سەرەکی » هەمەڕەنگ » هەرچۆن بەئازایەتی ژیا، بێ هیچ…

هەرچۆن بەئازایەتی ژیا، بێ هیچ…

هەرچۆن بەئازایەتی ژیا، بێ هیچ ترسێکیش کۆچی دوایی کرد

«هێلین ماکرۆری» ئەکتەری بەریتانی و ئەستێرەی دیاری بواری سینەمای جیهان، لە تەمەنی 52 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

هێلین ماکرۆری یەکێک بوو لە ئەکتەرە دیارەکان و لە چەندین فیلمی سینەمایی و دراما و کاری شانۆییدا رۆڵی بینووە دیارترینیان فیلمی «هاری پۆتەر» و فیلمەکانی «جیمس بۆند» و زنجیرە درامای «پیکی بلایندەرس» و شانۆیی «ماکبێس» و چەندین کاری سینەمای تردا.

بۆ کۆچی ئەم ئەستێرەیەی سینەما، دامیان لویسی هاوسەری کە ئەویش ئەکتەرە، نووسووێتی: هێلین هەرچۆن بەئازایەتی ژیا، بێ هیچ ترسێکیش کۆچی دوایی کرد، ئێمە ئەومان خۆشدەویست، هێلین بەردەوام دەدرەوشایەوە، بەرەو ئاسمان بڕۆ، سوپاس بۆ تۆ ئازیزم.

 991 جار بینراوە