سەرەکی » زانست » «هەسارۆكەیەك بە لای زەویدا تێدەپەڕێت»

«هەسارۆكەیەك بە لای زەویدا تێدەپەڕێت»

كەشتی نوح

بە پێی پێشبینی زانایانی گەردوونناسیی لە یەكەم رۆژی بەهاردا هەسارۆكەیەكی قەبارە گەورە بە لای زەوییدا تێدەپەڕیت.

ئاژانسی ناسا -ش ئاماژەی بەوە داوە ئەو هەسارۆكەیە پێشتر چاودێریی كراوە و ناونراوە (231937 (2001 FO32) و قەبارەی هێندەی پردی (Golden Gate )ی كالیفۆرنیایە و تیرەكەشی لە نێوان (0.5) بۆ (1) میل دەبێت و لە (%97)ی هەموو هەسارۆكەكان گەورەترە و رۆژی (21)ی مارت بەلای گۆی زەویدا تێدەپەرێت.

پسپۆڕانی ئاژانسی ناسا پێشبینی دەكەن نزكیی ئەو هەسارۆكەیە لە زەوییەوە (1.25) ملیۆن میل بێت كە مەودایەكی جێگەی مەترسییە.

ئاژانسی ناسا هەموو ئەو هەسارۆكانەی بە مەترسیدار پۆلێن كردووە كە (4.65) ملیۆن میل لە زەوییەوە دووربن، هەربۆیە ئەم هەسارۆكەیەی یەكەم رۆژی بەهاری ئەمساڵ بەلای زەویدا تێدەپەرێت لە خانەی هەسارۆكە مەترسیدارەكاندایە.

هەروەها پێشبینیكراوە هەسارۆكەكە بە خێرایی (77000) میل لە سەعاتێكدا یان (21) ملیۆن میل لە چركەیەكدا بەلای گۆی زەویدا تێپەڕبێت، بەمەش ئەو هەسارۆكەیە دەبێتە خێراترین تەنی بەردینی ئاسمانی كە تائێستا بەلای گۆی زەویدا تێپەربووبێت.

سەرچاوە: RT

 403 جار بینراوە