سەرەکی » وتار » سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌ (پەڕە 4)

سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌

داهاتی زۆر و خراپی دابه‌شكردن

چه‌ند رۆژیكه‌ له‌سنوری ئیداره‌ی‌ سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ بووم، پرسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌و شوێنه‌ جیاوازه‌كان جێی‌ تێبینی و سه‌رنج بوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی‌ ده‌ستی ئاوه‌دانیی كه‌متر له‌ وسنوره‌ ده‌بینرێت، به‌ڵام سه‌رباری‌ بارودۆخی ئابوری و ئه‌و دۆخه‌ سیاسییه‌ ناسه‌قامگیره‌ی‌ كوردستان، به‌ڵام ئاوه‌دانیی و ئیشوكارو پرۆژه‌ی‌ نوێ‌ جگه‌ له‌ سلێمانیی به‌شارو شارۆچكه‌كانی دیكه‌وه‌ دیاره‌، یان لانیكه‌م پرۆژه‌كان له‌ناوچه‌كانی دیكه‌وه‌ باشتر به‌ڕێوه‌ ده‌ڕوات. ...

زیاتر »

ئه‌مریكا رێگانادات فرۆكه‌و سوپای توركیا سنووری‌ رۆژئاوای كوردستان ببه‌زێنێت

به‌شی بیستەم له‌گه‌رمه‌ی‌ نوسینی دیداری شامدا، ده‌نگوباسی دروستكردنی ناوچه‌ی‌ ئارام «وه‌ك تورك ناوی ده‌به‌ن» به‌گه‌رمی هاته‌گۆڕێ. پرۆژه‌ی‌ دروستكردنی ناوچه‌ی‌ ئارام به‌درێژایی سنوری‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ر باكوری كوردستان، چه‌ند ساڵێكه‌ له‌زاری لێپرسراوان و میدیای توركیا باسده‌كرێت، ئه‌م ماوه‌یه‌ دوباره‌ ئه‌وباسه‌ گه‌رمكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌مریكاو توركیا چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه‌ كردووه‌! به‌ڵام هێشتا دیار نییه‌ له‌گفتوگۆكاندا هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن یان نا. سه‌باره‌ت ...

زیاتر »

لە چاوەڕوانی راگەیاندنی رۆژی كۆنگرەدا

هەور و هێری بارانی وەرزێكی نوێ بۆ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دێت و دەڕوات، هەموو رۆژ گەواڵە دەگرمێنی، بەڵام دەبێتە باران و نەكڕێوە! هەموو رۆژێك هەواڵی ئەگەری بڕیاردانی كۆنگرە لەمیدیای یەكێتی و (غەیرە) بڵاودەبێتەوە، هەمووان چاوەڕوانن بەڵكو ئەو هەورە لێی ببارێت سەركردایەتی بتوانێت بڕیاری دەستنیشانكردنی رۆژی كۆنگرەی چوارەم بدات. هەموو بیانوەكانی دواخستنی كۆنگرە رەوینەتەوە یان كۆتایی هات. گوشارەكانی هەوڵدان بۆ بڕیاردان ...

زیاتر »

تێروانینێكی یه‌كگرتووی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی…

تێروانینێكی یه‌كگرتووی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاوا، سه‌باره‌ت به‌ئاینده‌ی‌ كورد له‌ سوریا نییه‌ به‌شی نۆزده‌ جگه‌ له‌ په‌یه‌ده‌ كه‌ له‌ساڵی 2004 له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان دروستكراوه‌، ده‌یان حزب و لایه‌نی سیاسی دیكه‌ هه‌ن. یه‌كه‌مین حزبی سیاسی له‌ ساڵی 1957 دروستكراوه‌ به‌ناوی (پارتی دیموكراتی كوردستان) ئێستا ده‌یان حزب و گروپی سیاسی هه‌ن، به‌شێك له‌و حزبه‌ سیاسیانه‌ خۆیان به‌ رێژكراوه‌ی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ...

زیاتر »

چاوەڕوانییەكی زۆر و حكومەتێكی سارد

هێشتا روون نییە كابینەی نوێی حكومەت چ ئاراستەیەك دەگرێت، ئاراستەیەك بەرەو دروستكردنەوەی متمانەو هاندانی هەردوو حزبی سەرەكی (یەكێتی و پارتی) بۆ هێمنی سیاسی و بەرەو پێشبردنی تێگەیشتنی پێویستی بەیەكەوە كاركردن، یان ئاراستەیەك رێگر بێت لەبەردەم جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی نێوان یەكێتی و پارتی. نزیكەی 45 رۆژە حكومەتی نوێی هەرێم پێكهێنراوە، رێككەوتنێكی نوسراو و كۆنكریتی لەنێوان پارتی و یەكێتی هەیە. ئەو رێككەوتنە تەنها ...

زیاتر »

هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست بۆ رۆژئاوا…

هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست بۆ رۆژئاوا، گره‌نتی پـشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌شی هه‌ژده‌ دروشمی سه‌ره‌كی په‌یه‌ده‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی رابردوو بریتی بووه‌ له‌ (برایه‌تی گه‌لان و گه‌لانی دیموكراتخواز) جگه‌ له‌ خۆ به‌دورگرتن له‌ ناوهێنانی كوردستان له‌گوتاره‌كانیان و هاوكات خۆیان به‌دورگرتوه‌ له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاڵای كوردستان و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی ره‌سمیی و ناڕه‌سمیشیان به‌ناوی كوردستانه‌وه‌ نه‌كردووه‌. له‌پاڵ ئه‌مانه‌، هه‌وڵیانداوه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌زۆری دامه‌زراوه‌ ره‌سمییه‌كان و به‌شێك له‌دامه‌زراوه‌ ...

زیاتر »

ناوچەی ئارام و دابڕانی رۆژئاوا و باشوور

پرسی دروستكردنی ناوچەی ئارام بەدرێژایی رۆژئاوای كوردستان نوێ‌ نییە، بەڵام پێدەچێت بەهۆی چەند بارودۆخێكی نوێی ناوخۆو دەرەوە، توركیا سەر لەنوێ‌ ئەو پرسەی زیندوو كردۆتەوەو ئێستا گوشاری زۆر دەكات بۆ جێبەجێكردنی. هێشتا دیار نییە ئەمریكا چەندە دێتە ژێرباری جێبەجێكردنی ئەو پلانەی توركیا یان مەرجی ئەمریكا بۆ جێبەجێكردنی بەشێك لەداخوازییەكانی توركیا چییە. لێكدانەوەی زۆر بۆ ئەو گوشارە نوێیەی توركیا دەكرێت. لەسەر ئاستی ...

زیاتر »

له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌نجومه‌نی سوریای‌ دیموكراتدایه‌

له‌ %31 جوگرافیای‌ سوریا له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌نجومه‌نی سوریای‌ دیموكراتدایه‌ به‌شی حه‌ڤده‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هێرشكردن و داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ زیاتر دوای‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ دروشمی فیدراڵی له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه‌ ده‌ستیپێكرد. له‌ماوه‌ی‌ 2017 بۆ 2018 چه‌ند جارێك توركیا هێزی سه‌ربازیی له‌سه‌ر سنوری رۆژئاوای كوردستان كۆ‌كرده‌وه‌و تۆبپارانی شاره‌كانی سه‌ر سنوری ده‌كرد، ئه‌مه‌ش گوشارێكی زۆری بۆسه‌ر رۆژئاوا دروستكردبوو. ئه‌مریكیه‌كان له‌ژێر گوشاری توركیادا بوون، به‌ڵام چاوسوركردنه‌وه‌و هه‌وڵی ...

زیاتر »

دروشمی فیدرالی بۆ رۆژئاوای كوردستان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌

به‌شی شازده‌ سه‌ره‌تای بارودۆخی سوریا، ئه‌مریكییه‌كان زیاتر هاوكاریی ئه‌و به‌ره‌یه‌یان ده‌كرد كه‌ توركیاو چه‌ند وڵاتێكی كه‌نداو پشتیوانیان لێده‌كردن. به‌شێك له‌و گروپانه‌ی‌ له‌نێو ئه‌و به‌ره‌یه‌دا بوون، توندڕه‌و بوون! ئه‌مریكا خه‌رجییه‌كی زۆری لێكردن، پێیانوابوو ده‌توانن له‌و رێگه‌یه‌وه‌ رژێمی سوریا بگۆڕن، به‌ڵام بارودۆخه‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ نه‌بوو. روسه‌كان و ئێرانییه‌كان راسته‌وخۆو به‌هه‌موو هێزێكه‌وه‌ هاوكاریی رژێمی به‌عسی سوریایان كرد، هێزی سه‌ربازییان له‌سه‌ر خاكی سوریا جێگیركردو رێگه‌یان ...

زیاتر »

كۆنگرەیەك بۆ گیڕانەوەی یەكێتی

جموجۆڵ و چالاكییەكانی هاندانی سەركردایەتی و بڕیار بەدەستانی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان بۆ كۆنگرەكردن لەزیادبوندایە، چەند گروپێك دروستبون بۆ ئەوەی هەریەكە لەلایەكەوە بەشێوازێك پرسی پێویستی كۆنگرە بوروژێنێت. كۆبونەوەكان لەدەوری دوو خواستی سەرەكی دەخولینەوە، یەكەمیان بڕیاری كۆنگرە بدرێت و یەكێتی كۆنگرە بكات، دووەمیان كۆنگرەیەك بێت ئەو حزبە بەرەو پێشەوە ببات لەهەموو ئاستەكان. خراپبونی دۆخی ناوخۆی یەكێتی لەماوەی نزیكەی 10 ساڵی رابردوو، شێواوییەكی ...

زیاتر »