سەرەکی » زانست » كه‌شتی نوح (پەڕە 27)

كه‌شتی نوح

بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن هۆكارە بۆ مردنی كتو‌پڕ

ئالان رەئوف سەرۆكی بەشی نەخۆشییەكانی دڵ لە نەخۆشخانەی جەنگاوەرانی دێرین لە مۆسكۆ د. سیرگی ئیڤانۆڤ رایگەیاند بەرزبونەوەی گوشاری خوێن لەناو گەنجاندا هۆكارە بۆ مردنی كتوپڕ. ئیڤانۆڤ رایگەیاند بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر ئەندامە گرنگەكانی لەشی مرۆڤ بەتایبەت مێشك‌ و دڵ ‌و گورچیلە, هەروەها هۆكارە بۆ لاوازبوونی بیری مرۆڤ. ئیڤانۆڤ ئاماژەی كرد كە بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن دەبێتە هۆی توشبون ...

زیاتر »

داهێنەری (PDF) كۆچی دواییكرد

كەشتیی نوح رۆژی (16)ی ئەم مانگە چارلز گیشكی هاوبەشی دامەزرێنەری كۆمپانیای (Adobe) و داهێنەری شێوازی دیكۆمێنتی گوازراوەی (PDF) لە تەمەنی (81) ساڵیدا لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا كۆچی دواییكرد. شانتانۆ نارایینی سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای (Adobe) لە لێدوانێكیدا مردنی گیشكی راگەیاند و ئاشكرایكرد، گیشی كە نازناوەكەی (چاك) بوو شۆرشێكی لەبواری بڵاوكردنەوەی ئەلكترۆنیدا هەڵگیرساند. هەروەها ئەو لێپرسراوەی ئەدۆب لە نامەیەكیدا بۆ كارمەندانی كۆمپانیاكەی ...

زیاتر »

هەرزانترین كرێ خانوو لە ئەڵمانیایە

ئامادەكردنی: بورهان ئەمین گوندی فوگەری Fuggerei سەربە شاری Augesburgی باشووری ئەڵمانیایە، بریتیە لە كۆنترین و نایابترین گوند لەسەر ئاستی جیهان كە تا ئیستاش خەڵكی بەهەمان سیستمی كۆن لێی نیشتەجێن، ئەو گوندە پێكهاتووە لە 140 شوقەی 60 مەتری و 67 خانوی گەورە و بچووك، لەسەدەی پانزەهەم لەلایەن «جاكوب فۆجەر» گەورە دەوڵەمەند و خانەدانی ئەڵمانی، تایبەت بۆ خەڵكی دەستكورت و پیشەوەر و ...

زیاتر »

لە سەرهەڵدانی كۆرۆنادا لە وەهمێكی گەورەدا دەژیاین

كەشتیی نوح پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاشكرایانكرد هەندێك لەو رێوشوینانەی لە سەرەتای كۆرۆنادا گیرانەبەر، سوودی نەبووە بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڤید-19. لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جیهاندا، ناوەندە تەندروستییەكان سەرنجیان خستبووە سەر پاكژكردنەوەی رووبەری كەلوپەل و ئەو شتانەی رۆژانە بەكاردەهێنرێن، مەبەست لەوەش رێگرتن بوو لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە، بەڵام ئەنجامی لیكۆڵینەوەكانی ئەم دواییە شتێكی تریان دەرخست. زانایانی پەیمانگەی زانستی تەكنیكی ...

زیاتر »

ئاژەڵە ماڵییەكان و ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ(covid-19)

دكتۆر فەرەیدون عەبدولستار* بە پێی سەرچاوەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهان(W . H .O) دەركەوتووە كە نەخۆشیی كۆرۆنای نوێ ناسراو بە كۆڤید-19 لە نەخۆشییە مرۆژەڵییەكانە بەوەی لە سەرەتاوە لە چین و لە شاری ۆهان لە شەمشەمە كوێرەوە گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ و لە ئەنجامدا لە ساڵی 2020 زۆر بە خێرایی بە گشت وڵاتانی جیهاندا بڵاوبۆوە و زیانی گەورەی تەندروستی و ئابووریی پێگەیاندن. بەم ...

زیاتر »

یەكەم گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان بە پێی پەتی دەستیپێكرد و 108 خولەكی خایاند

كەشتیی نوح رۆژی 12ی نیسان یادی شەست ساڵەی یەكەمین گەشتی مرۆڤ بوو بۆ دەرەوەی خولگەی زەوی و یەكەمین كەسیش ئەم دەرگایەی كردەوە یۆری گاگارینی سۆڤێتی بوو. بەر لە شەست ساڵ و لە 12ی نیسانی (1961) یۆری گاگارینی سۆڤێتی بووە یەكەمین كەس كە بڕوات بۆ بۆشایی ئاسمان و بەمەش سەركەوتنێكی گەورەی بۆ یەكێتی سۆڤێتی ئەوكات تۆماركرد كە ئەوكاتە قۆناغی جەنگی سارد ...

زیاتر »

تەكنیكێكی سەوز دووەم ئۆكسیدی كاربۆن دەكرێتە سووتەمەنی فڕۆكە

كەشتیی نوح تارا شێخ عوسمان لە هەنگاوێكی نوێدا زانایان دووەم ئۆكسیدی كاربۆن دەگۆڕن بۆ سووتەمەنی فڕۆكە. زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانیا توانیان گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بگۆڕن بۆ سوتەمەنی فڕۆكە، ئەمەش بە هەنگاوێكی گەورە و گرنگ دادەنرێت لە بواری گەشەپێدانی وزەی پاك. پێگەی (Wired) كە پێگەیەكی ئەمریكییە و گرنگیی دەدات بە بواری كار و تەكنەلۆژیا و ژیان لە راپۆرتێكیدا باسی ئەو ...

زیاتر »

رێگەیەكی نوێ بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا

كەشتیی نوح زانایەك پێشنیاز دەكات، بۆ رێگرتن لە كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا بیرۆكەی درەختی جینات دەستكاریكراو بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە. ئەرماند سیگوین زانا لە بەڕێوەبەرێتی دارستانەكانی كەنەدا پێشنیازیكردووە ئەو بیرۆكەیە بكرێتە بەرنامەوە كە ئاماژە بە دەستكاریكردنی جیناتی هەندێك جۆری درەخت دەدات بۆئەوەی لەو رێگەیەوە بە خێرایی بڕێكی زۆری كاربۆنی بەرگەهەوای زەوی هەڵمژێت. لە بنەڕەتیشدا مەبەست لەو بیرۆكەیە ئەوەیە كە درەختی زۆرتر مانای ...

زیاتر »

رێنمایی و زانیاری دەربارەی ڤاكسینی ئەسترازینكا

د.شێركۆ نەریمان سوبحان* ڤاكسینی ئەسترازینكا چییە؟ ئەم ڤاكسینە نە میكرۆبەكە خۆیەتی و نە میكرۆبەكەشە بە لاوازی. بەڵكو بە ئەندازیاری جینات، جینی لق و پۆپەكانی كۆرۆنا (بەشێوەی ترشی ناوكیی دی ئێن ئەی) لە ناو ڤایرۆسێك (پێی دەوترێت ئەدینۆڤایرۆس) دانراوە كە لە بنەڕەتدا ئەم ڤایرۆسە تووشی مرۆڤ نابێت، بەڵام تووشی چامپانزی دەبێت. چی روودەدات كە ڤاكسینەكە دەچێتە لەشەوە؟ كاتێك ڤاكسینەكە دەكرێتە ناو ...

زیاتر »

ئەو داهێنانانەی كە رێڕەوی مێژوویان گۆڕیوە

پێشڕەو ئیساعیل- مامۆستا پێشڕەو چاپخانە لە ساڵی(1440ز) لەلایەن زانای ئەڵمانی گۆتێنبێرگەوە دۆزرایەوە. كارەبا لەساڵی (1879ز) لەلایەن ئەدیسۆنەوە داهێنرا. تەلەفۆن لەساڵی (1876ز) داهێنرا. دۆزینەوەی (DNA)ی مرۆڤ لەساڵی (1953ز) لەلایەن واتسۆن و كریكەوە كە هێندەی تێورە فیزیاییەكانی سەرەتای سەدەی بیستەم گرنگ بوو. ئینتەرنێت لەساڵی (1969ز) داهێنرا، بۆ یەكەمجار لە ئەمریكا بەكارهات. یەكەم منداڵی بلوری بەناوی لویس براون لە بەریتانیا لە دایك بوو ...

زیاتر »