سەرەکی » هەمەڕەنگ » هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك…

هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك…

هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك کۆتاییهات

دوای چەند رۆژێک بەردەوامبوون لە کار و چالاکییەکانی، رۆژی 22/11/2021 هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك کە لە بە دروشمی گرنگیدان بە ژینگە دەستیپێکرد کۆتاییهات و خەڵاتیش بەخشرایە سەرکەوتوانی فێستیڤاڵەکە، بەمشێوەیە: فیلمی

«Sidiq and the panther» خەڵاتی باشترین فیلمی کوردیی بەدەستهێنا. فیلمی «نامۆ» خەڵاتی لیژنەی داوەرانی بەدەستهێنا. فیلمی «نانی پیرۆز» وەک باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی کوردی خەڵاتی بەدەستهێنا. «مەریەم بووبانی» خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی پێبەخشرا. «نەڤید فەرجزادە» خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕی پێبەخشرا. «هەڵۆ رامشتی» خەڵاتی تایبەتی باشترین ئەکتەری پێبەخشرا. فیلمی «سەمای عەلی و زین» خەڵاتی رەخنەگرانی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا. «ئەرسەلان ئەمیری» خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بەدەستهێنا بۆ فیلمی زاڵاوا. خەڵاتی باشترین سیناریۆ بەخشرایە فیلمی «Brother›s keeper».

فیلمی «Jiyan» خەڵاتی یەڵماز گونەی وەک باشترین فیلمی درێژی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا. فیلمی «بێدەنگی» خەڵاتی لیژنەی داوەرانی وەک باشترین کورتە فیلم پێبەخشرا.

فیلمی «Great istanbul depression» خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی پێبەخشرا.

فیلمی «The other side of the river» خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا.

شایەنی باسە لەم خولەی فێستیڤاڵدا 94 فیلم بەشداربوون کە بریتیبوون لە 45 فیلمی کوردی و 49 فیلمی بیانی.

 70 جار بینراوە