سەرەکی » دۆسێ » ئەمریكا تاکتیکێكی تر لە عیراق بەكاردەهێنێت

هێزەكانی ئەركێكی تریان دەبێت

ئەمریكا تاکتیکێكی تر لە عیراق بەكاردەهێنێت

لەكاتێكدا ئەفغانییەكان لە ململانێدان لەگەڵ ترس و دڵەڕاوكێ‌ لە پاش كۆنترۆڵكردنی كابول لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبان لەدوای پاشەكشەكردنی سوپای ئەمریكا لە وڵاتەكەیان، عیراقییەكان دەپرسن، ئایا دەبێت رۆڵی ئەوان هاتبێتەپێش و نۆرە گەیشتبێتە سەر ئەوان؟.

بەپێی راپۆرتێك كە لەلایەن ماڵپەڕی “ Bloomberg “وە بڵاوكرایەوە»شرۆڤەكاران پێیانوایە عیراقیش وەك ئەفغانستان، بوونی سەربازیی ئەمریكایی لەئێستادا ساڵی هەژدەیەم تەواو دەكات، وەك جەنگێكی هەمیشەیی تر».

لە راپۆرتەكەدا هاتووە»بەڵام بە پێچەوانەی ئەفغانستان، درێژخایەنی ئەم بوونە مەرجێكی پێویستە بۆ ژمارەیەك ئامانجی تێكهەڵچووی ئەمریكایی، بە پارێزگاریی لە ئاشتی فشەڵ لە وڵاتەكە، و پارێزگاریی لە هاوپەیمانانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، و رێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، و رێگرتن لە هەژموونی ئێرانی لە وڵاتەكە، ئاشكرایە هەموو ئەمانە لە بەرژوەندییە نیشتمانییەكانی ئەمریكان».

راپۆرتەكەی “ Bloomberg “ دەڵێت»سەرۆك بایدن میژوویەكی پڕ لە بیرۆكەی سەركێشی هەیە لەبارەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە- بەو پێیەی ئەندامی ئەنجومەنی پیران بووە، پشتیوانی لە پێشنیازی (دابەشكردنی نەرم)ی عیراق كردووە لەسەر بنەمای نەژادی و تایەفەگەریی، زۆر بیری لەوە نەكردۆتەوە كە ئایا عیراقییەكان بەو شێوازە ئەو دابەشكردنەیان دەوێت، مایەی بەختەوەرییە، لەگەڵ گەیشتنی بە كۆشكی سپی و گرتنەدەستی جڵەوی دەسەڵات، وازی لەو بیروبۆچوونانە هێنا».

بەپێچەوانەی رەوشی ئەفغانستان، پێدەچێت بڕوای وابێت عیراق مەسەلەیەكی جیاوازە، لەبری پاشەكشەپێكردنی تەواوی هێزەكانی ئەمریكا، بڕیاریدا ئەركی هێزەكان ببێتە بەگژداچوونەوەی دووژمنان و یارمەتیدانی عیراقییەكان بۆ لەئەستۆگرتنی ئەو ئەركە».

چاودێران پێیانوایە، ئەمە بەشێكە لە فێڵێكی زۆر، رێگە بۆ هەریەك لە بایدن و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران خۆش دەكات، بازنەی هەڵبژاردنی خۆجێی رازیی بكەن كە داوای چوونەدەرەوەی تەواوەتی هێزەكانی ئەمریكا دەكەن، ئەو لە هێڵی رووبەڕووبوونەوە دەریكردن، كازمیش لەماوەی پێش هەڵبژاردنی گشتی، دەكرێت ئەو لایەنانە رازیی بكات كە دەیانەوێت ئەمریكاییەكان بڕۆن و وڵاتە جێبهێڵن.

راپۆرتێكی تری ئەمریكایی كە لە 31ی ئابی 2021 بڵاوكرایەوە، باسی لە بەڕێكەوتنی نزیكەی 2000 سەربازیی ئەمریكایی تایبەت (فۆرت كارسۆن) دەكات بۆ عیراق كە بەرپرس بوون لە دەستگیركردنی سەدام حسێن سەرۆكی پێشووتری عیراق.

راپۆرتەكە كە لەلایەن ماڵپەڕی «the Gazette «ی ئەمریكاییەوە بڵاوكرایەوە نوسیویەتی»ئەندامانی تیمی لیوای شەڕكەری یەك، فیرقەی چوار كۆبوونەوە بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمی ماڵئاوایی، بەو پێیەی ئەو هێزانەی لە ئەفغانستان بوون وڵاتەكەیان بەجێهێشت و كۆتاییان بە دوورودرێژترین جەنگی ئەمریكایی هێنا كە نزیكەی 20 ساڵە بەردەوامە».

لەو بارەیەوە راپۆرتەكە لە زاری عەقید ئەندرۆ ستیدمان فەرماندەی لیوای یەكەوە بڵاویكردۆتەوە»سەربازانی فۆرت كارسۆن لە عیراق درێژە بە خزمەتكردن دەدەن، وێڕای هێزەكانی سێ‌ وڵاتی تر لە 15 شوێنی جیاواز جێگیر دەكرێن، ئەمەش رووبەڕووبوونەوە و هەلێكی ترە، چونكە دەتوانیین ئەزموون و كاركردن لەگەڵ تیمە جیاوازەكانی دەزگا ئەمنییەكانی عیراق و هێزە جیاجیاكانی تری وڵاتەكە لەڕووی كلتوری و كۆمەڵایەتی درێژە پێبدەین».

هەروەهت دەڵێت»سەربازەكانی فۆرت كارسۆن، جێگەی فیرقەی لیوای پیادەی شەڕكەری 256ی سەر بە پاسەوانی نیشتمانی سوپای لویزیانا، دەگرنەوە».

بە وتەی ستیدمان»لەگەڵ رۆڵی سەرەكیمان كە خۆی لە پاراستنی ئاسایشی بنكەكان و تاكەكاندا دەبینێتەوە، سەربازەكان راوێژی ساربازیی پێشكەش دەكەن و یارمەتی هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەدەن، و مەشق بە هێزە هاوبەشەكان دەكەن و بەرگری ئاسمانی دژ بە هێرشەكان فەراهەم دەكەن، گومانی تێدا نییە بەردەوام ئامادەشین بۆ شەڕ».

ئەو فەرماندە سەربازییەی ئەمریكا لە كۆتایی قسەكانیدا رایگەیاندبوو»رووبەری بەرپرسیارێتییەكان كەمە، بەڵام متمانەی تەواوم هەیە، فەرماندەكانی ئێمە ئامادەی ئەو رووبەڕووبوونەوەیەن».

 87 جار بینراوە