منەتەکان

بووک: کوڕەکەتان حەوت ساڵ لە من گەورەترە.

چایخانەی شەعب: نیوەی ئەم شارەم ئەدیباوی کردووە.

مەسئول: چەند ساڵ لەو شاخە شەقم لەبەرد هەڵداوە.

ئەردۆغان: دوو رۆژ برایم خەلیل دابخەم جیقتان دەردێت.

ئاراس: مەمنونی من بن کە ئەو رۆژە ئاوم زۆر تیا نەبوو.

حیزبی کوردی: ئەها چۆن کردوومن بە سینەما؟

کۆمۆنیستی کرێکاری: من نەبوومایە حەوتی سێ مەعمەلی جگەرەکەش تاڵان ئەکرا.

حکومەت بەغدا: گیانێکتان بە کەرێتییەکەی منە ئەگینا حەوت زەمان بوو نەمابوون.

دەوڵەمەندی کورد: هەر شاعیرێ بمرێ پەیکەرەکەی لەسەر من.

تونێلەکەی ئەزمڕ: سیعری عەرزی سیتەکم بۆ فڕاندن.

وەزارەتی پەروەردە: خوا بتانکات بە ساقەی من کە مناڵەکانتان فێری ئەو تورکییە باشە بوون

دکتۆری لووت: بۆم بچووک نەکردیتایەتەوە کەس نەئەهات بۆ خوازبێنیت.

 448 جار بینراوە