سەرەکی » وتار » قادر عومەر عەزیز » عه‌بادی بۆ وا ده‌كات

نزار

عه‌بادی بۆ وا ده‌كات

ریفراندۆم بیانویه‌كی باشی داوه‌ به‌ به‌غدا تاكو ئه‌وه‌ی له‌پاش 2004 ه‌وه‌ خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینن، بیانه‌وێ بیهێننه‌دی، لانی كه‌م هه‌فته‌ی جارێك گوێمان له‌ به‌رێز حه‌یده‌ر العبادی ده‌بێت له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا‌و به‌شێكی قسه‌كانیشی بۆ هه‌رێم ته‌رخان ده‌كات. ده‌روازه‌ سنوریه‌كان ده‌بێ بخرێته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، داهات ده‌بێت هه‌مووی بچێته‌وه‌ به‌غداد، ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌بێ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدادا بن، رۆیشتن‌وفرۆشتی نه‌وت ده‌بێ به‌غدا بڕیاریان لێ بدات. حكومه‌تی هه‌رێم شه‌فاف نیه‌، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم زۆرن، ئێمه‌ نازانین لیستی فه‌رمابنه‌ران چۆنه‌‌و چه‌نده‌. هتد..له‌راستیشدا به‌شێكی زۆری ئه‌و قسانه‌ وا نین، ئه‌وه‌ی واشی كردوه‌ به‌رێز العبادی ئه‌و قسانه‌ بكات‌و به‌داخه‌وه‌ به‌شێكی زۆری خه‌ڵكیش بڕوای پێ بكات، هه‌ندێك سیاسه‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم‌و نه‌بونی شه‌فافیه‌ت‌و رونی له‌ داهات‌و خه‌رجیدا، هه‌روه‌ها نه‌بونی رونكردنه‌وه‌ی پێویست‌و به‌به‌ڵگه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، ده‌نا حكومه‌تی عیراق راستیه‌كان باش ده‌زانێ: یه‌كه‌م:
1-یه‌كه‌م له‌و رۆژه‌ی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ بودجه‌ی به‌پێی ده‌ستور رێكه‌وتن بۆ هه‌رێم دابین كرد‌و تا ئه‌و رۆژه‌ی بودجه‌ بردرا له‌لایه‌ن به‌غداوه‌‌و تا یاسای بودجه‌ ده‌هاته‌ په‌رله‌مان‌و پاش گفتۆگۆی دورودرێژ ئیقرار ده‌كرا، حكومه‌تی عیراق‌و وزاره‌تی دارایی عیراق، ده‌یانزانی هه‌رێم چه‌ند خه‌رج ده‌كات‌و داهاتی چه‌نده‌‌و چه‌ند فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌‌و چه‌ند فه‌رمانبه‌ر داده‌مه‌زرێنێ‌و سه‌رفیاتی وه‌زاره‌ته‌كانی چه‌نده‌ ‌و چه‌ند پرۆژه‌ جێبه‌جێ ده‌كات. ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌موو رۆژێ ده‌یڵێنه‌وه‌ ده‌بێ داهاتی هه‌رێم بچێته‌وه‌ به‌غدا، تا بودجه‌ هه‌بوو له‌ به‌غداوه‌، ؟؟؟؟؟؟ به‌غدا وه‌ك ژماره‌‌و به‌غدا له‌ بودجه‌ی هه‌رێمی بڕیوه‌ به‌ پاره‌ی فرۆكه‌خانه‌كان‌و گومرگه‌كانیشه‌وه‌، به‌ڵام گه‌ر بوترێ داهاته‌كه‌ كه‌م بوه‌، ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌. ته‌نانه‌ت ساڵێكیان به‌غدا دوای كۆی داهاتی هه‌رێمی كردوه‌ به‌ (كاش) یعنی پاره‌كه‌ به‌ (نه‌قد)ی بنێردرێ، هه‌رێم به‌پێی داهاتی ئه‌و ساڵه‌ 400 ملیار دیناری ناردوه‌ بۆ به‌غدا، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌غدا قه‌ره‌بوی هه‌رێم به‌هه‌مان پاره‌ بكاته‌وه‌، هه‌شت ملیاری بۆ ناردۆته‌وه‌.
دووه‌م: له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رێز مالكیدا، به‌هۆی شكاتی هه‌ندێ لایه‌ن له‌ حكومه‌تی هه‌رێم‌و گوێگرتن له‌هه‌ندێ له‌ گفت‌وگۆكانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی بودجه‌وه‌، حكومه‌تی عیراق، دووجار سلفه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی دواخست، ئه‌گه‌ر پێداگری ره‌وان شاد سه‌رۆك مام جه‌لال نه‌بوایه‌، سلفه‌كان نه‌ده‌هاتن، بوجه‌ی هه‌رێم به‌ ساڵانه‌ به‌ 36 جار ده‌هات كه‌ پرسیاریشان كردبوو، به‌غدا گوتبووی، ئێوه‌ خۆتان ده‌ڵێن هه‌رێم پاره‌ی زۆره‌‌و حكومه‌ت ئه‌یدزێ‌و ئه‌یخوات، ئێمه‌ بۆ بینێرین.
سێ هه‌م: له‌عیراق نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 18 ساڵه‌وه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان موچه‌خۆرن، یان پاره‌ به‌هۆیه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرن‌و به‌ناوی جۆارجۆره‌وه‌، به‌ قسه‌ی هه‌یئه‌ی ده‌ستپاكی عیراق به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ هه‌تائێستا 320 ملیار دۆلار له‌ عیراقدا دیار نه‌ماوه‌، شه‌ش هه‌زار پرۆژه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز ناویان هه‌یه‌‌و پاره‌كه‌یان سه‌رف كراوه‌‌و خۆیان دیار نین، ته‌نیا له‌ وه‌زاره‌تی كار‌وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی 29 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری نادیار هه‌ن.
چواره‌م: به‌رده‌وام به‌غدا باسی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌كات‌و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات ده‌بێ بخرێنه‌ ژێرده‌ستی به‌غداوه‌، كه‌چی فرۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف له‌به‌غدا عاسی بوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ به‌غداوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێكیان بۆ دانا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف قبوڵی نه‌كرد‌و خۆی به‌ڕێوبه‌رێكیان بۆدانا.
زۆ به‌داخه‌وه‌، بارودۆخی عیراق زۆر له‌ هه‌رێم خراپتر‌و خوار‌و خێچ تره‌، كه‌چی به‌غدا هه‌ر هه‌رێمی له‌بیره‌‌و گه‌ری له‌ هه‌رێم ئاڵاندوه‌ له‌مه‌شدا به‌شی زۆری خه‌تای خۆمانه‌.

 694 جار بینراوە