سەرەکی » ئابووری » كشتوكاڵی عیراق: هاوردەكردنی تەماتە تەنیا بۆ 20 رۆژە

كشتوكاڵی عیراق: هاوردەكردنی تەماتە تەنیا بۆ 20 رۆژە

وەزیری كشتوكاڵیی عیراق رەتیدەكاتەوە، دەرگای هاوردەكردنیان بۆ سەوزە كردبێتەوە و دەڵێت: «ئەوەی كە بڕیاری لێدراوە تەنیا بۆ هاوردەكردنی 50 هەزار تۆن تەماتەیە و بۆ ماوەی 20 رۆژە».

محەمەد كەریم خەفاجی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە، لە 15ی ئادارەوە تا 1ی ئایار، بەرهەمی تەماتەی خۆماڵی وەك پێویست نییە و بۆ رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە بازاڕەكاندا، بەتایبەتی لە مانگی رەمەزاندا، بڕیاریانداوە 50 هەزار تۆن تەماتە لە ماوەی 20 رۆژدا هاوردە بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەماهەنگی و پەیوەندییان لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و لایەنە ئەمنییەكان كردووە، بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەكی خێرای ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ئەو پرسە ببەسترێت.

وەزیری كشتوكاڵیی عیراق داوای لە كەناڵەكانی راگەیاندن كرد، لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانیان پشت بە سەرچاوەی راست ببەستن، ئەوەی باسكراوە لەبارەی هاوردەكردنی سەوزەوە دوورە لە راستییەوە.

ئەو لێدوانەی وەزیری كشتوكاڵیی عیراق لەكاتێكدایە، دەزگاکانی راگەیاندن بڵاویانكردەوە، كە سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق رایگەیاندووە، بۆ رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی سەوزە لەبازاڕەكانی ناوخۆدا بڕیاریانداوە، رێگە بە هاوردەكردنی سێ‌ جۆر سەوزە بدەن.

 622 جار بینراوە