کوردستانی نوێیە بۆ دنیابینی رووناکبیرانی عەرەب دەرهەق بە مام جەلال، کە هەردوو رۆژنامەنووس (ئاریان محەمەد و هەڵۆ حەسەن) ئامادەیان کردووە. لەم کتێبنامەیەدا چەندین دیدارو بابەتی رووناکبیرانی عەرەب بڵاوکراوەتەوە لەوانە: دیدارێکی تەڵال سەلمان سەرنووسەری ...

زیاتر »

خولی دووەمی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم دەستپێدەكات

لە بەغدا و هەرێمی كوردستان هێشتا دۆسێی (حكومەتی نوێ) پرسێكی گەرمە، لە هەرێمی كوردستان دوێنێ كاندید بۆ سەرۆكایەتیی حكومەتی نوێی هەرێم دیاریكرا و لە بەغداش بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە و پێكهاتەی حكومەتی نوێی عیراق تەواو بكات. ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە گفتوگۆ و ململانێكان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەتی نوێی عیراق و متمانەدان بە هەشت وەزیری دیكەی كابینەكە بەردەوامە. بۆ ئەو ...

زیاتر »

״به‌دیهێنانی مافه‌ ره‌واكانی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان״

قوباد تاڵه‌بانی: كه‌مئه‌ندامان چینێكی گرنگن به‌ڕێزان كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامانه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ كه‌مئه‌ندامانی جیهان به‌گشتی‌و كوردستان به‌تایبه‌ت ده‌كه‌م‌و هیوای به‌دیهاتنی ئاواته‌كانیان‌و خۆشگوزه‌رانییان بۆ ده‌خوازم. كه‌مئه‌ندامانی كوردستان چینێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانن‌و له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی خه‌باتی میلله‌ته‌كه‌مان بۆ به‌دیهێنانی مافه‌ ره‌واكانی، رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌و قوربانیشیان له‌و پێناوه‌دا داوه‌، بۆیه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ن كه‌ رێزیان لێ بگیرێت‌و گوزه‌رانیان به‌ یاسا باش بكرێت‌و ...

زیاتر »

وەفدی یەكێتی لە بەغدا زنجیرەیەك كۆبوونەوە دەكات

وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدایە و بڕیارە زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق و لایەنە سیاسییەكاندا بكات. ״گفتوگۆی بەرپرسیارانە״ ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەی دوو رۆژی رابردوویدا پرۆسەی سیاسی ‌و حوكمڕانی لە عیراقدا، تاوتوێكرد و جەختی لەوە كردەوە «قۆناغێكی نوێ لە پرۆسەی سیاسی ‌و حوكمڕانی لە عیراقدا هاتوتە ئاراوە، كە دەرفەتێكی لەباری رەخساندووە گفتوگۆی بەرپرسیارانە ...

زیاتر »

سلێمانی، بەخاكسپاردنی تەرمی فەریقی یەكەم كەمال موفتی

دوێنێ، لەڕێوڕەسمێكدا، بەئامادەبوونی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)و كارگێڕان‌و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و سەرکردایەتی و سەركردەو لێپرسراوانی حزبی‌و حكومی‌و فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەو كەسوكارو هاوڕێیانی، تەرمی فەریقی یەكەم كەمال موفتی لەمزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلییەوە لەسلێمانی بەرەو گۆڕستانی ئابڵاخ بەڕێكراو لەڕێوڕەسمێكدا بەخاكسپێردرا. لەمیانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەكەدا، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) لەوتەیەكدا، هاوخەمیی خۆی بۆ كەسوكاری خوالێخۆشبوو فەریقی یەكەم كەمال ...

زیاتر »