سەرەکی » کەلتوور » کرۆکی مرۆڤ کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

کرۆکی مرۆڤ کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 180 لاپەڕەدا کتێبی «کرۆکی مرۆڤ» چاپ و بڵاوکرایەوە. کتێبەکە نووسینی بیرمەند و کۆمەڵنناسی ئەمریکی- ئەڵمانی «ئەریک فرۆم›ەو «ئەردەڵان عەبدوڵڵا» لە عەرەبییەوە کردوویەتی بە کوردی، کتێبەکە یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی رەهەند.

ئەریک فرۆم لەم کتێبەیدا باسی کۆمەڵێک بابەتی گرنگی فکریی و دەروونشیکاریی و کۆمەڵناسی گرنگی کردووە لەوانە: شەڕەنگێزی، نەرجسیەت بەگشتی و نەرجسیەتی تاک و کۆمەڵ، ئایا مرۆڤ گورگە یان مەڕە، خۆپەرستی، فاشیزم، نەتەوەپەرستی، موڵکداری، هونەری بوون، کۆمەڵێک بابەتی تر.

 1,576 جار بینراوە