سەرەکی » ئاراستە » سروە محەمەد رەشید

سروە محەمەد رەشید

كاندیدی ژمارە 20 ی لەبازنەی 5ی سلێمانی لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كوردستان

ناوم سروە محەمەد رەشیدە، كاندیدی ژمارە 20 ی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانم لە بازنەی ژمارە 5ی سلێمانی دەڤەری گەرمیان.

وەك بەڕێوەبەری ناحیەكانی قۆرەتو و پێباز و سەقەڵا و رزگاری و زۆر شوێنی تری گەرمیان كار و خزمەتم بە گەرمیان و گەرمیانییەكان كردووە بەبێ جیاوازی، زۆربەی ژیانم بۆ خزمەتی خەڵكەکەی تەرخانكردووە، كچی شەهیدێكی سەنگەری گۆڕ ونم، گۆڕی باوكم دیار نییە، بنەماڵەكەم چەندین شەهید و ئەنفالکراوی پێشكەش بەگەلەكەمان كردووە.

ئەمڕۆ ئێمەی كورد، رووبەڕووی چەندان تەحەدای گەورە بووینەتەوە، لەوانە كێشەی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان كە زۆرجار لە لایەن بەغداوە رادەگیرێت و كێشەی بۆ دروستدەكەن و ناینێرن.

گەلەكەمان دەیەوێت سیاسییەكان و لایەنەكانی كوردستان یەكگرتووبن بۆ چارەسەری كێشەو گیر و گرفتەكانی خەڵكی كوردستان لە بەغدا، لەم روانگەیەشەوە یەكێتی و گۆڕان هاوپەیمانیی كوردستانیان پێكهێناوە.

دەمانەوێت لەم هەڵبژاردنەدا بە كاری هاوبەش لە خزمەتی كێشەكان و دۆزی رەوای گەلەكەماندا بین، بۆ ئەوەی لە بەغدا بەهێز بین، بۆ ئەوەی بتوانین لەگەڵ بەغدا بگەینە رێككەوتنێكی باش بکەین، ئەوەش باشترین رێگەچارەیە بۆئەوەی خزمەتگوزاری بگەینینە ناوچەكانمان و كێشە گەورەکانی وەک بودجە و مووچە چارەسەر بكەین.

خەڵكی كوردستان بەگشتی و بەتایبەتی گەرمیان، ژێرخانی ئابووریی ناوچەكەیان زۆر خراپە، دانیشتوانەكەی ناچارن پارەی زۆر خەرج بكەن بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكەیان، بەتایبەتیش لە بواری كشتوكاڵ و ئاودێریدا، سنووری گەرمیان پێویستی زۆری بە بەنداوی ئاوە، ئەوانەش پێویستیان بە بودجەیە و ئەمەش لە رێگەی رێكەوتنەوە دابین دەکرێت لەگەڵ بەغدا.

بۆ ئەوەی ئەو خزمەتگوزاری و داواكاری و پێداویستییانەی ئێوەی گەرمیانی بگاتە بەغداو جێبەجێ ببن، ئەوا رۆژی 10/10 دەنگم پێبدەن وەك سروە محەمەد رەشید و كاندی ژمارە 20 لە بازنەی 5ی سلێمانی، لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە دەڤەری گەرمیان.

 78 جار بینراوە