سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ (پەڕە 8)

راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌

دانیشتنی (نوێنەران) دواخرا

پەیوەست بە دۆخی عیراق، بڕیاربوو لە دانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگ لەسەر كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاكانی عیراق بدرێت، بەڵام بەهۆی بایكۆتی سوننە و بەشێك لە فراكسیۆنە كوردستانییەكانەوە، رێژەی یاسایی تەواونەكرا و دانیشتنەکە دواخرا بۆ رۆژی دووشەممە. سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز: بەر لە هەڵبژاردن بارودۆخ ئاسایی بكرێتەوە ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ...

زیاتر »

(كوردستانییەكان) نۆ تێبینییان لەسەر (بودجە) هەیە

بەهۆی تێبینی پێكهاتەكانی عیراق لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2018-ەوە، پێناچێت پڕۆژەكە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بكرێت، بەپێی زانیارییەكانیش بڕیارە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەكە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی هەفتەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە. فراكسیۆنە كوردستانییەكان یەكدەنگن كۆتایی هەفتەی رابردوو، بەهۆی ناڕەزایی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و سوننە لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دواخرا، لەوبارەیەوە ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەران ...

زیاتر »

یەك لیستی (كوردستانییەكان) بۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق

پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق یەكێكە لە پرسە گەرمەكان و ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە، بۆ ئەو پرسەش یەك لیستی سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان، فراوانتر لە یەك لیستی یەكێتی و پارتی بەتەنها، بەپێویست و گرنگ دەزانرێت. یەك لیستی هەموو هێزە كوردستانییەكان پێویستە پرسی یەك لیستی سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق، كۆتایی هەفتەی رابردوو، لەمیانی كۆبوونەوەی نێوان هێرۆ ...

زیاتر »

پەرلەمان‌و حكومەت،ئامادەكاریی بۆ 2018 دەكەن

دوێنێ، حكومەت‌و پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە بۆ خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی دارایی‌و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سەبارەت بەداهات‌و خەرجییە گشتییە خەمڵێندراوەكان بۆ شەش مانگی یەكەمی 2018، هەروەك بژاردەكانی بەردەم حكومەتی هەرێم لەئەگەری رێككەوتن یان رێكنەكەوتن لەگەڵ حكومەتی عیراق. لەگەڵ تاوتوێكردنی چەند بڕیارێكی چاكسازیی لەڕێكخستنەوەی كەرتی وەزیفەی گشتی‌و خانەنشینی‌و مووچە لەكەرتەكانی مەدەنی‌و سەربازی‌و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ. بەهاوكاری‌و هەماهەنگی دەتوانرێت ئەو دۆخە تێپەڕێنرێت لەسەرەتادا، سەرۆكایەتیی ...

زیاتر »

״كوردستانییه‌كان״ ناڕه‌زاییه‌كان ده‌گه‌یه‌ننه‌ سه‌رۆك وه‌زیران

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی‌ رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه‌، دوێنێ جارێكی دیكه‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018، دواخرا، «به‌هۆی ناڕه‌زایی پێكهاته‌كانه‌وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پڕۆژه‌كه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت». كورد و سوننه‌ و به‌شێك له‌ شیعه‌كان ناڕازین په‌رله‌مانتار عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ كوردستانی‌ نوێ-ی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو دوێنێ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ...

زیاتر »

حكومه‌ت راسپارده‌ و پێشنیازه‌كانی‌ په‌رله‌مان به‌ هه‌ند وەر‌بگرێت

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاگاداربوون له‌مه‌ترسییه‌كانی‌ پشكی‌ هه‌رێم له‌بودجه‌ی‌ گشتیی‌ ساڵی داهاتووی‌ عیراق‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت له‌مه‌ترسییه‌كان، له‌دانیشتنه‌كانی‌ رابردووی په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا چه‌ندین راسپارده‌و پێشنیاز په‌سه‌ندكران، كه‌ لایه‌نه‌ ده‌ستووری‌و یاساییه‌كانی‌ مافی خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌بودجه‌ی‌ گشتیی‌ عیراقدا دیاریده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش راسپارده‌و پێشنیازه‌كان ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كران، به‌و ئامانجه‌ی‌ له‌داهاتووداو له‌میانی‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان هه‌ردوولادا، سوودی‌ لێوه‌ربگیرێت. له‌و باره‌یه‌وه‌، په‌رله‌مانتاران‌و مامۆستایانی‌ زانكۆ به‌گرنگی‌ ده‌زانن حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ ...

زیاتر »

په‌رله‌مان: هه‌رچی زووه‌ دانوستاندن

ناتۆ: به‌غداو هه‌رێم ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكه‌ن دوێنێ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ پێویستی دانوستان له‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێم له‌پێناوی «چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كاندا» كرده‌وه‌ و داواش ده‌كه‌ن «رێژه‌ی 17% ی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت». رێژه‌ی 17% پارێزراو بێت به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ «كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی كاری ئاینده‌ی په‌رله‌مان و دانیشتنه‌كان و ئه‌و یاسا ...

زیاتر »

ئه‌مریكا: سوپاسگوزاری پێشمه‌رگه‌ین

لایه‌نه‌‌كان هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا بۆ پشتیوانی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم هەڵدەسەنگێنن راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ دۆخێكی نوێدا تێده‌په‌ڕێت، له‌م دۆخه‌ نوێیه‌شدا ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی لێپرسراوانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ پێویستی پاراستنی یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی، به‌رده‌وامه‌. هه‌نگاوێك كه‌ له‌م قۆناغه‌دا كورد له‌ هه‌موو قۆناغێكی دیكه‌ زیاتر پێویستی پێیه‌تی. ״یه‌كڕیزیی‌ گه‌لی‌ كوردستان״ لێدوان و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كان بۆ پاراستنی ...

زیاتر »

پانۆرامای پشێوییه‌كانی په‌رله‌مان‌وهه‌ندێك دەڤەری تر

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 29/10/2017، له‌میانی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا له‌باره‌ی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای دابه‌شكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم، گرژی‌‌و ئاڵۆزی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان روویدا، ئه‌ویش دوای‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌نووسی رابون مه‌عروف ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مان هات،  كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌،  هێرشی كرایه‌سه‌ر. ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران: مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان هه‌بوو دواتر هێرشكرایه‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان‌و وێنه‌گرانی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن، جگه‌ له‌ ...

زیاتر »

ماوه‌ی په‌رله‌مان درێژكرایه‌وه‌

دوێنێ، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌‌و بڕیاردرا ماوه‌ی كاری په‌رله‌مان بۆ دوو خولی گرێدانی دانیشتنه‌كان درێژبكرێته‌وه‌. ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سێ خاڵ بوو، كه‌ خۆی ده‌بینییه‌وه‌ له‌»هه‌ڵبژاردنی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان. جێگرتنه‌وه‌و سوێندخواردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌شوێنی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌. خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان». كه‌ بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی به‌ 59 ده‌نگ به‌سكرتێری په‌رله‌مان بۆ ئه‌م خولی هه‌ڵبژاردنه‌، هه‌ڵبژێردرا. هه‌روه‌ك به‌ 60 ...

زیاتر »