سەرەکی » ئابووری » مانگی رابردوو عیراق زۆرترین نەوتی بۆ هیندستان ناردووە

مانگی رابردوو عیراق زۆرترین نەوتی بۆ هیندستان ناردووە

داتا رەسمییەكان ئاشكرایان كردووە، هەرچەندە مانگی حوزەیرانی رابردوو بەهۆی بڵابوونەوەی پەتای كۆرۆناوە، هیندستان كەمترین نەوتی كڕیووە، بەڵام لەپلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەدا بووە كە زۆرترین نەوتی هاوردە كردووە.

بەگوێرەی داتا رەسمییەكان، مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ هیندستان بەهۆی توندكردنەوەی زیاتری كۆتوبەندەكان و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، كەمترین نەوتی لە 9 مانگی رابردوودا كڕیووە، تەنیا سێ ملیۆن و 900 ملیۆن بەرمیلی لە رۆژێكدا هاوردە كردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە چین سێیەم گەورە كڕیاری نەوتی جیهانە.

هەر بەپێی داتاکان، لەو مانگەدا هیندستان لەسەدا 59ی كڕینی نەوتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادكردووە و لەبەرامبەردا هاوردەكردنی نەوتی لەناوچەكانی ترەوە كەمكردۆتەوە و عیراق لە پلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەدا بووە، كە زۆرترین نەوتی بۆ هیندستان هەناردە كردووە.

 52 جار بینراوە