سەرەکی » هەمەڕەنگ » شانازیی بە بەهرەی هاوسەرەکەیەوە دەکات

شانازیی بە بەهرەی هاوسەرەکەیەوە دەکات

لە ئاهەنگێکدا کە بە بۆنەی نمایشکردنی فیلمی «Off The Rails» بەڕێوەچوو، «جۆن تراڤۆڵتا» ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان، ناوی «کیلی بریستۆن»ی هاوسەری هێنا کە لەم فیلمەدا بەشداریی کردووە و ساڵی 2020 کۆچی دوایی کرد. هەروەها وتیشی: ئەمە دوایین فیلم بوو کە «کیلی بریستۆن» بەشداریی تێدا کردووە، شانازیی بەو کارانەیەوە دەکەم و هیوادارم فیلمەکە هەروەک ئەوەی کە «کیلی بریستۆن» دەیویست سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

لە فیلمەکەدا چەندین ئەکتەری دیار رۆڵدەبینن و «جۆل ولیامسۆن» دەرهێنەرێتی و ساڵی 2019 دیمەنەکانی فیلمەکە لە مایۆرکا و بەرشەلۆنە و لەندەند وێنەی گیراوە.

شایانی باسە «کیلی بریستۆن» یەکێک بوو لە ئەستێرە دیارەکانی سینەمای جیهان و لە ژمارەیەک فیلمدا بەشداری کردبوو، لەوانە: «جێری ماگوایر» و «توینز»، بۆ ئەم بەشدارییانەشی چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە. ساڵی 2020 دوای ماوەیەکی زۆر تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنخە کۆچی دوایی کرد.

وەرگێڕانی: شێنێ محەمەد حەمە

سەرچاوە: فۆکس نیوز

 263 جار بینراوە