سەرەکی » کەلتوور » رەهەندەكانی بیری سیاسی د. دلێر ئەحمەد لە كوردستانی نوێدا

رەهەندەكانی بیری سیاسی د. دلێر ئەحمەد لە كوردستانی نوێدا

رەهەندەكانی بیری سیاسی، نوێترین چاپكراوی رۆژنامەی كوردستانی نوێیەو لە نووسینی د. دلێر ئەحمەد حەمەد-ە لەڕۆژانی داهاتوودا بەئامادەبوونی نووسەر مەراسیمی واژۆكردن و ناساندنی بۆ دەكرێت لەساڵۆنی كوردستانی نوێ‌.
لە پێشەكی كتێبەكەدا، د. دلێر دەنووسێت: بیری سیاسی مێژوویەكی كۆنی هەیە، لەهەموو قۆناغەكانی گەشەكردنی شارستانیەتی مرۆڤایەتی بیری سیاسی راستەوخۆ كاریگەریی بەسەر مرۆڤ و كۆمەڵدا هەبووە، هەر لەسەردەمی یۆنانی كۆن و سەردەمەكانی ناوەڕاست تادەگاتە سەردەمی نوێ‌، سەدان فەیلەسووف و بیرمەند لەجیهاندا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەو توێژینەوە بوونە لەبارەی كاریگەرییەكانی بیری سیاسیی بەسەر كۆمەڵی مرۆڤایەتیدا.
لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەوە، نووسەر دەنووسێت: لەچەندین بابەتی جیاجیا كە رەهەندی بیری سیاسییان هەیە بەشێكی زۆریان لە چوارچێوەی توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارەكاندا بڵاوكراونەتەوە نزیكەی زیاتر لە 15 ساڵ بەر لەئێستا. لەبەر گرنگیی ناوەڕۆكەكانیان بەپێویستم زانی لە چوارچێوەی ئەم كتێبەدا بڵاویانبكەمەوە.
رەهەندەكانی بیری سیاسی، دیزاینی ناوەڕۆكی لەلایەن محەمەد كەریم ئەحمەدو بەرگ هێمن ئیبراهیم كردویەتی و لەبڵاوكراوەكانی رۆژنامەی كوردستانی نوێی ساڵی 2018-یە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*