سەرەکی » وتار » د.ئه‌رسه‌لان بايز‌

د.ئه‌رسه‌لان بايز‌

هەر بۆ (إعتبار)

(44) -كاك (عوسمانی حاجی مەحمود) گێڕایەوە: سەرلەبەیانی یەكێ لە ڕۆژەكان لە ئۆفیسی وەزارەتی ناوخۆ لە (سلێمانی) داوای لیستی میوانەكانم كرد. یەكێ لە میوانەكانی نێو لیستەكە پیاوێكی دۆست‌و ناسیاوی خۆم‌و دەوڵەمەند بوو. منیش لە دڵی خۆمدا وتم: بێگومان ئەوە تەنیا بۆ سەردان هاتووەو هیچ داواكاری‌و ئیشێكی ئەوتۆی زەحمەتی نیە. بۆیە كاری ئەو ڕۆژەم لەوەوە دەست پێكرد. دوای بانگ كردن‌و هاتنە ژوورەوەی، ...

زیاتر »

هەر بۆ (إعتبار)

(44) -كاك (عوسمانی حاجی مەحمود) گێڕایەوە: سەرلەبەیانی یەكێ لە ڕۆژەكان لە ئۆفیسی وەزارەتی ناوخۆ لە (سلێمانی) داوای لیستی میوانەكانم كرد. یەكێ لە میوانەكانی نێو لیستەكە پیاوێكی دۆست‌و ناسیاوی خۆم‌و دەوڵەمەند بوو. منیش لە دڵی خۆمدا وتم: بێگومان ئەوە تەنیا بۆ سەردان هاتووەو هیچ داواكاری‌و ئیشێكی ئەوتۆی زەحمەتی نیە. بۆیە كاری ئەو ڕۆژەم لەوەوە دەست پێكرد. دوای بانگ كردن‌و هاتنە ژوورەوەی، ...

زیاتر »

ببە موسڵمان…!!

(43) ئەو ساڵانەی ئاوارەی سلێمانی بووین. (شیرین)خانی خێزانم لەگەڵ ژنێكی كریستیان بەناوی (بۆندار) دۆستایەتی پەیدا كردبوو. بەو هۆیەوە بووین بە ئاشنای خێزانیی و زۆر تێكەڵاوی یەكتر بووین. مامۆستا (رەئووف) گەورەی ئەو خێزانەو كوردێكی كریستیانی هەتا بڵێی نیشتیمانپەروەرو چاك و مرۆڤ دۆست و خزمەتگوزار بوو. هەموو ژیانی خۆی بۆ مامۆستایەتی و پەروەردەكردنی نەوەی نوێ‌ تەرخان كردبوو. بەپێی نەریتی موسڵمانان ساڵانە خەڵكانێك ...

زیاتر »

چەند دیمەنێك

(42) *لە یەكێ لە پرسە (تەعزییە)كانی شاری هەولێر، بەڕێكەوت لە تەنیشت كاك (جەمال حاجی ئیبراهیم) نیشتەجێی جارانی شارۆچكەی (دیبەگە) دانیشتم. (حاجی ئیبراهیم) یەكێ لە پیاوە بەڕێزو ناسراوەكانی شارۆچكەكە بوو. هەموو كوڕەكانی (حاجی ئیبراهیم) بە تێكڕا كۆمۆنیست بوون. لە ساڵی (1958) كاك (سەیفەدینی) برا گەورەیان لێپرسراوی بارەگای حزبی شیوعی و مقاوەمەی شەعبی شارۆچكەكەو هەموو ناوچەكە بوو. دوای تەواوبوونی خوێندنی چەند ئایەتێكی ...

زیاتر »

بەفری میری

(41) لە كۆتایی زستانی ساڵی (1987) هێزێكی گەورەی ڕژێمی عێراق لە چەندین قۆڵەوە پەلاماری بارەگاكانی سەركردایەتی (ی.ن.ك)یان لە دۆڵی جافایەتی ناوچەی سلێمانیدا. دوای شەڕێكی قارەمانانە، دوای بەرگرییەكی بێ‌ وێنەو بەخشینی گیانی چەندین شەهید. ڕۆژێك (كاك نەوشیروان) (خوا لێی خۆش بێت) ناردی بەدوامداو وتی: – خۆت ئاگاداری ئەم شەڕە قوڕسەی، ئەوە ماوەی سێ‌ مانگە پێشمەرگە بە گیانی خۆیان ناوچەكە دەپارێزن بەڵام ...

زیاتر »

خەڵاتی كرایسكی

(40) كاك سەعدی‌و كاك بەهرۆز گێڕایانەوە: بڕۆنۆ كرایسكی جولەكەیەكی نەمساوی بوو، یەكێك لە پیاوە گەورەو ناسراوەكانی سۆسیال دیموكراتی ئەوروپاو جیهان بوو. زۆر دۆست‌و پشتیوانی مەسەلەی كوردو فەڵەستینیەكان بوو. لەگەڵ (ڤیلی برانتی ئەڵمانی، ئۆلف پاڵمای سویدی، میترانی فەڕەنسی، پایاندریۆی یۆنانی، ماریوسوارێزی ئەسپانی). ڕێكخراوی ئینتەرناسیۆناڵی سۆسیال دیموكراتیان پێكهێنا. ماوەی چەندین ساڵ (مستشار)ی سەرۆك وەزیرانی نەمسابوو. یەكێك لەو پێنج كەسایەتیەی وڵاتی نەمسا بوو ...

زیاتر »

هــاوێـر

(39) *قۆناغی یەكەمی كۆنفرانسی یەكی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان لە بەهاری ساڵی (1981) لە (مالیموس) ناوچەیەكی شاخاوی نزیك گوندی (كانی زەرد)ی دیوی كوردستانی رۆژهەڵات بەسترا. بەهۆی بارانێكی بەهارەی بەخوڕی ساڵەكە، قۆناغی دووەمی كۆنفرانسەكە بۆ مزگەوتی گوندی كانی زەرد گواسترایەوە. ئیدارەی كۆنفرانسەكە لەلایەن بەڕێز (كاك نەوشیروان) و بە هاوكاری (ئازاد هەورامی، ئەنوەر حەسەن، خولە كۆمەڵە، بەندە) بەڕێوە دەچوو. پاش نیوەڕۆیەك لە مزگەوتی ...

زیاتر »

شەست ساڵ پێش ئەمڕۆ

(38) شەست ساڵ بەر لە ئەمڕۆ، كاتێ تەمەنم نۆ ساڵان بوو، هێشتا شتێكی ئەوتۆ لە ژیان فێر نەبوو بووم‌و لە دێیەكەی خۆشمان (كاریتان) بەولاوە شوێنێكی ترم نەدیبوو. ڕۆژێك چەند ئۆتۆمبێلێكی بووك گواستنەوە بە جادەی لای گوندەكەی ئێمەدا تێپەڕین. چەند گەنجێكی ناو ئۆتۆمبێلەكان سێ چوار فیشەكیان بەسەر گوندەكەی ئێمەدا تەقاند. خەڵكی گوند ئەوانەی لە ماڵەوە بوون‌و چەكیان هەبوو بەپەلە ڕایان كردە ...

زیاتر »

بازگەی سماقووڵی

(37) *دوای سەردانە فەرمیەكەی سەرۆك كۆماری عیراق بۆ هەولێرو دانیشتن لەگەڵ سەرۆكی پارتی و لێپرسراوە حكومیەكانی هەرێم. خەریك بوو ئاسودەییەك لە دەروونی كۆمەڵانی خەڵك چەكەرە بكات. بەڵام بەداخەوە رووداوەكەی بازگەی سماقووڵی سەر لەنوێ بارودۆخەكەی گەڕاندەوە چوار گۆشەی یەكەم. (تۆ بڵێی ئەو رووداوە بۆ لەباربردنی ئەو سەردانە نەبێت..؟). *سەرلەبەیانی رۆژی (19/9/2019) بازگەی سماقووڵی برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان كە تەنیا سێ كیلۆ ...

زیاتر »

خەون بە شاخەكانەوە دەبینم

(36) # ئەمجارەیان خەون بە شاخ و كێوەكانی كوردستانەوە دەبینم. دەچمەوە گوندەكانی (شێنێ‌، ناوزەنگ، توژەڵە، بەرگەڵوو…هتد) دەچمەوە نێو دۆڵ و لێرەوارو قوتە بەرزەكانی نێو هەورەكان. نێو گوڵە میلاقەو وەنەوشەو چنوری نسارو قەدپاڵی كێوەكان. سەر كانیاوە سازگارەكان، هەورازە سەخت و كوور تولەڕێ باریكەكان. (توزیع) بوونی نێو ماڵە دێهاتیە سادە نشینەكان. خەون بە جلی خاكی و جامانەو ئەدیداس و ڕیزی (تەزبیح)ی یەك ...

زیاتر »