سەرەکی » ئاراستە » (ئه‌سحاب كه‌هف)ه‌كانی‌ ته‌ریقه‌تی‌ كوردایه‌تی‌،له‌ ئه‌شكه‌وتی‌ داری‌ خله‌ دا چیان به‌سه‌ر هات؟

له‌ ساڵیادی‌ كاره‌ساتی‌ داڕمانی‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا

(ئه‌سحاب كه‌هف)ه‌كانی‌ ته‌ریقه‌تی‌ كوردایه‌تی‌،له‌ ئه‌شكه‌وتی‌ داری‌ خله‌ دا چیان به‌سه‌ر هات؟

ڕزگار حاجی‌ حه‌مید

فاكتی‌ دوای‌ ئه‌نفال خاكێكی‌ وێران وسوتماك وچۆڵه‌وانی‌، خه‌ڵكێكی‌ بێسه‌روشوێن كراو ،قه‌ره‌چۆڵ بڕاو،هیچ شتێك له‌شوێنی‌ خۆیدا نه‌مابوو،له‌ناوئه‌م تابلۆ تراژیدیایه‌ی‌ خوێن وخه‌م وخاكه‌ساری‌ لێچۆڕاوه‌دا ،سه‌رله‌ نوێ‌ مێرخاسانی‌ یه‌كێتی‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ ،باوه‌شیان كرده‌وه‌ به‌كێوی‌ ئه‌ركی‌ گرانی‌ نیشتمان ودڵسۆزی‌ بۆكوردستان ،سه‌ره‌تای‌ له‌دایكبوونێكی‌ خه‌بات وگه‌شتی‌ درێژخایه‌نی‌ ڕێگای‌ كوردایه‌تی‌ ومه‌ردایه‌تی‌ له‌و جوگرافیا به‌مین ڕێژكراوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ ،شێره‌ كوڕانی‌ ڕێناسی‌ گه‌رمیان نه‌یان هێشت پشكۆی‌ ئه‌وكوانووی‌ شۆڕشه‌ی‌ كه‌به‌هه‌ناسه‌ی‌ گه‌رمی‌ ئه‌وان ده‌گه‌شایه‌وه‌ بكوژێته‌وه‌،بڕیاریان داجارێكی تر ئه‌وته‌لبه‌نده‌ دڕكاوییه‌ ته‌نراوه‌ی‌ به‌عسیان بپچڕنه‌وه‌ ،چه‌ندین مه‌فره‌زه‌ی‌ جیاجیا به‌ گه‌رمیانا په‌خشبوونه‌وه‌ ،ئه‌شكه‌وتی‌ ژماره‌ چوار بووبووه‌ خانه‌ خوێی مه‌فره‌زه‌كه‌ی‌ شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌دوهاوڕێكانی‌ ،ئه‌وان له‌په‌نایدا ئاسووده‌بوون وڕۆژانه‌خجڵی‌ كاروباره‌كانی‌ خۆیان بوون ،به‌ڵام سروشت له‌ئاست لێبورده‌یی ئه‌و چه‌له‌نگانه‌ بێبه‌زه‌یی بوو ،وه‌كو دێوه‌ زمه‌یه‌ك له‌ ساته‌وه‌ختێكی‌ دره‌نگی‌ زه‌رده‌ په‌ڕی‌ ئێواره‌دا هه‌ڵی‌ كوتایه‌ سه‌ریان وحه‌وت گیانی‌ دارماڵ له‌ خۆشه‌ویستی‌ نیشتمان ونه‌ته‌وه‌دا له‌گه‌رووی‌ بێده‌نگی‌ ئه‌شكه‌وتدا نوقمبوون ،كاتێ‌ سه‌ید محه‌مه‌د وحه‌مه‌ سۆران له‌ جیهاز كردن گه‌ڕانه‌وه‌، ئه‌شكه‌وت دیار نه‌مابوو، براده‌ره‌كانی‌ قووتدابوو ، له‌ساته‌وه‌ختی‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌نفال وكشانه‌وه‌ی‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌رسنووره‌كان ، كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ بڕیاری‌ مانه‌وه‌یا ندا، به‌شێوه‌ی‌ مه‌فره‌زه‌ هه‌رچه‌ندكه‌س وبه‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كدا دابه‌ش ده‌بن و مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ (9) كه‌سی‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ شه‌هید (ئه‌حمه‌د كه‌لاری‌ ) له‌ئه‌شكه‌وتی‌ داری‌ خله‌ گیرسانه‌وه‌ ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ده‌كه‌وێته‌ سه‌رووی‌ گوندی‌ زاوت وڕۆسه‌ی‌ شاماره‌وه‌ به‌نزیكه‌ی‌ (5) كیلۆمه‌تر وده‌كه‌وێته‌باكووری‌ خۆرئاوای‌ ناحیه‌ی‌ باوه‌نوورو قه‌زای‌ كه‌لاره‌وه‌ ،پێشمه‌ركه‌ی‌ دێرین وپارتیزان (حه‌مه‌ سۆران غازی‌ سالار) یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌كه‌ڵ ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌دا بووه‌ ،قه‌ده‌ر له‌كاره‌ساته‌كه‌ ڕزگاری كرد له‌م باره‌یه‌وه‌ واكاره‌ساته‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌: شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لاری‌ و شه‌هید سلام له‌ سه‌ر جێگه‌كه‌یان ڕاكشابوون ڕادیۆیان به‌ده‌سته‌وه‌بو و گوێمان له‌ هه‌واڵه‌كانی‌ ڕادیۆی‌ ده‌نگی‌ گه‌لی‌ كوردستان ده‌گرت ،كه‌ هه‌واڵه‌كان كۆتایی هات كاتژمێر بوه‌ (5)ی‌ سه‌ر له‌ ئێواره‌ و ئه‌وكاته‌ش مه‌وعیدی‌ جیهازمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ‌ مه‌فره‌زه‌كانی تردا شه‌هید سلام وتی‌ كاك سه‌ید مه‌وعیدی‌ جیهازه‌ ناچی‌ بۆ جیهاز وتی‌ به‌ڵی‌ جیهازه‌كه‌ی‌ هه‌ڵگرت و به‌ په‌له‌ كه‌وته‌ ری‌ ووتی‌ :حه‌مه‌ سۆران نایه‌ی‌ ووتم بۆنا وتی‌ ده‌ی‌ چه‌كێك و دووربینه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ خۆتدابێنه‌ با بچینه‌ سه‌ره‌وه‌ شوێنكه‌ نزیكه‌ی‌ (150) مه‌تر دووره‌ له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه‌ له‌ ته‌نگه‌به‌ره‌كه‌وه‌ ده‌رده‌چێت و ده‌چێته‌ سه‌ر به‌رزییه‌ك ،له‌وێ‌ جیهازه‌كه‌ وه‌ریده‌گرت كه‌ چووین ته‌نها دوربینه‌كه‌م هه‌ڵگرت به‌ هۆی‌ قسه‌كردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ براده‌راندا چه‌كم له‌ بیرچوو، گه‌یشتینه‌ نیوه‌ی‌ ڕێگا كاك سه‌یدیش جیهازی‌ ده‌كرد و منیش به‌ دووربینه‌كه‌ ته‌ماشای‌ ده‌وروبه‌رم ده‌كرد كاتژمێر گه‌یشته‌ نزیكه‌ی‌ (5،30)خوله‌ك ئه‌وجا په‌یوه‌ندیكردن ته‌واو بوو ،دووربینه‌كه‌ی‌ له‌ ده‌ستم وه‌رگرت ته‌ماشای‌ ده‌وروبه‌ری‌ پێده‌كرد ،شوینێك سپیایی بوو دیار بو به‌فر باریبوو وتی‌ : نه‌وه‌ك خێمه‌ بێ‌ بزان ئاگر له‌ ده‌وروبه‌ریدا نیه‌ ،نزیكه‌ی‌ ده‌ هه‌نگاوێك لێم دووركه‌وته‌وه‌ من ئه‌وكاته‌ ته‌ماشام ده‌كرد ده‌نگێ په‌یدا بوو ده‌نگه‌كه‌ ده‌نگێكی‌ ئاسایی نه‌بوو ده‌نگی‌ هه‌ره‌س بو ئاوڕمان دایه‌وه‌ به‌لای‌ ده‌نگه‌كه‌دا ته‌ماشامان كرد به‌ردو ته‌لاشه‌ێك له‌ شاخه‌كه‌ ڕاسته‌وه‌بوو به‌ڕاكردن خۆمان گه‌یانده‌وه‌ شوێنه‌كه‌ی‌ خۆمان ، ته‌ماشامان كرد به‌ به‌رزی‌ نزیكه‌ی‌ (10) مه‌تر زیخ و چه‌و كه‌وتۆته‌ خوارێ‌ و به‌ ئاسانی‌ ده‌ستمان ده‌كه‌یشته‌ كونه‌كۆتره‌كان تا (10) خۆله‌ك بانگمان كرد و چووینه‌خواره‌وه‌ به‌مله‌كه‌دا ووتمان به‌ڵكو كه‌سێكیان ده‌رچوو بێ‌ بۆ كارێك بێسوود بوو ، ئێمه‌ش ئه‌و شوێنه‌مان به‌ جێهیشت و چووین بۆ بنكه‌كه‌مان له‌ ناوچه‌ی‌ زاوت و به‌په‌له‌ و دوو براده‌رمان له‌وێ‌ بوون چووین بۆ لایان و شه‌و گه‌راینه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ نیو كاتژمێری‌ تر له‌وێ‌ ماینه‌وه‌ هه‌ر بێ‌ سوود بوو ، هیچمان پێنه‌كرا بۆ ڕۆژی‌ دواتر واته‌ (20/2/1989) مه‌فره‌زه‌كانی ترمان ئاگاداركرده‌وه‌ ، بۆ ڕۆژی‌ سێیه‌م هاتن به‌ هانامانه‌وه‌ و ئه‌وانیش هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بوو ، چونكه‌ هه‌ر له‌ یه‌كه‌م خوله‌كه‌وه‌ بێ ئۆمید بووین له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وان مابن له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌ره‌سه‌كه‌ تاوێر نه‌بوو تا بۆشایی بخستایه‌ته‌وه‌ ، دواتریش به‌ هۆی‌ به‌رده‌وام سوڕانه‌وه‌ی‌ هێلیكۆپته‌ری‌ هێزه‌كانی‌ ڕژێمه‌وه‌ مه‌فره‌زه‌ پارتیزانه‌كانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌مانتووانی‌ ته‌رمه‌كان له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا ده‌ربهێنن ، هه‌ر له‌ژێر ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بۆ ماوه‌ی‌ (3) ساڵ مانه‌وه‌ ، تا دوایی‌ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ له‌ (1/11/1991) دوای‌ كار كردنی‌ به‌رده‌وامی‌ (شوفڵ) بۆ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك و دۆزینه‌وه‌ی‌ ته‌رمه‌كانیان له‌ مه‌راسیمێكدا ته‌رمه‌كانیان ده‌هێنرێنه‌وه‌ بۆ گوڕستانی‌ كه‌لاری‌ كۆن له‌ كه‌لار له‌وێدا ده‌نێژرێن ، ئه‌و شتانه‌ی‌ له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه‌ بریتی‌ بوون: له‌ ژماره‌یه‌ك كتێبی‌ جۆراوجۆر و مۆرێكی‌ تیپی‌ (55)ی‌ قه‌ره‌داغ كه‌ ئه‌وكات شه‌هید مه‌لا ئه‌حمد فه‌رمانده‌ی‌ بوو و قه‌ڵه‌مێكی‌ پاركه‌ری‌ جاف و ڕادیۆیه‌كی‌ بچووك و یه‌كێكتری‌ ناشناڵی‌ یابانی‌ كه‌ شكاو بوو و (6) تفه‌نگی‌ هه‌مه‌ جۆری‌ زامن نه‌كراو و (1) ئاربیجی‌ و (6) تاقم و ڕه‌زنی‌ (8) مه‌خزه‌نی‌ و چه‌ند شانه‌ و مه‌خزه‌نێكی‌ په‌ر ته‌وازه‌ و چه‌ند لاقه‌مزه‌لیه‌كی‌ شكاو و ژه‌نگ خواردو جیهازێكی‌ ڕاكاڵی‌ بچووك ، جامانه‌یه‌كی‌ لوول دراو و كڵاوێك و چه‌ند تاكه‌ گۆره‌وییه‌ك و تیره‌ و ده‌زوویه‌كی‌ خاكی‌ و (10) پاكه‌ته‌ جگه‌ره‌ی‌ كیس و مقه‌بای‌ جۆری‌ به‌غداد ، تاقمی‌ ته‌راش و گوێزان و مه‌قاشی‌ شكاو لایتی‌ گه‌وره‌ و بچووك و (6) چه‌قۆ و حه‌ربه‌ی‌ هه‌مه‌جۆر و مشتوو شكاو و ژه‌نگن و شووشه‌ی‌ عه‌تری‌ نیوه‌ پڕو كترییه‌كی‌ قوپاو ودوو په‌رداخ وقۆرییه‌كی‌ شووشه‌ی‌ په‌راش په‌راش و (2)كه‌وچك و (6)زه‌مزه‌م و مه‌تاره‌ی‌ قوپاوو سێ‌ ڕۆژ ژمێری‌ شه‌هید مه‌لا ئه‌حمد كه‌ یاداشت و مێژووی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ تیادابوو ،ئیدی‌ سروشت جه‌سته‌ی‌ ئه‌م مه‌زنه‌ مرۆڤانه‌، ئه‌م مێرخاسانه‌ی‌ له‌ ژێر ئه‌شكه‌وتدا خه‌ونه‌ ڕه‌نگاڵه‌ییه‌كانیان نوقم بوون ، مێژوویه‌كی‌ گه‌وره‌و كه‌م وێنه‌یان تۆمار كرد ، سڵاو له‌ ڕۆحی‌ فریشته‌ییان

سه‌رچاوه‌ :
1-م 0عه‌لی‌ په‌رله‌مان ، داری‌ خله‌ ،مانگانه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌ به‌ساڵیادی‌ شه‌هیدانی‌ ( داری‌ خله‌ ) ، شوباتی‌ 2010

2- ڕۆژنامه‌ی‌ ڕێگای‌ كوردستان ،وورده‌كارییه‌كانی‌ چیرۆكی‌ ئه‌و حه‌وت پێشمه‌ركه‌ی‌ یه‌كێتی‌ كه‌13 مانگ له‌ ئه‌شكه‌وتێكی‌ تاریكدا مانه‌وه‌ تامردن ، ئا، كه‌مال محه‌مه‌د ودلێر عه‌بدلڕه‌حمان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*