سەرەکی » ئەدەب و هونەر » دۆمینیك سوینپەڕە 4

دۆمینیك سوین

دۆمینیك سوین ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكی كه‌ به‌ رۆڵه‌ جوانه‌كه‌ی له‌ فیلمی لۆلیتا ناسرا. ئه‌و فیلمه‌ی زۆرترین بینه‌ری هه‌بوو. ئه‌م فیلمه‌ی دۆمینیك رۆڵی تێدا بینیوه‌.»لۆلیتا» ساڵی 1997 له‌ فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا به‌رهه‌مهێنراوه‌. یه‌كێكه‌ له‌و فیلمانه‌ی كه‌ بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه‌ و هه‌یه‌. ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی تێیدا به‌شداربوون له‌ رێگای لۆلیتاوه‌ ناوبانگیان ده‌ركرد. یه‌كێك له‌وانه‌ دۆمینیك سوین بوو. كه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ فیلمه‌كه‌دا بینی و به‌ هۆی ئه‌و رۆڵه‌ جوانه‌وه‌ ناوبانگی ده‌ركرد بوو به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی ئاسمانی سینه‌ما. ئه‌م فیلمه‌ له‌ ده‌رهێنانی ئه‌دریان لینه‌. چه‌ند ئه‌كته‌رێك رۆڵیان تێدابینیوه‌ له‌وانه‌ دۆمینیك سوین و فرانك لانجیلا و میلانی جریفیس و… چیرۆكی فیلمه‌كه‌ له‌ رۆمانی لۆلیتا وه‌ وه‌رگیراوه‌، كه‌ به‌رهه‌مێكی نووسه‌ری ئه‌مریكی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك روسی فلادیمیر نابۆكۆڤ. رۆمانی لۆلیتا بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1955 له‌ فه‌ره‌نسا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و له‌ ساڵی 1958 به‌ زمانی ئینگلیزی له‌ ئه‌مریكا بڵاوبووه‌ته‌وه‌. هه‌م رۆمانه‌كه‌ و هه‌م فیلمه‌كه‌ چیرۆكی خۆشه‌ویستی پیاوێكی كامڵه‌ له‌گه‌ڵ كچێكی هه‌رزه‌كاردا. ئه‌و پیاوه‌ همبرته‌، مامۆستایه‌كی به‌ریتانییه‌ سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌وێ موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی بكات. له‌وێ ژوورێك له‌ ماڵی شارلۆت هایز به‌كرێ ده‌گرێ. له‌و ماڵه‌وه‌ چیرۆكی ئه‌وینداری همبرت و لولیتا ده‌ست پێده‌كات كه‌ كچێكی هه‌رزه‌كاری ئه‌و ماڵه‌یه‌. دۆمینیك له‌ نێو 2500 كچدا هه‌ڵبژێردرا تاوه‌كو رۆڵ ببینێ له‌ فیلمی لۆلیتادا. ئه‌وه‌ بوو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و توانی ئه‌و رۆڵه‌ جوانه‌ ببینێ. له‌وه‌ به‌ دوایش ناو و ناوبانگی به‌ دنیای سینه‌مادا بڵاوبووه‌وه‌ و له‌ چه‌ندین فیلمدا رۆڵی بینی.

دۆمینیك سوین ساڵی 1980 له‌ مالیبو، كالیفۆڕنیا له‌ دایكبووه‌. سه‌ره‌تای كاركردنی ئه‌م خانمه‌ له‌ دنیای سینه‌مادا له‌ هۆڵیوده‌وه‌ بوو. له‌چه‌ندین فیلمدا رۆڵی بینیوه‌. له‌وانه‌ فیلمی خاتوون ساڵی 1998 كه‌ رۆڵی ئه‌ندریا ماری بینیوه‌. ساڵی 2001 له‌ فیلمی سه‌ربازگه‌ی ئاسووده‌ رۆڵی ویندی بینیوه‌. ساڵی 2002 له‌ فیلمی ته‌رمێك له‌ ناو ئاودا رۆڵی جلوریای بینیوه‌. هه‌مان ساڵ له‌ فیلمی باشترین هاوڕێی تازه‌دا رۆڵی سیدنی باریتی بینیوه‌. ساڵی 2007 له‌ فیلمی میت ماری بینیوه‌. چه‌ندین فیلمی دیكه‌ كه‌ زیاتر له‌ سی فیلم ده‌بن ئه‌م خاتوونه‌ رۆڵی تێیاندا بینیوه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ به‌رهه‌می ته‌له‌فزیۆنی. ئه‌م خانمه‌ به‌ هۆی رۆڵه‌ جوان و سه‌ركه‌وتووه‌كانییه‌وه‌ توانیوێتی چه‌ندین خه‌ڵات وه‌ربگرێ. له‌وانه‌ خه‌ڵاتی ساتورن ساڵی 1998، خه‌ڵاتی كۆمه‌ڵه‌ی شیكاگۆ بۆ ره‌خنه‌ی سینه‌مایی. خه‌ڵاتی سان دییگۆی سینه‌مایی بۆ باشترین ئه‌كته‌ر.

ئەدەب و هونەر

 151 جار بینراوە