سەرەکی » زانست » ئاوی كەرەوز؛ شەربەتێكی ئەفسوناوی

ئاوی كەرەوز؛ شەربەتێكی ئەفسوناوی

كەشتیی نوح

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و كۆلسترۆڵ ، بڵاوترین كێشە تەندروستییەكانن كە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ زیاتر دەكەن، بەڵام پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن ئاوی كەرەوز دەتوانێت ئەو دوو كێشە تەندروستییە كەم بكاتەوە و مرۆڤ لە نەخۆشی دڵ بپارێزێت و تەمەنیش درێژتر بكات.

پسپۆڕانی خۆراك ئاماژە بەوە دەدەن كە ئاوی كەرەوز سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامینەكانی(K.C.B.A)چونكە تێكەڵەیەك لە ماددەی كیمیایی و رووەكی و دژە ئۆكسیدەی تێدایە كە هەوكردن كەمدەكاتەوە.

ئەو پسپۆرانە ئاماژەیان بەوە داوە كەرەوز ئاستێكی بەرزی (كۆمارین)ی تێدایە كە پێكهاتەیە كە یارمەتی كەمكردنەوەی هۆرمۆنەكانی دڵەراوكێی دەدات و نیشانەكانی بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن كەمدەكەنەوە.

دەشڵێن» لەبەر ئەوەی مادەی كۆمارینی ناوئاوی كەرەوز یەكێكە لە دژە ئۆكسانەكان، هەوكردن كەمدەكاتەوە و چالاكیی خرۆكە سپییەكان زیاد دەكات كە بۆ سیستمی بەرگریی پێویستن».

هەروەها دەڵێن» مادەیەكی كیمیایی بە ناوی (فسالیداتی)ش لەو گیراوەیەدا هەیە كە بۆ نەرمكردنەوەی شانەی دیواری شا خوێنبەرەكان و كەمكردنەوەی پاڵەپەستۆی خوێن بە سوودە«.

هەر ئەو پێكهاتەی بەرپرسە لە كەمكردنەوەی پاڵەپەستۆی خوێن، كۆلسترۆڵیش كەمدەكاتەوە لەرێگەی زیادكردنی ترشی ستیرۆییدەوە.هەروەها یەك كوپ گیراوەی كەرەوز لە رۆژێكدا شانەی پێست شێدار دەكات، چونكە (95%)ی ئاوەو چەند توخمێكی دژە پیریی وەك ڤیتامینەكانی (KوC) تێدایە.

كەرەوز بە سەرچاوەیەكی باشی ریشاڵەكان دادەنرێت كە یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی شەكرە و هەریەك لە دژە ئۆكسانەكان و ڤیتامینەكانیش یارمەتیدەرن بۆ راگرتنی ئاستی شەكر لە خوێندا.
جگە لەوانەش خواردنەوەی نیوكوپ تا كوپێك ئاوی كەرەوز لە ڕۆژێكدا دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش.

سەرچاوە: Sky news

 98 جار بینراوە