سەرەکی » کەلتوور » سەرهەڵدانی داعش لەساڵۆنی كوردستانی نوێ‌ تاوتوێ كرا

سەرهەڵدانی داعش لەساڵۆنی كوردستانی نوێ‌ تاوتوێ كرا

سەعات چواری ئێوارەی دوێنێ‌ 6/6/2021 لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌، كۆڕی ناساندن و دابەشكردنی كتێبی (سەرهەڵدانی داعش- تیرۆریزم لە سەدەی نوێدا) بۆ وەرگێڕی كتێبەكە رۆژنامەنووس تەحسین تەها چۆمانی بەڕێوەچوو.


سەرەتای كۆڕەكە، ئەردەڵان عەبدوڵڵا، لەبارەی كتێبەكە و كارەكانی وەرگێڕەوە قسە كرد، پاشان وەرگێڕ كتێبەكەی ناساند، هەروەك تیشكی خستەسەر هۆكارەكانی سەرهەڵدان و چۆنیەتی سەرهەڵدانی داعش و جەختیشی لە نەبوون یان كەمی سەرچاوە لەبارەی داعشەوە بە كوردی كردەوە و رایگەیاند هیواخوازە كە كتێبی تری زیاتر وەربگێڕدرێت بۆ زمانی كوردی بۆ ئەوەی خوێنەری كوردیش ئاگاداری دڕندایەتی و تیرۆری داعش بێت. پاشان، لەلایەن ئامادەبووان و وەرگێڕەوە گفتوگۆ لەبارەی كتێبەكەوە كرا.
كتێبەكە لە بڵاوكراوەكانی رۆژنامەی كوردستانی نوێیە.

فۆتۆ: لاڤان رەئوف

 62 جار بینراوە