سەرەکی » زانست » چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌ گیای سروشتی

چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌ گیای سروشتی

ئاماده‌كردن : تانیا ئاواره‌

له‌كۆنه‌وه‌ تائێستا یه‌كێك له‌ڕێگاكانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌كارهێنانی ده‌رمانی گیایی سروشتی بووه‌ ، له‌ئێستاداچه‌ندین ده‌رمانخانه‌ی گیایی هه‌یه‌ كه‌چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی جۆراوجۆر ده‌كه‌ن ، گیایی سروشتی (مانی) یه‌كێكه‌ له‌وده‌رمانخانانه‌ی كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك سه‌ردانی ده‌كه‌ن و به‌هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانیانی داده‌نێن له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕووه‌كناس هاوڕازقادر ده‌ڵێت:
كاری ڕووه‌كناسی كاریكی ئاسان نییه‌وهه‌مووكه‌س ناتوانێت ئه‌م جۆره‌به‌رپرسیاریه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی چونكه‌ تۆ به‌رپرسی له‌ ته‌ندروستی ئه‌وكه‌سانه‌ی داوای چاره‌سه‌ت لێده‌كه‌ن هه‌رچه‌ند ئێمه‌ ڕێگه‌ پێدراوین و مۆڵه‌تمان هه‌یه‌ به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ی ده‌ستم به‌م كاره‌كردووه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵم یاوه‌ زانیاری تازه‌فێرببم له‌م بواره‌دا پێویسته‌ زانیاری ته‌واوت هه‌بێت، ئه‌وده‌رمانانه‌ی ئێمه‌ ده‌یانده‌ین به‌نه‌خۆش %١٠٠ سروشتی یه‌وهیچ جۆره‌ ماده‌یه‌كی كیمیایی تێدانییه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌له‌لای خۆمانن كه‌سانێكی دیاری كراو له‌ كه‌ژوكێوه‌كانی كوردستان بۆمان ده‌هێنن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كه‌ مه‌رجه‌ ده‌ستكێشت له‌ده‌ستابێت و له‌ شوێنێكدابێت كه‌كه‌سی تێدانربێت دروست ده‌كرێت پاشان خۆمان به‌ده‌زگای تایبه‌ت و چه‌ند ده‌رمانێكی سروشتی تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و به‌كاری ده‌هێنین كه‌بۆنه‌خۆشیه‌كانی(قۆڵۆن-كێشه‌كانی پێست-جوانكاری-نه‌زۆكی …..)چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی دیكه‌ ، ئه‌وانه‌ش كه‌له‌ده‌ره‌بۆمان بێت زیاتر له‌ توركیاوئێرانه‌وه‌ دێت كه‌زیاتر بابه‌تی جوانكاریه‌ ئه‌مه‌ش هه‌موویان سروشتین و به‌ژێر كوالێكتی كۆنترۆڵدا ده‌رده‌چێت،ئێمه‌ ڕۆژانه‌ ١٥ یا ٢٠ نه‌خۆش له‌ ته‌مه‌نه‌ جۆراوخۆره‌كاندا ده‌بینین و چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین.
له‌نێوان كاری بازرگانی و نرخی ده‌رمانه‌كاندا ئه‌وڕووه‌كناسه‌ وتی: ئێمه‌ كاری بازرگانی ناكه‌ین هه‌ركه‌سێك كه‌ دێته‌ لامان سه‌ره‌تا لێی ده‌پرسین ئه‌گه‌ر شتێكی وانه‌بوو ئه‌وا ڕێنمایی ده‌كه‌ین خۆی له‌ماڵه‌وه‌ هه‌ندێ كه‌ره‌سته‌ به‌كاربهێنێت بۆنموونه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی كێشه‌ی كه‌می(ڤیتامیین دی)یان هه‌بووه‌ پێمان وتووم كه‌ ئه‌م گیراوه‌یه‌به‌كاربهێنن (هێلكه‌یه‌كی كاڵ تێكه‌ڵ به‌ شیرومۆزوخورما) زۆر سودی لێ ئه‌بینن ئه‌گه‌رهاتوو سودی لێ نه‌بینی ئه‌وكاته‌ ئێمه‌ چاره‌سه‌ری سروشتی بۆ داده‌نێین وه‌خه‌ڵكیش هه‌بووه‌ ته‌نها كێشه‌ی قه‌له‌قی و بیركردنه‌وه‌ی هه‌بوه‌ هیچ ده‌رمانێكمان پێ نه‌یاوه‌ جگه‌ له‌ ڕێنمایی وهێمن كردنه‌وه‌ی ئه‌وباره‌ده‌رونیه‌ی كه‌زۆرسودمه‌ندبوه‌
نرخه‌كان زۆر گونجاون هیچ كات ناگاته‌ ١٥ هه‌زار بۆئه‌وده‌رمانانه‌ی خۆمان دروستی ده‌كه‌ین به‌ڵام ده‌رمانی تر كه‌ تاقیگه‌كانی تر دروستی كردووه‌ باسروشتیش بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌تاقیگه‌وه‌ ده‌رده‌چێت نرخێكی زۆر زۆری له‌سه‌ره‌ و نه‌خۆش ناتوانی بیان كڕێت.
ئه‌وان بۆچاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان و دیاری كردنی جۆری نه‌خۆشیه‌كه‌ ڕێگای تایبه‌ت و پزیشكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌
-هه‌رنه‌خۆشێك پێویستی به‌وه‌هه‌بێت پشكنینی بۆبكرێت ئێمه‌ دكتۆری تایبه‌تمان هه‌یه‌ ئه‌وان پشكنینی تایبه‌تی بۆ ده‌كه‌ن به‌ پێی ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ ئێمه‌ ده‌رمانه‌ سروشتی یه‌كه‌ی بۆ داده‌نێین و پاشان بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌ چاكبونه‌وه‌ی جارێكی تر پشكنینی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ینه‌وه‌ به‌ڵام كێشه‌كانی پێست كه‌ دیارن خۆمان ده‌توانین پێ پشكنین چاره‌سه‌ری بكه‌ین یاخود نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و ئایدز كه‌دوو نه‌خۆشین زۆر پێویستی به‌كار كردن هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ له‌سه‌ره‌تادا بن بێگومان ئێمه‌ چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین به‌لام له‌قۆناغه‌ سه‌خته‌كاندا ده‌بێت پزیشكی تایبه‌ت بیبینێت.
له‌ئێستادا زۆرترین داواكاری ده‌رمان بۆ نه‌زۆكییه‌ هاوڕازقادر زیاتر ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ :
كێشه‌كانی ته‌ندروستی هه‌مه‌جۆرن به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر سه‌ردانمان بكات یان داواكاری له‌سه‌ربێت كێشه‌ی نه‌زۆكیه‌وخۆشبه‌ختانه‌ ئێمه‌ به‌وه‌ ناسراوین كه‌چاره‌سه‌ری نه‌زۆكی ده‌كه‌ین ته‌نها به‌ گیایی سروشتی و تێكه‌ڵه‌ی ده‌رمانی تایبه‌ت كه‌ ئه‌وه‌ناكرێت باسبكرێت وتایبه‌ته‌ به‌خۆمان به‌ڵام سه‌دله‌سه‌د ئه‌نجامی هه‌بووه‌ وئه‌وكه‌سانه‌ش خۆیان ئاماژه‌یان پێداوه‌ كه‌ چاره‌سه‌ربووه‌
هاوڕازی ڕووه‌كناس باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پزیشك هه‌بووه‌ نه‌خۆشی بۆناردوون یاخود ئه‌مانیش هه‌مان كاریان كردوه‌ بۆ یه‌ده‌ڵێت : پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگیه‌ك هه‌بێت له‌ نێوان پزیشكان و ڕووه‌كناساندا هه‌ندێ جار شتی واهه‌بووه‌ ئێمه‌ نه‌مانتوانیوه‌ كار بۆنه‌خۆشێك بكه‌ین بۆنموونه‌ ژنێك كه‌ دووگیان بێت ئێمه‌ هیچ جۆره‌ چاره‌سه‌رێكی بۆ دانانێین و ده‌ی نێرین بۆلای پزیشكی تایبه‌ت به‌ژنان یاخود ئه‌ومنداڵانه‌ی كه‌ تازه‌ له‌دایك بوون یان كێشه‌ی زه‌ردوییان هه‌یه‌ ئێمه‌ ڕێنماییان ئه‌كه‌ین ئه‌گه‌ر نا ده‌یاننێرینه‌ لای پزیشكی تایبه‌ت وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ پزیشك هه‌بووه‌ نه‌خۆشی بۆلای ئێمه‌ ناردووه‌.
گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌م ده‌رمانخانه‌ سروشتیانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌له‌لایه‌ن پزیشكان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاره‌كانیان په‌سه‌ند ناكرێت بۆیه‌ هاوڕازی ڕووه‌كناس ده‌ڵێت :
به‌داخه‌وه‌ پزیشكان پێیان وایه‌ ئه‌م كاره‌ی ئێمه‌ زانستی نییه‌ به‌ڵام ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌و ده‌رمانانه‌ی له‌ده‌رمانخانه‌ پزیشكیه‌كان ئه‌فرۆشرێت چی ده‌ڵێن ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ده‌رمانخانه‌یه‌وباركۆتی له‌سه‌ره‌ د.ئیبراهیم یه‌كێكه‌ له‌و دكتۆرانه‌ی له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ خه‌ڵك سه‌ردانی ده‌كات چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی كردووه‌ بۆنموونه‌ به‌كرمی زاروو كه‌ پزیشكان پییان وایه‌ ئه‌مه‌ ته‌ندروست نییه‌ به‌ پێجه‌وانه‌وه‌ ئه‌م كرمه‌ كار له‌سه‌رشوێنی پاكژ ده‌كات شوێنێك پاك نه‌بێت هیچ ئه‌نجامێكی نابێت، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین پزیشكان ڕێ له‌وكه‌سانه‌ بگرن كه‌به‌ناوی ڕووه‌كناسی ده‌رمان به‌ خه‌ڵك ده‌ده‌ن یان هیچ شاره‌زاییه‌كیان نیه‌ له‌مه‌دا پشتی پزیشكان ده‌گرین هه‌یه‌ دوكانی كه‌مالیاتی هه‌بووه‌ ئێستا ده‌رمانی سروشتی ده‌فرۆشێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بێت و گوێ له‌ ڕووه‌كناسان بگرێت بزانیت چ كارێكیان كردووه‌ به‌ هه‌ردولامان كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یان ده‌سته‌یه‌ك له‌ رووه‌كناسی و پزیشكان یه‌كبگرن تابه‌ هه‌ردوولامان بۆ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی بكه‌ین با لێره‌ هه‌وڵبدرێت تاقیگه‌ی سروشتی دروست بكرێت پزیشكان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن و ڕووه‌كناسان كاری تێدابكه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی سروشتی جۆراوجۆر ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كی تره‌وه‌ كۆمه‌ڵێ گه‌نج ده‌توانێت هه‌لی كاری تێدا بۆ بڕه‌خسێت و خۆشمان ده‌بینه‌ خاوه‌ن ده‌رمانی سروشتی به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ تا ئێستا نه‌كراوه‌
ڕێنمایم بۆهه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی توشی گرفتێكی ته‌ندروستی ده‌بن با سه‌ره‌تا هه‌وڵ بده‌ن خۆیان فیاگوزاری سه‌ره‌تایی بكه‌ن هه‌ندێ شت پێویست به‌ ئێمه‌و پزیشك ناكات لێره‌دا چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك باس ده‌كه‌م كه‌ هه‌مووان ده‌توانن له‌ماڵی خۆیاندا سودی لێ ببینن وتاقی بكه‌نه‌وه‌ یان سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌كان بخوێننه‌وه‌ وه‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ له‌ په‌یجی خۆمانه‌وه‌ هه‌رجاره‌وله‌سه‌ر بابه‌تێك ده‌دوێین و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ ساده‌ن و ده‌توانن خۆیان چاره‌سه‌ری بكه‌ن وه‌ك :
بالوكه‌ : بۆكه‌سێك كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی نه‌بێت ده‌توانێت سه‌ری بالوكه‌كه‌ برینداربكات و هه‌ندێك شه‌كروته‌ماته‌ی بخاته‌ سه‌ر چه‌ند جارێك دوباره‌ی بكاته‌وه‌ چاره‌سه‌رێكی ته‌واوی ده‌ست ده‌كه‌وێت
سه‌رئێشه‌وڕاگرتنی میز یاخود كۆكه‌: به‌كوڵاندنی دارچنی یاخود ئه‌گه‌ر هاڕدراوبێت كه‌وچكی چایه‌ك بكاته‌ ناوكوپێك ئاوی گه‌رم كه‌وچێك هه‌نهوینی تێكه‌ڵ بكات و بیخواته‌وه‌
چای گوڵه‌به‌یبوون : پێویسته‌ هه‌موو ماڵێك ئه‌مه‌ی هه‌بێت هه‌رچه‌نده‌ له‌ده‌ره‌وه‌ نرخه‌كه‌ی گرانه‌ ئێمه‌ به‌سروشتی تروهه‌رزان تر ده‌یده‌ین به‌نه‌خۆش بۆزۆر نه‌خۆشی سودی لێ ده‌بینێت به‌تایبه‌ت ئیلتیهابات
بۆكێشه‌كانی گه‌ده‌: نه‌عنا سودێكی زۆر باشی پێده‌گه‌یه‌نێت ده‌توانێت به‌سه‌وزی بیخوات یاخود خواردنی باینجان به‌كاڵی بۆ كێشه‌كانی كه‌می وزه‌وچالاك بونه‌وه‌ زۆر سودی لێ ده‌بینێت هه‌وڵیش بدات جارجار برسی بێت چونكه‌ برسێتی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو ئه‌بات
هاوڵاتیان له‌ نێوان دووڕای پێچه‌وانه‌دان ئه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌رمانه‌ سروشتیانه‌یان به‌كارهێناوه‌ ده‌ڵێن سودی زۆره‌وپێویسته‌ خه‌ڵكانی دیكه‌ش تاقی بكه‌نه‌وه‌وچیتر پاره‌ی زیاده‌ به‌ دكتۆری تایبه‌ت و ده‌رمانی ده‌ره‌وه‌ نه‌ده‌ن ، هه‌ندێكیشیان پییان وایه‌ زانستی پزیشكی له‌پشكه‌وتندایه‌و پزیشك و پسبۆڕی تایبه‌ت هه‌یه‌ ئه‌وان شاره‌زاولێهاتوون به‌ڵام پزیشكان خۆیان ڕاوبۆچونێكی تایبه‌تیان بۆئه‌م ده‌رمانخانه‌ سروشتیانه‌ هه‌یه‌ و ئه‌وان ده‌ڵێن په‌سه‌ند و زانستی نییه‌
د.سۆران محه‌د غه‌ریب / پسپۆڕی نه‌خۆشی هه‌ناوی و ڕۆماتیزم ده‌ڵێت:
ئێمه‌ وه‌كوپزیشكان پڕوامان پێی نیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كی دیاری كراوی زانستی و سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی نییه‌به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی لای خۆمان كه‌به‌ ئاره‌زووی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن و هیچ زانیاریه‌كیان نییه‌ ، هه‌رده‌رمانێك ده‌بێت شیكاری له‌سه‌ربكرێت و بسه‌لمێنرێت كه‌ بۆ چ نه‌خۆشیه‌كه‌وبدرێ به‌كێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا ئه‌توانرێت به‌كاربهێنرێت لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ربكرێت سه‌رچاوه‌كه‌ی دیاربێت ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وابه‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی توشی زیان ده‌بێته‌وه‌ هه‌ندێ ده‌رمان كه‌ ده‌خورێت ڕاسته‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌ڵام نه‌بوونی زانیاری واده‌كات زیان به‌ به‌شێكی تری جه‌سته‌ی بگه‌یه‌نێت بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ ژێر چاودێری بزیشكی تایبه‌ت به‌وجۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ ده‌رمان به‌كارنهێنرێت.

print

 271 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*