سەرەکی » یەکەی ئابووری (پەڕە 10)

یەکەی ئابووری

رۆژانە 160 تۆن گۆشتی سوور و گۆشتی مریشك دەخورێت

بەهۆی جەژنی نەورۆزو چوونە دەرەوەی هاووڵاتیان بۆ گەشت و سەیران، خواستێكی زۆر لەسەر گۆشتی مریشك‌و گۆشتی سوور بەرزبۆتەوەو بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بڕی فرۆشراوی گۆشت بۆ ئەم نەورۆزە ئاشكرا دەكات. سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی راگەیاند: لە رۆژانی ئاسایی تەنها لە یەك رۆژدا 70 تۆن گۆشتی مریشك دەخورێت، هەروەها 90 تۆن گۆشتی سوور دەخورێت. بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی دەڵێت:»بەشێوەیەكی گشتی ...

زیاتر »

لە كوردستان حكومەت‌‌ و هاووڵاتیان قەرزی‌ یەكتر نادەنەوە

ناڕەزایی مامۆستایانی‌ هەرێم لەسەر پاشەكەوتی‌ مووچە لەماوەی‌ ئەمساڵدا چەندین جار دەرگای‌ بەشێك لەخوێندنگەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستانی‌ داخست‌‌و بایكۆتی‌ پڕۆسەی‌ خوێندنی‌ لێكەوتەوە كە پێشتریش فەرمانبەرانی‌ تری‌ هەرێم هەمان هەڵوێستیان نواندبوو. بەهۆی‌ قەیرانی‌ دارایییەوە لەساڵی‌ 2016ەوە حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بڕیاری‌ پاشەكەوتی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانیدا بەوەی‌ مانگانە بەشێك لەموچەكانیان پێدەدات‌‌و ئەوی‌ تری‌ بەناوی‌ پاشەكەوتەوە رادەگیرێت وەك قەزر لەسەر حكومەت، بەبێ ئەوەی‌ هیچ هەژمارێكی‌ بانكی‌ یان ...

زیاتر »

٧٥٠ هەزار منداڵی سوریی كەمئەندام بوون

حەوت ساڵ بەسەر دەستپێكردنی قەیرانی سوریادا تێپەڕی‌و لەو ماوەیەدا گەلی سوریا بە تەواوی چین‌و توێژو پێكهاتەكانیەوە دووچاری گەورەترین نەهامەتی بوونەوە كە پێشبینی دەكرێت دەیان ساڵ دوای ئاسایی بوونەوەی رەوشی وڵاتەكەشیان ژیانیان ئاسایی نەبێتەوە. روبەڕووی مەترسی بوونەتەوە منداڵانی سوریا قوربانیانی سەرەكی ئەو جەنگەن، لەحەوت ساڵی رابردوودا زیانی گەورەیان بەركەوت‌و جگە لەكوژرانی دەیان هەزار منداڵ، هاوكات لەسادەترین مافیان بێبەشبوون، دەیان هەزار منداڵیش ...

زیاتر »

بازرگانی چەك (١٠%) زیادی كردووە

لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، بازرگانیی چەك لە جیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو گەشەی كردووەو وڵاتانی ئاسیاو خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش گەورەترین كڕیاری چەكن لەجیهاندا، ئەمریكاو روسیاو فەرەنساش گەورەترین فرۆشیاری چەكن لەو پێنج ساڵەدا. بەپێی راپۆرتی ساڵانەی (پەیمانگەی سێپری) سویدی كە تایبەتە بە توێژینەوەكانی بواری ئاشتی، وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سێ یەكی ئەو چەكانەیان كڕیوە كە لەماوەی ساڵانی ٢٠١٣ تا ٢٠١٧ لەجیهاندا فرۆشراون، ئەوەش دەكاتە (٣٢%)ی ...

زیاتر »

(٢٢%)ی ژنانی عیراق بێكارن

دەزگای ناوەندی ئاماری عیراق راپۆرتێكی سەبارەت بە رێژەی بێكاری بڵاوكردۆتەوەو بەپێی راپۆرتەكەش، بە بەراورد بەپێش هاتنی گروپی تیرۆریستی داعش، رێژەی بێكاری زیادیكردوەو گەیشتۆتە لە (23%)و بەهۆی شەڕو توندوتیژییەكانیشەوە نزیكەی دوو ملیۆن ژن هاوسەرەكانیان لەدەستداوە. رێژەكە (١٩%) بوو دەزگای ناوەندی ئاماری سەر بەوەزارەتی پلاندانانی عیراق، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە راپۆرتێكی سەبارەت بەڕەوشی ژنان بڵاوكردۆتەوەو تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، (٢٢.٢%)ی ژنان بێكارن‌و ...

زیاتر »

دۆخی بازاڕ و چالاكییە بازرگانیەكانی هەرێم خراپە

ئازاد شمقار ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی‌ ئاشكرایدەكات:»هەرچەندە ئێستا رەوشی بازاڕ لەوپەڕی خراپیدایە، بەشێوەیەك لەبازرگانێكی گەورەوە تا دوكاندارێك رەوشی مادییان رۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبێت، بەڵام حكومەتی هەرێمیش خەمساردە». پاشەكەوتكردن‌و دواكەوتنی مووچە ئازاد شمقار بە ئازاد سایتی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی‌ راگەیاندوە: ئێستا رەوشی بازاڕ لەهەرێم لەوپەڕی خراپیدایە، هۆكارەكەشی بۆ پاشەكەوتكردن‌و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران‌و راگرتنی پڕۆژەكان دەگەڕێتەوە كە سێكتەرەكانی ...

زیاتر »

هاوردەكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی هەرێم قەدەغە دەكرێت

هاوردەكردنی چەند بەروبوومێكی كشتوكاڵی هەرێم بۆ پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق لەلایەن بەغداوە قەدەغە دەكرێت. دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق، بەڕەسمی سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی پابەند كردووە، بە رێگریكردن لە هاوردەكردنی چەند بەروبوومێكی كشتوكاڵی لەشارەكانی هەرێم بۆ پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاست، بە پاساوی پاراستنی نرخی بەرهەمی ناوخۆیی لە وەزری بەرهەمە كشتوكاڵییەكاندا، كە بڕیارەكە لەسەر داوای وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ...

زیاتر »

سندوقی نەختی نێودەوڵەتی تێبینی لەسەر بودجەی 2018ی عیراق هەیە

حكومەتی عیراق هەواڵی رەتكردنەوەی بودجەی ئەمساڵ لەلایەن سندوقی نێودەوڵەتی نەختەوە رەتدەكاتەوەو وتەبێژی نووسینگەی عەبادیش رایدەگەیەنێت: بڕگەو مادەكانی یاسای بودجە، پێچەوانەی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە هاوبەشەكەی بەغداو ئەو سندوقە نییە. نووسراو نەگەیشتووە سەعد حەدیسی، وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی (سپۆتنیگ)ی روسی رایگەیاند:پڕۆژەیاسای پەسەندكراوی بودجەی گشتی 2018، لەچوارچێوەیەكی یاسایی لەنێوان دامەزراوەكانی دەوڵەت‌و ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیاری لەبارەوە دراوە، ئەوەش لەگەڵ ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی فەرمانی تەملیككردنی خانووە نیشتەجێكانی حەرەمی گوندەكانی ئیمزا كرد

قوباد تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە وەكالەت، فەرمانی تەملیك كردنی خانووە نیشتەجێكانی حەرەمی گوندەكانی واژۆكردو كوردستانی نوێیش ناوەڕۆكی‌ بڕیارەكە ئاشكرادەكات كە 80 هەزار خێزان لەهەموو شار و شارۆچكەكان سوودمەند دەبن. نوێنەری چەند وەزارەتێك بەشدارن بەگوێرەی‌ راگەیەندراوێكی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران، كە وێنەیەكی‌ دەست كوردستانی نوێ كەوتووە تێیدا هاتووە: قوباد تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە وەكالەت، واژۆی لەسەر دوو فەرمان بە ژمارەكانی (862) ...

زیاتر »

مووچەو بودجە،حكومەت‌و پەرلەمان‌و نوێنەران كۆدەكاتەوە

حكومەتی‌ هەرێم‌و پەرلەمانی كوردستان‌و نوێنەرانی كورد لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رێكەوتن دەكەن سەبارەت بە پشكی‌ كورد لە بودجەی 2018ی عیراق‌و مووچەی‌ فەرمانبەران، سەرۆكی لیژنەی دارایش لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت:»پەیامێكمان بەحكومەتی هەرێمداوە كە لەنزیكترینكاتدا بڕیارێكی گونجاو بدات سەبارەت بەڕێكەوتن لەگەڵ بەغدا یان فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆ». كۆبوونەوەی دیكە دەكرێت لەدوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەكەی نێوان حكومەتی‌ هەرێم‌و پەرلەمانی كوردستان‌و نوێنەرانی كورد لە ...

زیاتر »