سەرەکی » هەواڵ » دادگای فیدراڵی لەبارەی ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە دوابڕیاری دا

دادگای فیدراڵی لەبارەی ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە دوابڕیاری دا

دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق رایگەیاند: بەردەوامی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، نادەستوورییە.

دادگای فیدراڵیی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەداوە «دادگای فیدراڵیی عیراق بەپێی بڕیاری فیدراڵی تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگاكان، بەپێی هەمواری سێیەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان بەدەر لە پارێزگاكانی هەرێم، بەردەوامی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بە نادەستووریی لە قەڵەم دەدات».

هەرلە بەیاننامەكەدا هاتووە: بەپێی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، كاری ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دەوەستێت.

لەوبارەیەوە، عەلی ئەلتەمیمی شارەزایەكی بواری یاسا بە PUKmediaی راگەیاندووە: بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ هەموو دەسەڵاتەكان دوابڕیار دەبێت.

 356 جار بینراوە