سەرەکی » هەمەڕەنگ » هانی تەنیایە

هانی تەنیایە

هونەرمەند هانی موجتەهیدی بەرهەمێکی نوێی بەناوی (تەنیایی) بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێیەکەی هانی باس لە خانمێک دەکات کە دەیەوێت تەنیا بێت و لە جەنجاڵیەکانی ژیان دوور بکەوێتەوە.

گۆرانی تەنیایی لە تێكستی ئەحمەد محەمەدە، كاری میكس و ماستەرینگی لەلایەن كۆنستانتن كارستنس بۆ كراوە، لە دەرهێنانی سەید محەمەدییە.

هانی كۆتا بەرهەمی دوو ساڵ لەمەوبەر بڵاوکردووەتەوە کە گۆرانییەک بوو بەناوی سکاڵا.

هانی لە دایکبووی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، زیاتر لە 20 ساڵە سەرقاڵی کاری هونەریە، یەکەم ئەلبومی لە ساڵی 2009 بە ناوی ساندرێلا بڵاوکردەوە و چەندین بەرهەمی هونەری هەیە.

 1,005 جار بینراوە