سەرەکی » هەمەڕەنگ » کیت میدڵــتۆن نازناوەکەی لە دەست دەدات

کیت میدڵــتۆن نازناوەکەی لە دەست دەدات

راپۆرتە نوێیەکان دەریانخستووە رەنگە کیت میدڵتۆن-ی ژنی شازادە ولیام نازناوی دۆق-ی کامبیرج لە داهاتوودا لەدەست بدات بەهۆی گۆڕانکارییەکان لە پلەبەندی شاهانەدا.

وا چاوەڕواندەکرێت گۆڕانکاری لە پلەبەندی شاهانەدا رووبدات کە پەیوەستە بە رێکخستنەوەی جێنشینەوە هەیە، لە نێو کۆشکدا هەندێ دەنگۆ باس لەوە دەکەن بەم زووانە شاژنە ئەلیزابێس شازادە چارلز دەکاتە جێنشینی تەختی شاهانە و زۆرێک لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی وەکو شاژن دەگوێزێتەوە بۆ شازادە چارلز.

بە پێی رۆژنامەی میرەر-ی بەریتانی بێت رۆڵی نوێی چارلز وەکو جێنشین کاریگەری دەبێت لەسەر رۆڵی شازادە ولیام-ی کوڕە گەورەی چارلز و کیت میدڵتۆنی ژنی.

بەوشێوەیە شازادە ولیام رۆڵی ئێستای باوکی دەگێڕێت و نازناوی «شازادەی وێڵز» وەردەگرێت، بەهەمانشێوە کیت نازناوی دۆق لەدەست دەدات و دەبێت بە «شازادەی وێڵز» وەکو شازادە دایانا.

سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن رەنگە کیت هەردوو نازناوەکە هەڵبگرێت، جگەلەوەی هەر کاتێک تەختی شاهانە بۆ شازادە ولیام گوازرایەوە نازناوی «شا» وەردەگرێت و کیت-یش دەبێت بە «شاژنە کاسرین»
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە کیت لەو کاتەوەی لە ساڵی 2011 شووی بە شازادە ولیام کردووە نازناوی «دۆقی کامبیرج» ی وەرگرتووە و وا چاوەڕواندەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا گۆڕینی نازناوەکانی هیچ لە پەیوەندی و ئەرکەکانی بەرامبەر جەماوەر نەگۆڕێت.

ئا: دڵان سامان
سەرچاوە: زهرە الخلیج

 189 جار بینراوە