سەرەکی » ئابووری » به‌شه‌خۆراكی چه‌ند توێژێك ده‌بڕدرێت

به‌شه‌خۆراكی چه‌ند توێژێك ده‌بڕدرێت

وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق رایگه‌یاندووە: له‌لایه‌ن ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌، بڕیارێك له‌ باره‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش چه‌ند توێژێك به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان ده‌بڕدرێت.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی بۆ زیاتر له‌ سێ مانگ گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان كردووه‌ و ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیی تۆماركردووه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌ندیكاكانی پزیشكان و پزیشكانی ددان و ده‌رمانخانه‌كان ئه‌ندامن، به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان پێنادرێت، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ پێویستییان به‌وه‌ نییه‌ حكومه‌ت به‌شه‌خۆراكیان بۆ دابین بكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ندكراون تا كاتی سزادانه‌كانیان ته‌واو ده‌بێت، به‌شه‌خۆراكه‌كانیان ده‌بڕدرێت.

 99 جار بینراوە