سەرەکی » هاوپۆل نەکراو » مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی ئۆزبەكستان ‌و كازاخستان

مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی ئۆزبەكستان ‌و كازاخستان

ماوەی دوو رۆژە هێزە سەربازییەكانی ئۆزبەكستان ‌و كازاخستان مانۆڕێكی سەربازیی هاوبەشیان لە شاری تەرمز لە سنووری ئەفغانستان دەستپێكردووە.

وەزارەتی بەرگریی ئۆزبەكستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: مانۆڕەكە لەژێر ناوی هاوبەشیی 2021 دایە ‌و بە بەشداریی هێزە زەمینییەكانی هەردوو وڵات دەستیپێكردووە ‌و تا 24ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
بەرپرسە سەربازییەكانی هەردوو وڵاتیش تەئكیدیانكردۆتەوە لەوەی كە پەیوەندییەكانی نێوان ئۆزبەكستان ‌و كازاخستان لەمێژینەیە ‌و لە سەرجەم بوارەكانیشدا بەرەوپێشچووە، بەتایبەتی لەبواری سەربازیدا. ئاماژەیان بەوەشداوە: ئامانجی مانۆڕە سەربازییەكە، ئاڵوگۆڕی ئەزموونی سەربازییە لە نێوان هێزە سەربازییەكانی هەردوو وڵاتدا ‌و كاركردنی پێكەوەییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمن ‌و دەستنیشانكردنی گروپە چەكدارەكان ‌و لەناوبردنیان.

لەماوەی ئەم مانگەدا، ئەوە دووەم مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی نێوان ئۆزبەكستان ‌و كازاخستانە ‌و سەرەتای ئەم مانگەش هێزە سەربازییەكانی هەردوو وڵات، مانۆڕێكی سەربازیی هاوبەشیان لەژێر نانیشانی قەڵغانی 2021 رێكخست.

سەرچاوە/ ئاژانسەکان

 146 جار بینراوە