سەرەکی » هەواڵ » پارتی‌ گه‌لی‌ توركیا هۆشداری‌ ده‌داته‌ ئه‌ردۆگان له‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ سوپای‌ ئازادی‌ سوریادا

پارتی‌ گه‌لی‌ توركیا هۆشداری‌ ده‌داته‌ ئه‌ردۆگان له‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ سوپای‌ ئازادی‌ سوریادا

سایتی زەمان

ئه‌نجین ئه‌ڵتای‌ سه‌رۆكی‌ كوتله‌ی‌ په‌رله‌مانیی سه‌ر به‌ پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماریخوازی‌ توركیا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی‌ توركیا تووشی‌ نه‌خۆشی‌ ده‌مپیسی‌ بووه‌، هیوای‌ هه‌رچی‌ زووتر چاكبوونه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌خوازم.
ئه‌نجین له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا به‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ راگه‌یاند، نه‌خۆشی‌ ده‌مپیسی‌، كه‌سی‌ نه‌خۆش وا لێ ده‌كات به‌بێ ویستی‌ خۆی‌ جنێوفرۆش‌و ده‌مشڕ‌و ده‌مپیس بێت، كه‌ گونجاو نییه‌.
ئه‌نجین ئه‌ڵتای‌ وتی‌: كاتێك حزبه‌كه‌ی‌ ویستوویه‌تی‌ هۆشداری‌ بدات به‌ سه‌رۆكی‌ توركیا له‌ باره‌ی‌ مامه‌ڵه‌ كردنی‌ له‌گه‌ڵ سوپای‌ ئازادی‌ سوریا، ئه‌ردۆگان تووڕه‌ بووه‌. ئه‌وه‌شی‌ روون كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وان ته‌نها داوایان لێ كردووه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ هێرشی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فریندا، وریا بێت‌و یه‌كڕیزی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و توركیا بپارێزێت‌و به‌ شێوه‌یه‌ك ره‌فتار بكات كه‌ سنووره‌كانی‌ توركیا له‌ تیرۆر پارێزراو بێت، به‌ڵام ئه‌و تووڕه‌ بووه‌.
ئۆپۆزسیۆنی‌ توركیاش ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئامانج له‌و هۆشدارییانه‌ بۆ ئه‌ردۆگان ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ رابردوو دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.
تووڕه‌بووی‌ ئه‌رۆدگان له‌به‌ر ئه‌وه‌بووه‌، پێشتر ئه‌ڵتان كه‌ باسی‌ سوپای‌ ئازادی‌ سوریای‌ كردووه‌، وتوویه‌تی‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و سوپایه‌ له‌ فه‌سیله‌ جیهادییه‌كانی‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی‌ ئه‌لقاعیده‌ پێكهاتووه‌. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌شدا ئه‌ردۆگان وتبووی‌ هه‌ندێك كه‌س كه‌ ئه‌خلاقیان تێدا نییه‌ به‌و چه‌كدارانه‌ی‌ شانبه‌شانی‌ سه‌ربازه‌كانمان ده‌جه‌نگن ده‌ڵێن تیرۆریست.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*