سەرەکی » هەمەڕەنگ » مالیزیا نەیهێشت (پاداماڤات) نمایش بکرێت

مالیزیا نەیهێشت (پاداماڤات) نمایش بکرێت

وەزارەتی ناوخۆی مالیزیا ریگەی نەدا فیلمی (بادامافات) کە فیلمێکی هندییەو لەدەرهێنانی سانجای لیلا بانسالی-یە لەسەر شاشەی سینەماکانی ئەو وڵاتە نمایشبکرێت. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە لەفیلمەکەدا رۆڵی کەسایەتییەکی موسڵمان بەخراپی پیشاندراوە.
هەرچەندە لەهندستان ئەم فیلمە رووبەڕووی ناڕەزایەتییەکی زۆر بۆوە بەڵام جگە لەدوو ویلایەت لەزۆربەی شارو ناوچەکانی تری هندستان نمایشکرا.
شایانی باسە مالیزیا یەکێکە لەو وڵاتانەی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بۆلیوددا هەیەو ساڵانە رێژەیەکی زۆر فیلمی هندی دەکڕێت و لەسەر شاشەی سینەماکانی نمایشدەکرێت.

print

 75 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*