سەرەکی » ئابووری » قەبارەی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا زیادیكردووە

قەبارەی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا زیادیكردووە

ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، لە هەفتەی رابردوودا هەناردەكانی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا بە بڕی 30 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیادیكردووە و گەیشتۆتە 150 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی دامەزراوەكە، ئەمریكا لە هەفتەی رابردوودا رۆژانە 5 ملیۆن و 423 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردەكردووە، كە ئەوەش بەراورد بە هەفتەی پێشتر 100 هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمیكردووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەفتەی رابردوو عیراق لە ریزبەندی پێنجەمی ئەو وڵاتانە بووە، كە زۆرترین بڕە نەوتیان بۆ ئەمریكا هەناردە كردووە، لە دوای هەریەك لە كەنەدا و مەكسیك و سعودیە و روسیاوە، بەجۆرێك لەو ماوەیەدا كەنەدا رۆژانە 3 ملیۆن و 57 هەزار بەرمیل و مەكسیك 629 هەزار بەرمیل نەوتیان هەناردەی ئەمریكا كردووە، ئەمە لە كاتێكدایە روسیا رۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت و سعودیەش 363 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریكا كردووە.

 167 جار بینراوە