سەرەکی » دۆسێ » ئەمریكییەكان لە عیراقدا لە حاڵێكی خراپدان

ئەمریكییەكان لە عیراقدا لە حاڵێكی خراپدان

پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بۆتە یەكێك لە بابەتە گەرمەكانی ناو پرۆسەی سیاسی عیراق و پێدەچێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ببێتە جێگەی مشتومڕی لایەنە بەشدارەكان.

بەپێی زانیارییەكان، ئێستا لە رووی یاسایی و سەربازی و سیاسییەوە ئەمریكییەكان لە عیراقدا لە حاڵێكی خراپدان بەڵام پێناچێت دۆخەكە بەو جۆرە بمێنێتەوە بە تایبەتی بەهۆی دۆخی پێش هەڵبژاردن و ئەگەری كەوتنەوەی ئەنجامێكی خراپ لەو هەڵبژاردنەی بڕیارە لە رۆژی 10ی 10ی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

لە رووی یاساییەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران و لە دوای تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی، بڕیاری كردنە دەرەوەی ئەمریكا دەرچووە.

لە رووی سەربازییەوە، ئەمریكا و بنكەكانی ئەو وڵاتە لە ناوچە جیاجیاكانی عیراق لە لایەن گرووپ و ملیشیا جیاجیاكانەوە دەكرێنە ئامانج.

لە رووی سیاسییەوە، ئەمریكا لەگەڵ حكومەتەكەی مستەفا كازمی رێكەوتووە تا كۆتایی ساڵی 2021 هەموو هێزە شەڕكەرەكانی خۆی بكێشێتەوە.

 155 جار بینراوە