سەرەکی » ئابووری » زیانەكانی داخرانی نۆكەندی سوێس گەیشتۆتە یەك ملیار دۆلار

زیانەكانی داخرانی نۆكەندی سوێس گەیشتۆتە یەك ملیار دۆلار

دەستەی بەڕێوەبردنی نۆكەندی سوێسی میسر ئاشكرایكردووە، قەبارەی زیانەكانی چەند رۆژی داخرانی رێڕەوی ئاوی نۆكەندی سوێس گەیشتۆتە ملیارێك دۆلار، بێ‌ ئەوەی ئەو لایەنە دەستنیشان بكات كە پێویستە قەرەبووی ئەو زیانانە بکات.

لەوبارەیەوە، ئوسامە رەبیع سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبردنی نۆكەندی سوێس رایگەیاندووە، كەشتیی (ئیڤر گیڤن) ماوەی شەش رۆژ رێڕەوی ئاوی نۆكەندی سوێسی بە تەواوەتی داخست و رێگری كرد لەوەی سەدان كەشتی و بارهەڵگری نەوت بە نۆكەندەكەدا تێپەڕن، ئێستاش پاش هەژماركردنی قەبارەی زیانەكان و ئەو خەرجیانەی بۆ خستنەوە سەرئاوی كەشتییەكە كراون، خەرجییەكان دەگەنە زیاتر لە یەك ملیار دۆلار.

رۆژی شەممەی رابردوو، 85 کەشتی لە نۆکەندی سوێسەوە تێپەڕبوون، کە 61 کەشتییان ئەو کەشتییانەبوون کە بەھۆی داخرانی نۆکەندەکەوە گیریاخواردبوو.

وتیشی: « لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیرخواردنی کەشتی «ئێڤەر گیڤن»ی ژاپۆنی لە نۆکەندی سوێس دەستیپێکردووە و لێکۆڵینەوەکان باش دەڕوات و لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا دەکرێن».

 327 جار بینراوە