سەرەکی » هەمەڕەنگ » کتێبی بیرەوەری و بانێژەباسێک لە نووسینەکانم

کتێبی بیرەوەری و بانێژەباسێک لە نووسینەکانم

لەدووتووێی 322 لاپەڕەدا بەرگی یەکەمی کتێبی «بیرەوەری و بانێژەباسێک لە نووسینەکانم» نووسینی د. نوری تاڵەبانی، چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەراین.

لە بەشێکی سەرەتای کتێبەکەدا، د. نوری تاڵەبانی نووسیوێتی: ئەو رووداوانەی لە سەردەمی حوکمی پاشایەتی و کۆماریی و دەسەڵاتداریەتی کوردی لە نزیکەوە ئاگاداریانم بە بەشێک لە بەسەرهاتی گەلەکەمانی دەزانم، لێرەدا ئاماژەم بۆ کردوون. کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان خەباتی سەختی کردووە بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواکانی، لە سەرووی هەموویانەوە دامەزراندنی قەوارەیەکی سیاسی سەربەخۆ، ئەوەی لە بیر نەکردبوو هەتا لە رۆژە رەشەکانی حوکمی رژێمی بەعس.

 562 جار بینراوە