سەرەکی » هەمەڕەنگ » گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا گۆرانیبێژی لوبنانی «نانسی عەجرەم» نوێترین گۆرانی لە یوتیوبی خۆی بە ناوی «على شانك» بڵاوکردەوە، ئەم خانمە گۆرانیبێژە لە یوتیوبی خۆی گۆرانییەکی تری نوێی بەناوی «سلامات» بڵاوکردەوە.

ئەم بەرهەمە نوێیەی نانسی عەجرەم کلیپێکی جیای بۆ کراوە و بە شێوەیەکی زۆر ئاسایی لەگەڵ دوو کەسی تردا لەم کلیپەدا دەردەکەون.

ئەم بەرهەمە نوێیەی «نانسی عەجرەم» شادی نور تێکستی بۆ نووسیووە و ئاوازەکەی هی محەمەد یەحیا-یەو هادی شەرارە دابەشکردنی میوزیکی بۆ جێبەجێکردووە.

 253 جار بینراوە