سەرەکی » هەمەڕەنگ » لە نێوان فیدراڵیزم و کۆنفیدراڵیزمدا

لە نێوان فیدراڵیزم و کۆنفیدراڵیزمدا

لەدووتووێی 152 لاپەڕەدا کتێبی «لە نێوان فیدراڵیزم و کۆنفیدراڵیزمدا» چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

کتێبەکە توێژینەوەیەکە نووسینی «بەهرۆز گەڵاڵی»یە و تێزی نامەی ماستەرە و نووسەر پێشکەشی زانکۆی چانکایای کردووە، هاوژین محێدین لە تورکییەوە کردوویەتی بەکوردی.

توێژینەوەکە، باس لەسیستمی سیاسی عیراق دەکات و لێکچوونی لەگەڵ وڵاتی لوبنان دەخاتەڕوو و چەند باسێکی گرنگی لە خۆگرتووە، لەوانە: سیستمەکانی فیدراڵی و کۆنفیدراڵی، فیدراڵیزم، سەرهەڵدان و پێناسەی فیدراڵیزم، ئەو تیورانەی پەیوەندییان بە دەوڵەتی فیدراڵییەوە هەیە، دابەشکردنی دەسەڵات، کۆنفیدراڵیزم، پێناسە و سەرهەڵدانی کۆنفیدراڵیزم، جیاوازی نێوان فیدراڵی و کۆنفیدراڵی، حکومەتی فیدراڵی عیراق مێژووی عیراق، سیستمی سیاسی عیراق، کورد و رۆلی لە سیستمی سیاسی عیراقدا، دابەشبوونی نەتەوەیی و مەزهەبی لە عیراقدا، مێژووی لوبنان، سیستمی سیاسی لوبنان، مێژووی لوبنان، دەستور و پێکهاتەی سیاسی لوبنان و چەندین باسی تر.

 130 جار بینراوە