سەرەکی » هەمەڕەنگ » بابه گیان

بابه گیان

بەهارە باخەکەمان هەمووی سەوزە و گوڵە

هەر من و نەنکم لە ماڵین

دنیا هەورە

دڵی ئاسمانیش وەکو دڵی ئێمە گیراوە

بارانیش ئەبارێ وەکو چاوەکانمان

گۆرانییە بەسۆزەکانی نەنکم کە بۆتی ئەڵێت

لەگەڵ دەنگی گریان و باران تێکەڵ بووە

بابە گیان

ئەوەتی رۆیشتووی

دڵم ژانی گرتووە

چاوم هێزی بینینی نەماوە

دنیا تاریک تاریک بووە

تاقەتی هیچم نەماوە.

هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد

 307 جار بینراوە