نووسینگەی كەركوك، هێمن ئەحمەد
لەدەستپێكی كارو چالاكییەكانی ساڵی 2018، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری كەركوك لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەڕۆشنبیرانی شارەكە، كۆڕێكی شیعریی بۆ شاعیر خاتوو ئاوێزان نوری سازكرد.
سیروان بیلانە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری كەركوك بەكوردستانی نوێی وت: «كۆڕە شیعرییەكە پێشكەشە بەقوربانیانی شاری عەفرینو پێیاندەڵێین وەكو رۆشنبیرانی كەركوك بەهەموو شێوەیەك پشتگیریتان لێدەكەین، بۆیە ئەو ناوەشمان لەكۆڕەكە نا حەزمان كرد وەكو رۆشنبیرانو هونەمەندانی شارەكە هەڵوێستێكمان هەبێ، هەڵوێستی ئێمەش تەنیا بەكۆڕی شیعرییو هونەرییە».
وتیشی: «هەر لەكۆڕە شیعرییەكەدا هەموو هونەرمەندان بەتێكڕای دەنگ لەگەڵ نەكەوتنی شاری عەفرین بووینو پێیاندەڵێین سەركەوتن تەنیا بۆ ئێوەیە».
308 جار بینراوە