سەرەخۆشی

بە ناوی پەروەردگاری مەزن

بەڕێزان بنەماڵە و خانەوادەی مام حاجی ئیبراهیمی دیلمانی
‏‎

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی (مام حاجی ئیبراهیمی دیلمانی) كەسایەتیی كۆمەڵایەتیی سنووری باڵەكایەتی و تێكۆشەری دێرین و باوكی شەهیدی فەرماندە سەڵاح دیلمانی-م پێگەیشت، بۆ ئەم كۆستە هاوبەشی خەمتانین، پرسە و سەرەخۆشی و ماتەمینیی خۆم ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، لە رێگەی ئێوەشەوە سەرەخۆشی لە یەك بە یەكی دۆست و هاوڕێیان و خزمانی كۆچكردوو دەكەم، ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، لە پەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە گیانی (مام حاجی ئیبراهیمی دیلمانی) بە بەهەشت شاد بكات و سەبووریی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 135 جار بینراوە